بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤی سی دی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤی سی دی
لقیhome video، پەپکی پەستێنراو، file format
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣
بەشداربووە لەلەیزەر دیسک
خاوەنسۆنی
درێژکردنەوەvcd

ڤیدیۆ سی دی یان سی دی ڤیدیۆیی (بە ئینگلیزی: Video Compact Disc , VCD) پەپکی پەستێنراوی ڤیدیۆیی کورتکراوەکەی ڤی سی دییە، پەپکێکی بینایی و فۆرماتێکی ڤیدیۆیی ماڵەوەیە کە یەکەم فۆرماتە بۆ دابەشکردن و ھەڵگرتنی ڤیدیۆ و فیلم لەسەر پەپکەکان و پەپکی بینایی، ئەم پەپکە یان ئەم فۆرماتە بە بەربڵاوی زیاتر لە کیشوەری ئاسیا بەکار دەھات، سی دی ڤیدیۆیییەکان بەتایبەتیی جێگەی (ڤی ئێچ ئێس)ی دەگرتەوە کە ڤی ئێچ ئێس لەم سەردەمەدا بەکار دەھات بۆ تۆمارکردن و دابەشکردنی فیلم و ڤیدیۆ، سی دی ڤیدیۆکان بەربڵاوبوون تاوەکو دواجار کە دی ڤی دی-ڤیدیۆ داھێنرا و جێگای ڤیدیۆ سیدییەکانی گرتەوە.[١][٢]

سی دی ڤیدیۆکان فۆرماتێکی ستاندارد و دیجیتاڵی ھەڵگرتنن بۆ ھەڵگرتنی ڤیدیۆ لەسەر پەپکە پەستێنراوەکان کە بریتییە لە خستنە سەری ڤیدیۆی دیجیتاڵی بۆ سەر پەپکی پەستێنراو کە پەپکە پەستێنراوەکە دەکات تایبەت بە ڤیدیۆکە، ڤیدیۆ سی دییەکان لەسەر خوێنەر و پلەیەری تایبەت دەخوێنرێنەوە کە پشتگیری لە ڤیدیۆ سی دییەکان دەکەن یان لەسەر دی ڤی دی خوێنەرەکان دەخوێنرێنەوە و لەسەر کۆمپیوتەر و درایڤی پەپکی بینایی و تەنانەت کۆنسۆڵەکانی یاریکردن لێ دەدرێنەوە،[٣] بەڵام بە دەگمەن لەسەر پلەیەرەکانی بلو ڕای لێ دەدرێنەوە، ئەو پەڕگانەی کە لەسەر ڤی سی دییەکان تۆمار دەکرێن بریتین لە (MPEG-1 یان .dat یان AVI و ھتد…).[٢]

فۆرماتی ڤیدیۆ سیدییەکان لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن کۆمپانیاکانی سۆنی، ماتسوشیتا، فیلیپس، جەی ڤی سی دروست کراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٨. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  2. 1 2 «What is VCD? - VideoHelp». www.videohelp.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «How to Play VCDs». odinfandub.tripod.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]