سی دی-ڕۆم
سی دی-ڕۆم | |
---|---|
![]() | |
لقی | پەپکی پەستێنراو، machine-readable medium، work، recording medium |
زانا | Denon |
کاتی دۆزینەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ |
پەپکەی پەستێنراوی بیرگەی تەنھا خوێندنەوەیی (بە ئینگلیزی: CD-ROM , Compact Disc Read Only Memory) کورتکراوەکەی سی دی-ڕۆمە، جۆرێکە لە جۆرەکانی پەپکی پەستێنراو و بیرگەیەکی تەنھا خوێندنەوەیە لە پەپکەی بینایی پەپکەی پەستێنراو و کە داتاکانی تێدا ھەڵگیراوە و کۆمپیوتەرەکان تەنھا دەتوانن بیخوێننەوە و ئامێر و سیستەمەکانی خوێندنەوەی پەپکەکان دەتوانن لێی بدەنەوە، بەڵام ناتوانرێت بنوسرێت یاخود بسڕدرێتەوە، بەڵام تەنھا سی دی-ڕۆمێکی دەنوسرێت بۆ یەکەم جار لەلایەن کۆمپانیا یان ئەو دامەزراوانەی کاری بازرگانی دەکەن دوای ئەوە ھەرگیز ناتوانرێت بنوسرێتەوە یاخود زانیارییەکان بسڕدرێنەوە تەنها دەخوێنرێنەوە، سی دی-ڕۆم ھەردوو داتای کۆمپیوتەری و دەنگی و ڤیدیۆیی تێدا ھەڵدەگیرێت کە داتای کۆمپیوتەری لەسەر کۆمپیوتەر و درایڤی پەپکی بینایی لێدەدرێتەوە و دەنگ و ڤیدیۆیییەکان لەسەر دی ڤی دی خوێنەر لێ دەدرێنەوە یاخود دەتوانرێت بە ھەمان شێوە نەرمامێر و ڤیدیۆی دیجیتاڵی لەسەر کۆمپیوتەریش لێ بدرێتەوە.[١][٢]
سی دی ڕۆمەکان لە ماوەکانی ساڵی نەوەد و ساڵانی ٢٠٠٠، بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ گواستنەوە و دابەشکردن و دابەزاندنی نەرمامێر و داتاکان بۆ کۆمپیوتەر و بە تایبەتی بۆ کۆنسوڵی یارییە ڤیدیۆیییەکان بەکاردەھێنرا کە یارییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەرھەمدەھێنران و سی دی ڕۆمەکان جارێک یارییە ڤیدیۆیییەکانی لەسەر دەنوسران و دەفرۆشرا، سی دی-ڕۆمەکان دەتوانن ٧٠٠مێگابایت داتا و زانیاریی ھەڵبگرن، لە ئێستادا سی دی-ڕۆم بۆ فرۆشتنی نەرمامێر و ئەلبومی گۆرانی و بۆ کارە بازرگانییەکان زۆر بە کەمی بە کاردێت و سی دی-ڕۆمەکان لەلایەن چەندان بیرگەی نوێتر جێگای گیرایەوە.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «What is a CD-ROM? – TechTarget Definition». WhatIs (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «What is CD-ROM (Compact Disc Read-Only Memory)?». www.computerhope.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «CD-ROM Full Form». GeeksforGeeks (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Definition of CD-ROM». PCMAG (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠