بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سی دی-ئاڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سی دی-ئاڕ
لقیپەپکی پەستێنراو، machine-readable medium
بەشێکە لەRainbow Books
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١٣ی حوزەیرانی ١٩٨٨
زاناTaiyo Yuden، Koninklijke Philips NV، سۆنی


پەپکی پەستێنراوی لەبار بۆ تۆمارکردن (بە ئینگلیزی: Compact Disc Recordable , CD-R) کورتکراوەکەی سی دی-ئاڕە، پەپکێکی بیناییە بەکاردێت بۆ هەڵگرتنی داتا و زانیاری تێیدا بە شێوەیەکی دیجیتاڵی، پەپکی سی دی-ئاڕ پەپکێکی پەستێنراوە کە دەتوانرێ یەکجار بنووسرێ و لەپاش ئەوە جارێکی تر ناتوانرێت بنوسرێت و وە چەندەها جار دەتوانرێت بخوێنرێتەوە بە ئارەزووی خۆت جا چ لەسەر دی ڤی دی خوێنەر بێت یان لەسەر کۆمپیوتەر و درایڤی پەپکی بینایی، سی دی-ئاڕ دەتوانرێت بنوسرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە،[١][٢] وە جیاوازی سی دی ئاڕ لەگەڵ سی دی-ڕۆم ئەوەیە کە سی دی-ڕۆم دروست دەکرێت و بەرهەم دێت لەلایەن کۆمپانیاکان و بۆ دابەش کردنی بازرگانی بەکاردێت و پێشوەختە تۆمار کراوە و داتا و نەرمەکاڵا و نەرمامێر لەخۆ دەگرێت نەک هەر پەڕگەی ئاسایی و بۆ بەکارهێنەران دەستەبەر دەکرێت و دەفرۆشرێت هەروەک کایەی ڤیدیۆیی.[٣]

سی دی-ئاڕەکان بۆ یەکەم جار لەساڵی ١٩٨٨ بەرهەمهێنرا لەلایەن کۆمپانیای تاییۆ یودینی ژاپۆنی،[٢] سی دی-ئاڕەکان لەلایەن زۆربەی درایڤەکانی پەپکی بینایی و دی ڤی دی خوێنەرەکانەوە دەخوێنرێتەوە و دەنوسرێت و تەنانەت دەخوێنرێتەوە لەلایەن درایڤەکانی پەپکی بینایی کە پێش ئەوەی سی دی-ئاڕ دابهێنرێ دروست کراون بەپێچەوانەی سی دی-ئاڕدەبڵیوەکان، سی دی-ئاڕەکان دەتوانن ٦٥٠مێگابایت بۆ ٧٠٠مێگابایت داتا هەڵبگرن یاخود ٧٤ بۆ ٩٠ خولەک میوزیک لەخۆبگرن.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Definition of CD-R». PCMAG (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-27 ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «CD-R». cs.stanford.edu. لە 2024-12-27 ھێنراوە.
  3. ^ https://www.lenovo.com/us/en/glossary/cd-r/?orgRef=https%253A%252F%252Fwww.google.com%252F. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ https://www.sweetwater.com/sweetcare/articles/much-data-cd-r-disc-hold/. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)