ژیریی دەستکردی بەرھەمھێنەر
ژیریی دەستکردی بەرھەمھێنەر یان ژیریی دەستکردی دروستکەر (بە ئینگلیزی: Generetive AI) جۆرێکە لە زیرەکی دەستکرد کە توانای بەرھەمھێنانی دەق، وێنە یان میدیای دیکەی ھەیە لە وەڵامی داواکاریی بەکارھێنەردا.[٢] مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردی دروستکەر لەو زانیارییەی لە دراوەدایە فێر دەبن و پاشان داتای نوێ دروست دەکەن.[٣][٤]
ژیریییە دەستکردە دروستکەرە دیارەکان بریتین لە چات جی پی تی، بۆتێکی گفتوگۆیی کە لەلایەن ئۆپن ئەی ئای پەرەی پێدراوە بە بەکارھێنانی مۆدێلی زمانی زگماکی جی پی تی- ٣ و جی پی تی- ٤.[٥] و بارد، بۆتێکی گفتوگۆی دروستکراوی گووگڵ کە بە بەکارھێنانی مۆدێلی بنەڕەتی لێم دا دروست کراوە. لە نێوان ئەو مۆدێلانەی زیرەکی دەستکرد کە ھونەر دروست دەکەن، دەتوانین باسی ستەیبڵ دیڤیووژن، میدجۆرنی، و داڵ- ئی بکەین.[٦]
ژیریی دەستکردی بەرھەمھێنەر پۆتانسییەلی بەکارھێنانی ھەیە لە چەندین بواردا لەوانە ھونەر، نووسین، پەرەپێدانی نەرمەکاڵا، چاودێری تەندروستی، دارایی، یاریکردن، بازاڕکردن و مۆدە.[٧][٨] لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٢٠دا، وەبەرھێنان لە ژیریی دروستکەردا زیادی کرد، کۆمپانیا گەورەکانی وەک مایکرۆسۆفت، گووگڵ، و بایدو مۆدێلی generative AI یان پەرەپێدا، لەگەڵ چەندین کۆمپانیای بچووکتر.[٩][١٠][١١] بەڵام نیگەرانی ھەیە سەبارەت بە ئەگەری خراپ بەکارھێنانی ژیریی دەستکردی دروستکەر، وەک دروستکردنی ھەواڵی ساختە یان ساختەکردن بەشێوەیەکی قووڵ، کە دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ فێڵکردن یان دەستکاریکردنی خەڵک.[١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «هوش مصنوعی برنده یک جشنواره عکاسی در آمریکا شد! - تکراتو» (بە ئینگلیزی). تکراتو - زندگی با تکنولوژی. ۱۲ی ۰۶ی ۱۴۰۱.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ Lanxon، Nate (March 10, 2023). «A Cheat Sheet to AI Buzzwords and Their Meanings». Bloomberg News. لە March 14, 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Pasick، Adam (2023-03-27). «Artificial Intelligence Glossary: Neural Networks and Other Terms Explained». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-04-22 ھێنراوە.
- ^ Andrej Karpathy (١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦). «Generative models». OpenAI.
- ^ Metz، Cade (2023-03-14). «OpenAI Plans to Up the Ante in Tech's A.I. Race». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-03-31 ھێنراوە.
- ^ Roose، Kevin (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «A Coming-Out Party for Generative A.I. , Silicon Valley's New Craze». The New York Times. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Don't fear an AI-induced jobs apocalypse just yet». The Economist. ٦ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Harreis، H. «Generative AI: Unlocking the future of fashion».
- ^ Griffith، Erin (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «Anthropic Said to Be Closing In on $300 Million in New A.I. Funding». The New York Times. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The race of the AI labs heats up». The Economist. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Yang، June (١٤ی ئازاری ٢٠٢٣). «Google Cloud brings generative AI to developers, businesses, and governments».
- ^ Justin Hendrix (١٦ی ئایاری ٢٠٢٣). «Transcript: Senate Judiciary Subcommittee Hearing on Oversight of AI». techpolicy.press. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
- دەروازەی نووسین
- دەروازەی جاڤا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژیریی دەستکردی بەرھەمھێنەر تێدایە. |