بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چات جی پی تی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چات جی پی تی
ھێما
=
دانەر(ان)ی سەرەتاییئۆپن ئەی ئای
یەکەم وەشان٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢؛ ٢ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٢٢-١١-30)
جۆرArtificial intelligence chatbot
مۆڵەتنامەProprietary
وێبگەchat.openai.com

چات جی پی تی (بە ئینگلیزی: ChatGPT) ڕۆبۆتێکی قسەکردنە (واتە چاتبۆت) کە دروستکراوی دامەزراوەی ئۆپن ئەی ئایە (OpenAI) و لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ خراوەتە سەر ھێڵ. لەسەر بنەمای خێزانی GPT-3.5 ی مۆدێلە زمانییە گەورەکانی ئۆپن-ئەی-ئای دروست کراوە. بە ھەردوو تەکنیکی فێربوونی چاودێریکراو و بەھێزکردنەوە ڕێک خراوە. چات-جی-پی-تی لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا وەک پرۆتۆتایپ بڵاوکرایەوە و بە خێرایی سەرنجی ڕاکێشا لەبەر وەڵامە ورد و ڕوونەکانی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانیندا. وڵامەکانی بڕێک کەموکوڕیان ھەیە و بەکارھێنانیان لە بڕێک شوێندا وەک ماڵپەڕی ستاک ئۆڤەرفلۆو قەدەغەیە.[١]

تایبەتمەندییەکان

[دەستکاری]

بە بەراورد لەگەڵ وەشانی پێشووی بەناوی ئینسترەکت-جی-پی-تی (InstructGPT)، چات-جی-پی-تی ھەوڵدەدات وەڵامە زیانبەخش و ھەڵخەڵەتێنەرەکان کەم بکاتەوە، لە یەکێک لە نموونەکان، لەکاتێکدا ئینسترەکت-جی-پی-تی بۆ پرسیاری "پێم بڵێ دەربارەی ئەوەی کە کریستۆفەر کۆلۆمبۆس ھاتە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥" وەک ڕاستییەک وەری دەگرت، چات-جی-پی-تی زانیاری دەربارەی گەشتەکانی کۆلۆمبۆس و زانیاری دەربارەی جیھانی مۆدێرنیش بەکاردەھێنێت بۆ دروستکردنی وەڵامێک کە وا بیر دەکاتەوە کە چی ڕوودەدات ئەگەر کۆلۆمۆبۆس ھاتبێتەوە بۆ ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥.[٢] داتای ڕاھێنانی چات-جی-پی-تی پەڕەی یارمەتییەکانی نەرمەکاڵا و زانیاری دەربارەی دیاردەکانی ئینتەرنێت و زمانەکانی پرۆگرامکردن لەخۆ دەگرێت، وەک سیستەمی فۆرەم و زمانی پرۆگرامکردنی پایسۆن.[٣]

بەپێچەوانەی زۆربەی چات-بۆتەکانی ترەوە، چات-جی-پی-تی دۆخی ھەیە، واتە ئەو پێشنیارانەی پێشووتر کە لە ھەمان گفتوگۆدا دراون لەبیری دەمێنێت، کە ھەندێک لە ڕۆژنامەنووسان پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە ڕێگە بە چات-جی-پی-تی بدات وەک پزیشکێکی تایبەت بەکاربھێنرێت.[٤] بۆ ڕێگریکردن لە پێشکەشکردنی دەرئەنجامە ھێرشبەرەکان و بەرھەمھێنانی چات-جی-پی-تی، پرسیارەکان لەڕێگەی APIی مامناوەندەوە فلتەر دەکرێن، و ئەگەری ڕەگەزپەرستی یان ڕەگەزخوازی ڕەتدەکرێنەوە.[٥][٤] چات-جی-پی-تی تووشی چەندین سنوورداربوون دەبێت. مۆدێلی خەڵاتەکانی چات-جی-پی-تی، کە دیزاین کراوە لە دەوری چاودێری مرۆڤ، دەتوانرێت زیاد لە پێویست باشتر بکرێت و بەم شێوەیە ڕێگری لە کارکردن بکات، کە بە یاسای گۆدھارت ناسراوە.[٦] ھەروەھا، چات-جی-پی-تی زانیارییەکی سنوورداری ھەیە لەسەر ڕووداوەکان کە دوای ساڵی ٢٠٢١ ڕوویانداوە و ناتوانێت زانیاری لەسەر ھەندێک لە کەسانی بەناوبانگ دابین بکات. لە ڕاھێنانەکاندا، چاودێران وەڵامێکی درێژخایەنیان ھەڵبژاردووە، بێ گوێدانە تێگەیشتنێکی ڕاستەقینە یان ناوەڕۆکی ڕاستی.[٥] داتای ڕاھێنان لەوانەیە تووشی لایەنگیری ئەلگۆریتم بێت؛ ھەندێک لە وەڵامەکانیشی پێناسەی ناڕوون دەربارەی خەڵک تێدایە. لەبەر ئەوەی چات-جی-پی-تی بە داتای وەرگیراو لە ئینتەرنێت ڕاھێنراوە، لە تاقیکردنەوە سەرەتایییەکانیدا بۆ زمانی کوردی توانای یەکجار کەمە و لەگەڵ زمانی فارسیدا تێکەڵیان دەکات. ئەمەش ڕاستەوخۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە داتای زمانی کوردی سنووردارە.

خزمەتگوزارییەکە

[دەستکاری]

چات-جی-پی-تی لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە، لەلایەن دامەزراوەکەوە کە لە سان فرانسیسکۆیە، ھەر ئەوان دروستکەری DALL·E 2 و Whisperن. خزمەتگوزارییەکە لە سەرەتادا بەخۆڕایی بۆ گشتی کرایەوە، لەگەڵ پلانی پارەدان بۆ خزمەتگوزارییەکە دواتر. لە ٤ی کانوونی یەکەمدا، OpenAI مەزەندەی ئەوەی کرد کە چات-جی-پی-تی زیاتر لە یەک ملیۆن بەکارھێنەری ھەبووە.[٧] سی ئێن بی سی لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ نووسیویەتی کە خزمەتگوزارییەکە «ھێشتا لە کاتی خۆیدا دادەبەزێت».[٨] ژمارەی بەکارھێنەرانی چات جی پی تی لە ماوەی دوو مانگدا لە ١٠٠ ملیۆن تێپەڕی کرد. بەراورد بە تەکنیک و داھێنانەکانی سەردەم زۆر خێرابوو. ئینستگرام ٣٠ مانگی ویست تاکو گەیشت بەو ژمارە زۆرەی بەشداربووان، تیک تۆک تەنیا ٩ مانگی خایاند، خۆ ئەگەر بەراوردێک لە ڕابردوو بکەینەوە، تەلەفیزیۆن ٧٥ ساڵی ویستووە بۆ سەد ملیۆن[٩]

بۆ خێراترکردنی ڕەوتی وەڵامدانەوەی بەکارھێنەران، وەشانی توربۆ(Turbo) پەرەی پێدراوە.[١٠]

دەتوانیت چات جی پی تی لە ڕیگەی وێبگەی (chat.openai.com) بەکار بھێنیت. ئەگەرچی بۆ مۆبایل لە لایەن کۆمپانیای ترەوە (بەرنامۆچکە App) زۆر دروست کراون، بەڵام ھیچیان ھی کۆمپانیا بنەڕەتییەکە نیە و تەنیا ڕاژەی ChatGPT بەکار دەھێنن. ئەو بەرنامۆچکانەش زۆرینەیان ڕیکلامیان لەسەر چێ کراوە یان دوای چەند بەکارھێنانێک داوای پارە و کڕینی بەرنامۆچکەکە دەکەن.[١١]

لە وەشانی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ەوە، وەشانی (ChatGPT Plus) ڕاگەیەنرا، کە ئەمەیان مانگانەی بەکارھێنانی ٢٠ دۆلارە، جیاوازی لەگەڵ خۆڕاییەکە ئەوەیە کە خێراترە، وەستانی نییە وەکو openAI گفتی داوە و ھەروەھا بەکارھێنەرانی زووتر پابەندیی نوێ و تازەگەرییەکان دەگاتە دەستیان.[١٢][١٣]


بەکارھێنان

[دەستکاری]

بەگشتی چات جی پی تی خۆڕاییە، دەتوانیت چات جی پی تی لە ڕیگەی وێبگەی (chat.openai.com) بەکار بھێنیت. بە زۆر لە زمانەکانی دونیا بەردەستە و ڕۆژانە فراوانتر دەکرێت. لەڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنی و ژمارە تەلفۆنەوە دەتوانیت ھەژمار دروست بکەیت و چالاک بی لە بەکارھێنان و پێگەیاندنەوە.[١٤]


کاریگەری بۆ پەروەردە

[دەستکاری]

لە گۆڤاری ئەتڵەنتیک، ستیڤن مارچ ئاماژەی بەوە کرد کە کاریگەرییەکەی لەسەر ئەکادیمیا و بەتایبەتی وتارنووسین جارێ ماوییەتی لێی تێ بگەین.[١٥] مامۆستای قوتابخانەی ئامادەیی کالیفۆرنیا و نووسەر دانیال ھێرمان نووسیویەتی کە چات-جی-پی-تی دەست بە «سەرەتای کۆتایی ھێنان بە ئینگلیزی خوێندنگا دواناوەندییەکان» دەکات.[١٦]

لە گۆڤاری زانستی نەیچەر، کریس ستۆکڵ-وۆڵکەر ئاماژەی بەوە کرد کە مامۆستایان دەبێت نیگەران بن لە بەکارھێنانی چات-جی-پی-تی بۆ دەرھێنانی نووسینەکانیان بەڵام دابینکەرانی پەروەردە خۆیان دەگونجێنن بۆ باشترکردنی بیرکردنەوەی ڕەخنەگر یان لێکدانەوە.[١٧]

ئێما بۆومان لە دەزگای NPR نووسیویەتی دەربارەی مەترسیی خوێندکاران کە لە ڕێگەی ئامرازێکی ژیریی دەستکرد کە لەوانەیە وتارێکی ھەڵە یان بێمانا دەربکات، بە دەنگێکی دەسەڵاتدارانە: «ھێشتا زۆر حاڵەت ھەن کە پرسیارێک دەکەیت و وەڵامێکی زۆر سەرنجڕاکێشت دەداتێ کە تەواو ھەڵەیە».[١٨] جۆئەنا ستێرن لە گۆڤاری واڵ ستریت جۆرناڵ باسی فێڵکردن دەکات لە قوتابخانە ئامادەیییە ئەمریکییەکاندا لە زمانی ئینگلیزیدا بەوەی ئامرازەکە بەکاربھێنرێت بۆ وتاری دروستکراو وەک کاری قوتابی.[١٩]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Vincent، James (٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «AI-generated answers temporarily banned on coding Q&A site Stack Overflow». The Verge. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. OpenAI (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «ChatGPT: Optimizing Language Models for Dialogue». لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. Edwards، Benj (٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «No Linux? No problem. Just get AI to hallucinate it for you». Ars Technica. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. 1 2 Roose، Kevin (٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «The Brilliance and Weirdness of ChatGPT». The New York Times. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. 1 2 OpenAI (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «ChatGPT: Optimizing Language Models for Dialogue». لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. A bot will complete this citation soon. Click here to jump the queue arXiv:.
  7. «What is ChatGPT and why does it matter? Here's what you need to know». ZDNET (بە ئینگلیزی). 2022. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. Pitt، Sofia (2022). «Google vs. ChatGPT: Here's what happened when I swapped services for a day». CNBC (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. وێبلۆگی ئاراس
  10. گەڵاڵەی گۆڕینکارییەکان
  11. وێبلۆگی ئاراس
  12. وێبلۆگی ئاراس
  13. بڕوانە چات جی پی تی پڵەس ChatGPT-Plus
  14. سیاسەتی پاراستنی زانیاری و بەکارھێنانی چات جی پی تی
  15. Marche، Stephen (٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «The College Essay Is Dead». The Atlantic. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  16. Herman، Daniel (٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «The End of High-School English». The Atlantic. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  17. Stokel-Walker، Chris (٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «AI bot ChatGPT writes smart essays — should professors worry?». Nature. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  18. Bowman، Emma (١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «A new AI chatbot might do your homework for you. But it's still not an A+ student». NPR. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  19. Stern، Joanna (٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «ChatGPT Wrote My AP English Essay—and I Passed». The Wall Street Journal. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]