ژیریی دەستکردی بەرھەمھێنەر
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/69/Th%C3%A9%C3%A2tre_D%E2%80%99op%C3%A9ra_Spatial.png/220px-Th%C3%A9%C3%A2tre_D%E2%80%99op%C3%A9ra_Spatial.png)
ژیریی دەستکردی بەرھەمھێنەر یان ژیریی دەستکردی دروستکەر (بە ئینگلیزی: Generetive AI) جۆرێکە لە زیرەکی دەستکرد کە توانای بەرھەمھێنانی دەق، وێنە یان میدیای دیکەی ھەیە لە وەڵامی داواکاریی بەکارھێنەردا.[٢] مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردی دروستکەر لەو زانیارییەی لە دراوەدایە فێر دەبن و پاشان داتای نوێ دروست دەکەن.[٣][٤]
ژیریییە دەستکردە دروستکەرە دیارەکان بریتین لە چات جی پی تی، بۆتێکی گفتوگۆیی کە لەلایەن ئۆپن ئەی ئای پەرەی پێدراوە بە بەکارھێنانی مۆدێلی زمانی زگماکی جی پی تی- ٣ و جی پی تی- ٤.[٥] و بارد، بۆتێکی گفتوگۆی دروستکراوی گووگڵ کە بە بەکارھێنانی مۆدێلی بنەڕەتی لێم دا دروست کراوە. لە نێوان ئەو مۆدێلانەی زیرەکی دەستکرد کە ھونەر دروست دەکەن، دەتوانین باسی ستەیبڵ دیڤیووژن، میدجۆرنی، و داڵ- ئی بکەین.[٦]
ژیریی دەستکردی بەرھەمھێنەر پۆتانسییەلی بەکارھێنانی ھەیە لە چەندین بواردا لەوانە ھونەر، نووسین، پەرەپێدانی نەرمەکاڵا، چاودێری تەندروستی، دارایی، یاریکردن، بازاڕکردن و مۆدە.[٧][٨] لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٢٠دا، وەبەرھێنان لە ژیریی دروستکەردا زیادی کرد، کۆمپانیا گەورەکانی وەک مایکرۆسۆفت، گووگڵ، و بایدو مۆدێلی generative AI یان پەرەپێدا، لەگەڵ چەندین کۆمپانیای بچووکتر.[٩][١٠][١١] بەڵام نیگەرانی ھەیە سەبارەت بە ئەگەری خراپ بەکارھێنانی ژیریی دەستکردی دروستکەر، وەک دروستکردنی ھەواڵی ساختە یان ساختەکردن بەشێوەیەکی قووڵ، کە دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ فێڵکردن یان دەستکاریکردنی خەڵک.[١٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "هوش مصنوعی برنده یک جشنواره عکاسی در آمریکا شد! - تکراتو" (بە ئینگلیزی). تکراتو - زندگی با تکنولوژی. ۱۴۰۱-۰۶-۱۲\۱۵:۰۰:۳۳.
{{cite web}}
: Check date values in:|date=
(help) - ^ Lanxon, Nate; Bass, Dina; Davalos, Jackie (March 10, 2023). "A Cheat Sheet to AI Buzzwords and Their Meanings". Bloomberg News. Retrieved March 14, 2023.
- ^ Pasick, Adam (2023-03-27). "Artificial Intelligence Glossary: Neural Networks and Other Terms Explained". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-04-22.
- ^ Andrej Karpathy; Pieter Abbeel; Greg Brockman; Peter Chen; Vicki Cheung; Yan Duan; Ian Goodfellow; Durk Kingma; Jonathan Ho (2016-06-16). "Generative models". OpenAI.
- ^ Metz, Cade (2023-03-14). "OpenAI Plans to Up the Ante in Tech's A.I. Race". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-03-31.
- ^ Roose, Kevin (2022-10-21). "A Coming-Out Party for Generative A.I. , Silicon Valley's New Craze". The New York Times. Retrieved 2023-03-14.
- ^ "Don't fear an AI-induced jobs apocalypse just yet". The Economist. 2023-03-06. Retrieved 2023-03-14.
- ^ Harreis, H.; Koullias, T.; Roberts, Roger. "Generative AI: Unlocking the future of fashion".
- ^ Griffith, Erin; Metz, Cade (2023-01-27). "Anthropic Said to Be Closing In on $300 Million in New A.I. Funding". The New York Times. Retrieved 2023-03-14.
- ^ "The race of the AI labs heats up". The Economist. 2023-01-30. Retrieved 2023-03-14.
- ^ Yang, June; Gokturk, Burak (2023-03-14). "Google Cloud brings generative AI to developers, businesses, and governments".
- ^ Justin Hendrix (May 16, 2023). "Transcript: Senate Judiciary Subcommittee Hearing on Oversight of AI". techpolicy.press. Retrieved May 19, 2023.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژیریی دەستکردی بەرھەمھێنەر تێدایە. |