جێمینای (چاتبۆت)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێمینای (چاتبۆت)
پەرەپێدەر(ان)گۆگڵ ئەی ئای
یەکەم وەشان٢١ی ئازاری ٢٠٢٣؛ ١٢ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٣-٠٣-٢١)
وەشانی جێگیر٨ی شوباتی ٢٠٢٤ / ٨ی شوباتی ٢٠٢٤؛ ٢ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٤-٠٢-٠٨)
زمانەکان٤٦ زمان
٢٣٨ وڵات
جۆرچات بۆت
مۆڵەتنامەنەرمەکاڵای تایبەتمەند

جێمینای یان جێمینی، کە پێشتر بە بارد ناسرابوو، چاتبۆتێکی ژیریی دەستکردی دروستکەرە کە لەلایەن گووگڵ پەرەی پێ دراوە. پشت بە مۆدێلێکی زمانی گەورە کە ھەمان ناوی ھەیە دەبەستێت، و وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەرھەڵدانی چات جی پی تیی ئۆپن ئەی ئای پەرەی پێدرا، و بە توانایەکی سنووردار لە ئازاری ٢٠٢٣ بە شێوەی وەڵامدانەوەیەکی ساردوسڕ بەردەست خرا لە ئایار باڵی بۆ وڵاتەکانی تر کێشا.

سەرھەڵدان[دەستکاری]

لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئۆپن ئەی ئای بە یارمەتی مایکرۆسۆفت چات جی پی تیی خستەگەڕ، چات جی پی تی دوای بڵاوبوونەوەی سەرنجی جیھانی ڕاکێشا،[١] بەڕێوەبەرانی گووگڵ بەھۆی مەترسییە ئەگەرییەکانی چات جی پی تی بۆ سەر گەڕانی گووگڵ، چەندین گرووپیان دەستنیشانکرد بۆ ھەوڵدان بۆ دروستکردنی ژیرییەکی دەستکرد AI کە ڕکابەریی ژیرییە دەستکردەکەی ئۆپن ئەی ئای بکات.[٢][٣] لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ بە فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو بڵاوکرایەوە.[٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Konrad, Alex. "Inside ChatGPT's Breakout Moment And The Race To Put AI To Work". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-18.
  2. ^ "ھەموو ئەو شتانەی کە پێویستە بزانیت دەربارەی ڕکابەری ChatGPT ی گووگڵ... Bard AI". ماڵپەڕی تەلارساز (بە کوردی). Retrieved 2023-04-18. ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "جەنگی زیرەکی دەستکرد.. ئایا مایکرۆسۆفت سەردەكەوێت بەسەر گووگڵ دا؟". www.xendan.org. Retrieved 2023-04-18.
  4. ^ Elias, Jennifer. "Google opens Bard A.I. for testing by users in U.S. and UK". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-18.
  5. ^ "کۆمپانیای مێتا پەردە لەسەر زیرەکی دەستکردی خۆی لادەدات". VOA (بە کوردی). Retrieved 2023-04-18.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]