جی-پی-تی-٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

 

ترانسفۆرمەری بەرهەمهێنی پێش-ڕاهێنراوی ٣ (GPT·3) مۆدێلێکی زمانە کە فێربوونی قوڵ بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی نووسینی هاوشێوەی مرۆڤ. بە پێدانی سەرەتایەکی دەقی کورت، وتارێک بەرهەم دەهێنێت کە بەردەوامی دەقە کورتە سەرەتاییەکەیە. لە وەشانە جیاوازەکاندا توانای جیاوازی هەیە.

تەلارسازییەکە تۆڕێکی ستانداردی ترانسفۆڕمەرە (لەگەڵ چەند گۆڕانکاریەکی ئەندازیاری) لەگەڵ قەبارەی بێوێنەی وەک بوارێکی ٢٠٤٨-نیشانەیی و 175 ملیار گۆڕاو (کە پێویستی بە 800GB بۆشایی هەیە بۆ هەڵگرتن). ڕێگای ڕاهێنان بریتییە لە "پێش-ڕاهێنانێکی بەرھەمھێنەر" کە مانای ئەوەیە کە ڕاهێنراوە بۆ پێشبینیکردنی ئەوەی کە نیشانەی داهاتوو چیە. مۆدێلەکە "فێربوونی کەم-لێدان" بەکاردەهێنێت لە زۆر ئەرکی بنچینەیی دەقدا.

جی-پی-تی-٣ مۆدێلی پێشبینی زمانی نەوەی سێیەمە لە زنجیرەی GPT-n (و جێگرەوەی GPT-2) کە دروستکراوە لەلایەن ئۆپن-ئەی-ئای، تاقیگەیەکی توێژینەوەی زیرەکی دەستکرد لە سان فرانسیسکۆ.[١] جی-پی-تی-٣, کە لە ئایاری ٢٠٢٠دا بڵاوکرایەوە و لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٠دا لە تاقیکردنەوەی بێتا بوو، بەشێکە لە ئاراستەیەک لە سیستەمی پرۆسەی زمانی سروشتی (NLP) بۆ نوێنەرایەتیکردنی زمانە پێش ڕاهێنراوەکان.[٢]

کوالیتی ئەو دەقەی کە جی-پی-تی-٣ بەرهەمی هێناوە ئەوەندە بەرزە کە لەوانەیە زەحمەت بێت دیاری بکرێت کە ئایا لەلایەن مرۆڤەوە نووسراوە یان نا، کە هەردوو سوود و مەترسی هەیە. سی و یەک توێژەر و ئەندازیارانی OpenAI لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠دا وتارەکەیان پێشکەش کرد کە جی-پی-تی-٣ ی خستەڕوو. لە وتارەکەیان، ئەوان هۆشدارییان دا لەسەر مەترسییەکانی جی-پی-تی-٣ و داوای توێژینەوەیان کرد بۆ کەمکردنەوەی مەترسی: دەیڤد چڵمەرز، فەیلەسوفێکی ئوسترالی، جی-پی-تی-٣ بە "یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و گرنگترین سیستەمی AI کە تا ئێستا بەرهەم هاتووە" وەسف کرد.[٣][٤] پێداچوونەوەیەکی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز تواناکانی جی-پی-تی-٣ بە توانای نووسینەوەی شیعرە ڕەسەنەکان بە توانای هاوشێوەی مرۆڤ وەسف کرد.[٥]

مایکرۆسۆفت لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند کە مۆڵەتی "تایبەت"ی بەکارهێنانی جی-پی-تی-٣ ی هەیە، خەڵکانی تر دەتوانن ئەی-پی-ئای'ی گشتی بەکاربهێنن بۆ وەرگرتنی دەرهاویشتەکان، بەڵام تەنها مایکرۆسۆسۆفت دەستی دەگات بە مۆدێلی بنەڕەتی جی-پی-تی-٣.

پێڕست[دەستکاری]

  1. ^ Shead, Sam (July 23, 2020). "Why everyone is talking about the A.I. text generator released by an Elon Musk-backed lab". CNBC. Retrieved July 31, 2020. Four preprints were released between May 28 and July 22, 2020.
  2. ^ Bussler, Frederik (July 21, 2020). "Will GPT-3 Kill Coding?". Towards Data Science. Retrieved August 1, 2020.
  3. ^ Brown. "Language Models are Few-Shot Learners". {{cite arxiv}}: |arxiv= required (help)
  4. ^ Chalmers, David (July 30, 2020). Weinberg, Justin (ed.). "GPT-3 and General Intelligence". Daily Nous. Retrieved August 4, 2020.
  5. ^ Johnson, Steven; Iziev, Nikita (15 April 2022). "A.I. Is Mastering Language. Should We Trust What It Says?". The New York Times.