ڕەنگی پان-ئێرانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەنگەکانی پان-ئێرانی بریتین لە ڕەنگە سەرەکییەکانی سوور، سپی، سەوز، و ڕەنگی لاوەکی زەرد یان زێڕ. ئەو ڕەنگانەن کە لەسەر ئاڵای زۆربەی دەوڵەت و نەتەوەکانی ئێران بەکارھێندراون. بەکارھێنانیان ھێمای بنەچەی ھاوبەشی گەلە ئێرانییەکانە.[١][٢][٣]

مێژوو[دەستکاری]

ڕەنگەکانی پان ئێرانی لە سەردەمی کۆنەوە بوونی ھەیە. بەپێی ئاڤێستا، دانیشتووانی ئازادی تەواوی کۆمەڵگەی ئێرانی کۆن دابەش بوون بەسەر سێ چیندا کە ھەرییەکەیان پەیوەست بوون بە ڕەنگێکی دیاریکراوەوە:[٤]

  • دەسەڵاتدارانی سەربازی (ئاڤێستانی: raθaē-štar) – ڕەنگی سوور، ھێمای ئازایەتی سەربازی و خوێن و خۆبەختکردنە بەناوی نموونە بەرزەکانەوە، بۆیە بە ڕێزدارترین و بەرزترین دادەنرێت؛
  • ناوەند (āθravan) – ڕەنگی سپی، ھێمای ڕۆحانییەت، پاکی ئەخلاقی، پاکوخاوێنی و پیرۆزییە؛
  • شوانکارەکان (vāstrya fšuyant) ‒ ڕەنگی سەوز، کۆمەڵگەی جووتیاران و ھێمای سروشت و گەنجی و خۆشگوزەرانییە.[٥]

تا ئەمڕۆش لەو کۆمەڵگانە، سوور ھێمای بەختەوەری، شادی و خۆشییە، سپی مانای پاکی و ڕوونی، سەوزیش مانای گەنجی و خۆشگوزەرانییە.[٦]

نەریتی بەکارھێنانی ڕەنگی سوور و سپی و سەوز لە ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی دامەزرا و لەو کاتەوە بەردەوام بەکار ھێندراوە.[٧]

ئاڵاکانی ئێستا[دەستکاری]

ئاڵای پێشوو[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ admin (2023-02-14). "میدانید پرچم ایران از چه سالی سه ڕنگ شد ؟". چاپ مهام (بە فارسی). Retrieved 2023-12-18.
  2. ^ میزان, خبرگزاری (۱۴۰۰/۰۱/۲۳ - ۱۴:۳۰). "پرچم ایران از چه زمانی سه ڕنگ شد؟". fa (بە فارسی). Retrieved 2023-12-18. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  3. ^ TABNAK, تابناک | (۱۳۹۹/۰۱/۲۷ - ۱۸:۴۹). "رنگ های پرچم ایران نشانه چیست؟". fa (بە فارسی). Retrieved 2023-12-18. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  4. ^ Гафуров, Б. Г. Таджики. Древнейшая, древняя и средневековая история. p. 31.
  5. ^ Bahar, Mehrdad (1984). پژوهشی در اساطیر ایران. p. 74. ISBN 964-416-045-2.
  6. ^ Зоолишоева Ш. Ф. Символика цвета в шугнано-рушанской национальной одежде // Языки и этнография «Крыши мира». СПб. : «Петербургское Востоковедение» , 2005. — 112 с. — стр. 39 / ISBN 5-85803-304-0
  7. ^ Ksenofont, Anabasis. King I, Chapter X