بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕیفعەت ئەسەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕیفعەت ئەسەد
بە عەرەبی: رفعت علي الأسد
لەدایکبوون (١٩٣٧-٠٨-٢٢) ٢٢ی ئابی ١٩٣٧ (تەمەن ٨٨ ساڵ)
قرداحە، سووریا
ناسناوSchlächter von Hama، Різник з Хами، Butcher of Hama، Hama Kasabı
باوکعەلی ئەسەد
خوشک و براحافز ئەسەد، جەمیل ئەسەد
منداڵڕیبال ئەسەد، سیوار ئەسەد
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
تاوانبار بەپارە سپیکردنەوە
پیشەسیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی
پۆستەکانجێگری سەرۆکی سووریا
پەروەردەزانکۆی دیمەشق، کۆلێژی سەربازی حوومس
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعس
ئایینAlawites
پلەی سەربازیسالار
فەرماندەسەرایای بەرگریی
ناکۆکیسەربزێویی ئیخوان موسلمین
لقی سەربازیSyrian Arab Armed Forces
لایەنگیریی سیاسیئەوپەڕی چەپ
ئایدۆلۆژیای سیاسیبەعسیزم
خەڵاتەکانGrand Officer of the Legion of Honour
جێناوی تایبەتیL485

ڕیفعەت عەلی سلێمان ئەسەد (لەدایکبووی ٢٢ی ئابی ١٩٣٧)، برا بچووکی سەرۆکی کۆچکردووی سووریا حافز ئەسەد و جەمیل ئەسەد و مامی سەرۆکی پێشووی سووریا بەشار ئەسەدە وەک جێگری سەرۆکی سووریا کاری کردووە لە کۆماری سووریا بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی، ئەندامی فەرماندەیی ناوچەیی حیزبی بەعس و فەرماندەی لیواکانی بەرگری. کۆمەڵێک کۆمەڵکوژیی دڕندانە لە سووریادا بۆ ئەو دەگەڕێندرێتەوە. [١] [٢]

دوای ھەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی دژی حافز ئەسەد لە ساڵی ١٩٨٤، ڕیفعەت ئەسەد چووەتە فەڕەنسا و بۆ ماوەی ٣٦ ساڵ لەوێ ژیاوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ گەڕایەوە بۆ سووریا دوای ئەوەی لە فەڕەنسا بە تاوانی گەندەڵی ملیۆنان یۆرۆ لە دەوڵەتی سووریا ئیدانە کرا. [٣] [٤] لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٢دا دادگای کاساسیۆن (بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری لە فەڕەنسا) بڕیارەکەی پشتڕاستکردەوە. [٥]

لە مانگی ئابی ٢٠٢٣، سویسرا فەرمانی دەستگیرکردنی نێونەتەوەیی بۆ ڕیفعەت ئەسەد دەرکرد، دوای ئەوەی دادگای تاوانەکانی فیدراڵی داوای کرد کە ڕادەست بکرێتەوە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت بەھۆی ڕۆڵی لە سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی کۆمەڵکوژی حەما. فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پەیوەست بە سکاڵایەکی تاوانەکانی جەنگ دەرچووە کە لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "ترایل ئینتەرناشناڵ" پێشکەش بە نووسینگەی داواکاری گشتی سویسرا کراوە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤، داواکاری گشتی سویسرا، ڕیفعەت ئەسەدی بە چەندین تاوان لە کۆمەڵکوژییەکەی حەما لە شوباتی ١٩٨٢ تۆمەتبار کرد. [٦] [٧] [٨] [٩]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

ڕەفعەت ئەسەد لە ٢٢ی ئابی ١٩٣٧ لە گوندی قرداحە لە نزیک لازقیە لە ڕۆژاوای سووریا لەدایکبووە، لە زانکۆی دیمەشق زانستی سیاسی و ئابووری خوێندووە، دواتر لە ئەکادیمیای زانستی سۆڤیەت دکتۆرای فەخری لە بواری سیاسەت وەرگرتووە.[١٠]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

ڕەفعەت ئەسەد فرەژنی بووە، ھاوپەیمانی و پەیوەندی بەھێزی لەگەڵ بنەماڵە دیارەکان و خێڵە دیارەکانی سووریا دامەزراندووە، لەوانەش ژنە دیارەکانی (ئەمیرە ئەسەد) و سەنا مەخلووف، ھەروەھا کچی تووراد شەعلان (خوشکی حەسە شەعلان ھاوسەری پاشای سعوودیە عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز ئال سعوود).[١١][١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «'The enforcer' who heads Syria's dreaded army division». FRANCE 24. ٤ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. Rifaat al-Assad is perhaps best-known for his role in personally overseeing the notorious 1982 Hama massacre, in which at least 10,000 people were killed.
  2. «Assad's cousin: West is right to back Syrian opposition, but it is backing the wrong one». Haaretz. ٢٩ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. every report from the period clearly puts Rifat at the center of the Hama operation
  3. «Uncle of Syria's Assad returns home from decades-long exile». France 24 (بە ئینگلیزی). ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە.
  4. «Rifaat al-Assad: Syrian President's uncle jailed in France for money laundering». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. «French top court upholds prison sentence of Bashar al-Assad's uncle». Reuters (بە ئینگلیزی). ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. «War crimes in Syria: Switzerland issues an international arrest warrant for the extradition of Rifaat al-Assad». Trial International. ١٦ی ئابی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
  7. «Swiss prosecutors issue arrest warrant for Rifaat al-Assad». SWI swissinfo.ch. ١٦ی ئابی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
  8. «Switzerland issues arrest warrant for uncle of Syria's Assad». The National. ١٦ی ئابی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
  9. «Syrian president's uncle to stand trial in Switzerland for crimes against humanity». France 24 (بە ئینگلیزی). ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. https://archive.today/20130415072948/http://www.meforum.org/meib/articles/0006_sd.htm
  11. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. https://www.meforum.org/articles/?year=year