بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵکوژیی حەما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی حەما
بەشێکە لەیاخیبوونی ئیخوان موسلمین
وڵاتسووریا
دابەشکاریی کارگێڕیحەما
جێحەما
پۆتانی شوێن٣٥°٧′٤٨″N ٣٦°٤٥′٠″E
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢ی شوباتی ١٩٨٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٨ی شوباتی ١٩٨٢
ڕێکخەرحافز ئەسەد
Map

کۆمەڵکوژیی حەما کۆمەڵکوژییەکە کە لە شوباتی ساڵی ١٩٨٢ ڕوویدا، کاتێک ھێزە چەکدارەکانی سووریا و لیواکانی بەرگری سووریا بە فەرمانی سەرۆکی وڵاتەکە، حافز ئەسەد، بۆ ماوەی ٢٧ ڕۆژ گەمارۆی شاری حەمای دا بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی ئیخوان موسلمین کە دژی حکوومەت بوون. ئەو کۆمەڵکوژییەی سوپای سووریا بە فەرماندەیی لیوا ڕەفعەت ئەسەد ئەنجامدرا، بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بەو ھەڵمەتە ھێنا کە لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن گرووپە ئیسلامییە سوننەکانەوە بە سەرۆکایەتی ئیخوان موسلمین دژی ڕژێم دەستیپێکرد.

ڕاپۆرتە دیپلۆماسییە سەرەتاییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی ئەم کۆمەڵکوژییەدا ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە؛[١] [٢] لە کاتێکدا ئەو خەمڵاندنانەی دواتر دەرچوون جیاواز بوون، بەڵام باس لەوە کرا کە لەکاتی ھەڵمەتەکەدا دوو ھەزار ھاووڵاتی سووریا کوژراون، ژمارەیەک کە لەلایەن ژمارەیەک میدیای حکوومەتەوە پەسەند کران. لە کاتێکدا ھەندێکی تر بە سەرۆکایەتی ڕۆبەرت فیسک مەزەندەیان کرد کە ژمارەی قوربانییەکان گەیشتووەتە ٢٠ ھەزار کەس؛ و لیژنەی مافی مرۆڤی سووریا ڕای گەیاند کە ژمارەی کوژراوان ٤٠ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە.[٣] لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا نزیکەی ھەزار سەربازی سووریاش کوژران و بەشێکی زۆری شاری کۆنیش وێران کران. ئەم ھێرشە بە یەکێک لە خوێناویترین کردەوەکان وەسف کرا کە حکوومەتێکی عەرەبی دژی گەلەکەی خۆی لە مێژووی ھاوچەرخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامی داوە.[٣]

ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەڵێ زۆرینەی ڕەھای قوربانییەکان خەڵکی مەدەنی بوون،[٤] و ڕژێمەکە تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بووەتە ھۆکاری ھەموو ئەو شتانەی ڕوویانداوە، لەکاتێکدا میدیاکانی حکوومەتی سووریا ئەو لێدوانانە ڕەتدەکەنەوە و تەنھا بە "تۆمەت"ی دەزانن.

پاش کۆمەڵکوژیی

[دەستکاری]
نووسینێکی سەر دیواری حەما پاش کۆمەڵکوژییەکە نووسراوە «ھیچ خودایەک نییە جگە لە نیشتمان و ھیچ پێغەمبەرێک نییە جگە لە بەعس»

دوای ڕاپەڕینی حەما؛ ڕژێمی سووریا سەرکەوتوو بوو لە شکاندنی "یاخیبوونی ئیسلامی" و لەو کاتەوە ئیخوان موسلمین لە دەربەدەریدا چالاکییان کردووە لە کاتێکدا لایەنەکانی دیکە خۆیان ڕادەست کردووە یان بە تەواوی لە گۆڕەپانەکە کشاونەتەوە. پێگەی حکوومەت لە سووریا لەکاتی ڕاپەڕیندا بە شێوەیەکی بەرچاو تووند بووەوە؛ حافز ئەسەد زیاتر پشتی بە سەرکوت کردن بەستبوو نەک تاکتیکی سیاسی.

دوای کۆمەڵکوژییەکە؛ ئاژاوەگێڕی لە نێوان گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکاندا ڕوویدا تەنانەت ھەندێک فراکسیۆن شایەتی دابەشبوونی توندوتیژی ناوخۆیی بوون کە کاریگەری لەسەر دۆزی سەرەکییان ھەبوو و بێدەنگی باقی شار و پارێزگاکان کاریگەری زۆری لەسەر نەیاران ھەبوو. زۆربەی ئەندامانی "گرووپە یاخیبووەکان" یان لە وڵات ھەڵھاتن یان لە لەژێرزەمیندا ماونەتەوە؛ بە تایبەتی لە ئوردن و عێراق، ھەندێکی تریش چوونە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا. سەبارەت بە ئیخوان موسلمین - گەورەترین گرووپی ئۆپۆزسیۆن - دابەش بوو بۆ دوو فراکسیۆن: یەکێکیان وازی لە بیرۆکەی "خەباتی چەکداری" ھێنا لە ھەوڵێکدا بۆ وەرگرتنی پێگەیەکی میانڕەوتر و لە کۆتاییدا بارەگای خۆی لە شانشینی یەکگرتوو کرد، لە کاتێکدا دووەمیان بەردەوام بوو لە باوەڕبوون بە بیرۆکەی شۆڕش لە دژی ڕژێم و ڕووخاندنی، بەڵام ئەندامەکانی ڕوویان لە عێراق کرد و ساڵانێک لەوێ مانەوە پێش ئەوەی بچنە ناو ڕەوتی سەرەکی لەندەن. لێرەدا شایەنی باسە کە کۆمەڵکوژیی حەما زۆرجار باس دەکرێت کاتێک باس لە تۆماری خراپی حکوومەتی حافز ئەسەد دەکرێت لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.[٥][٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Syria: Bloody Challenge to Assad». Time. 8 March 1982. لە ڕەسەنەکە لە 25 أغسطس 2013 ئەرشیڤ کراوە. لە أكتوبر 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ JOHN KIFNER, Special to the New York Times (12 February 1982). «Syrian Troops Are Said To Battle Rebels Encircled In Central City». The New York Times. Hama (Syria); Syria. لە ڕەسەنەکە لە 16 يونيو 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە 20 January 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری fisk2010 نەدراوە
  4. ^ Fisk, Robert. 1990. Pity the Nation. London: Touchstone, ISBN 0-671-74770-3.
  5. ^ US Dept. of State, country profile
  6. ^ http://www.globalpolitician.com/
  7. ^ Human Rights Watch, 2010