نەژادی ئاری

نەژادی ئاریایی، بەپێی تیۆرییەکی زڕزانستیی سەدەی ١٩، کۆمەڵێکی نەژادین کە مەبەست لێی ئەو خەڵکەیە کە خاوەنی کەلەپوری ئەورووپی و ڕۆژاوای ئاسیان. ئەم دەستەواژەیە لەو بیرۆکەیەوە سەرچاوەی دەگرێت کە قسەکەرانی زووی زمانە ھیندو ئەورووپییەکان و نەوەکانیان تا ئێستا ڕەگەزێکی دیاریکراو یان ژێردەستەی ڕەگەزی گریمانەیی قەوقاسی پێکدەھێنن.[٢]
وشەناسی
[دەستکاری]ئاریا (سانسکریت: A-ria āˊrya، ئێرانی کۆن: ئاریا، فارسی کۆن: ئێریا ئاریا، ئاڤێستا: ئیریا ئایریا) ناوێکە کە لە ھەزارەی سێھەمی پێش زایین بە ھیندو ئەریاییەکانی باکووری ھیندستان و ئێرانییەکان دراون.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]گەنگەشەکان لەسەر نیشتمانی زمانەوانی
[دەستکاری]لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٨دا، زمانی پرۆتۆ-ھیندۆئەورووپی (PIE) وەک زمانێکی بنەڕەتیی گریمانەکراو بۆ زمانە ھیندۆئەورووپییەکان داڕێژرا. سێر ویلیام جۆنز، کە بەھۆی پەرتووکەکەی «ڕێزمانی زمانی فارسی» (١٧٧١) وەک «ڕێز لێگیراوترین زمانەوانی ئەورووپا» دەناسرا، وەک یەکێک لە سێ دادوەرەکەی دادگای باڵای بەنگال دەستنیشان کرا. جۆنز کە گەیشتە کالکۆتا و دەستی بە خوێندنی سانسکریت و ڕیگ ڤێدا کرد، بە لێکچوونە وشەیییەکانی نێوان سانسکریت و زمانە ھیندۆئەورووپییەکانی دیکەی وەک فارسی، گۆتیک، یۆنانی و لاتینی سەرسام بوو، و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە سانسکریت — وەک زمانێکی نەوە — سەر بە ھەمان زمانی بنەڕەتی یان زمانی دایکە لە خێزانی زمانەکاندا، واتە پرۆتۆ-ھیندۆئەورووپی، ھەروەک زمانە ھیندۆئەورووپییەکانی دیکە؛ ئەمەی لە «گوتاری سێیەمین ساڵیادی ھیندۆسەکان» (١٧٨٦)دا خستە ڕوو. لەگەڵ ئەوەشدا، نیشتمانی زمانەوانیی ئاخێوەرەی ڕەسەنەکانی پرۆتۆ-ھیندۆئەورووپی لە سەرەتاوە دیبەیتێکی سیاسی بوو لە نێوان شوێنەوارناسان و زمانەوانە مێژوویییە بەراوردکارییەکاندا، کە تێکەڵی ھۆکارە شۆڤێنیستییەکان بوو. ھەندێک لە ناسیۆنالیست و دیکتاتۆرە ئەورووپییەکان، بەتایبەتی نازییەکان، دواتر ھەوڵیان دا وڵات یان ناوچەکەی خۆیان وەک نیشتمانی پرۆتۆ-ھیندۆئەورووپی و گەلەکەیان وەک سەر بە ڕەگەزێکی پاک و باڵا بناسێنن.[٤][٥][٦][٧][٨][٩][١٠]
بەپێی وتەی لیۆن پۆلیاکۆڤ، چەمکی ڕەگەزی ئاریایی ڕەگێکی قووڵی لە فەیلەلۆژیدا ھەبوو، کە لەسەر بنەمای کارەکانی سێر ویلیام جۆنز بوو کە بانگەشەی دەکرد سانسکریت پەیوەندی بە زمانە یۆنانی-ڕۆمانییەکان (ئەورووپییەکان)ەوە ھەیە. بیرمەندانی دیکە سەرەتای عەلمانییان بۆ شارستانییەتی ئەورووپی داھێنا کە لەسەر بنەمای ئەو نەژادنامە تەوراتییانە نەبوو کە ئەرستۆکراسی ئەورووپا بۆ ماوەیەکی درێژ بانگەشەی نەوەی خۆیان لێوە دەکرد.[١١][١٢][١٣][١٤]
کاریگەریی ڕۆمانتیزم لە ئەڵمانیا بووە ھۆی بوژانەوەی گەڕانی ڕۆشنبیری بۆ «زمان و نەریتە ئەڵمانییەکان» و ئارەزووی «فڕێدانی لۆژیکی سارد و دەستکردی ڕۆشنگەری». دوای بڵاوبوونەوەی کتێبی «لەسەر بنەڕەتی جۆرەکان»ی داروین لە ساڵی ١٨٥٩ و بڵاوبوونەوەی مۆدێلی گریمانەکراوی زمانی پرۆتۆ-ھیندۆئەورووپی (PIE)، ڕۆمانتیکەکان قایل بوون کە زمان فاکتەرێکی دیاریکەرە لە ناسنامەی نەتەوەییدا، و ئەم بیرۆکەیەیان لەگەڵ بیردۆزە نوێیەکانی داروینیزمدا تێکەڵ کرد. ناسیۆنالیستە ئەڵمانییەکان بیردۆزە زانستییەکەی ھەڵبژاردنی سروشتییان بۆ پاساودانی گونجاویی ھەندێک ڕەگەز بەسەر ھەندێکی دیکەدا بە ھەڵە بەکارھێنا، ھەرچەندە داروین خۆی ھەرگیز بیردۆزی گونجاوییەکەی بۆ قەوارە ناڕوونەکانی وەک ڕەگەز یان زمان بەکارنەھێنابوو. ڕەگەزە «نەگونجاوەکان» وەک سەرچاوەی لاوازیی جیناتی و ھەڕەشەیەک کە ڕەنگە سیفەتە باڵاکانی ڕەگەزە «گونجاوەکان» پیس بکات، پێشنیاز کران. تێکەڵە چەواشەکارییەکەی زانستی ساختە و ڕۆمانتیزم ئایدۆلۆژیای ڕەگەزی نوێی بەرھەم ھێنا کە لێکدانەوە شێوێندراوەکانی داروینیزمی کۆمەڵایەتیی بۆ ڕەگەز بەکاردەھێنا بۆ ڕوونکردنەوەی «گەوھەری باڵای بایۆلۆژی-ڕۆحی-زمانەوانیی ئەورووپییەکانی باکوور» لە توێژینەوە خۆھەڵکێشەکاندا. دواتر، گەڕانی ڕۆمانتیکە ئەڵمانییەکان بۆ میراتێکی نەتەوەیی «پاک» بووە ھۆی لێکدانەوەی ئاخێوەرانی کۆنی زمانی پرۆتۆ-ھیندۆئەورووپی وەک باوانی جیاوازی «ستێریۆتایپێکی ڕەگەزی-زمانەوانی-نەتەوەیی».[١٥][١٦][١٧][١٨][١٩][٢٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ cf. Gershevitch، Ilya (١٩٦٨). «Old Iranian Literature». Handbuch der Orientalistik, Literatur I. Leiden: Brill. لاپەڕە ١–٣١., p. 2.
- ↑ orientali، Università degli studi di Roma "La Sapienza " Dipartimento di studi. The East and the Meaning of History: International Conference (23-27 November 1992) (بە ئینگلیزی). Bardi.
{{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی|Date=چاوپۆشیی لێ کرا (|date=پێشنیار کراوە) (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|عنوان=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ cf. Gershevitch، Ilya (١٩٦٨). «Old Iranian Literature». Handbuch der Orientalistik, Literatur I. Leiden: Brill. لاپەڕە ١–٣١., p. 2.
- ↑ Bryant 2001, p. 20.
- ↑ Anthony 2007, pp. 4–5.
- ↑ Anthony 2007, p. 6.
- ↑ Anthony 2007, p. 10.
- ↑ Zvelebil 1995, p. 34.
- ↑ Santucci 2008, p. 40.
- ↑ Anthony 2007, p. 7.
- ↑ https://www.academia.edu/37191095/Léon_Poliakov_Philosophy_and_the_Secularization_of_Anti_Judaism_in_the_Development_of_Racism
- ↑ Leoussi, Athena (2001). Encyclopedia of Nationalism. United Kingdom: Taylor & Francis. p. 11. The process was further assisted by a romanticism which gloried in the exotic and encouraged the idea that the greatest civilizational achievements of Europe could be attributed to the stimulus of ancient Aryan tribal movements...Historians seemed increasingly bent on discovering in each case a vigorous national past from which could be projected an even greater future. Scholars searching for Aryan pedigree also availed themselves of such newer disciplines as ethnology and anthropology.
- ↑ Anthony 2007, p. 5.
- ↑ https://www.jstor.org/stable/24987446
- ↑ Mish, Frederic C. , Editor in Chief Webster's Tenth New Collegiate Dictionary Springfield, Massachusetts: 1994. Merriam-Webster p. 66
- ↑ Anthony 2007, pp. 8–10.
- ↑ Anthony 2007, pp. 8–9.
- ↑ Goodrick-Clarke 1992, pp. 12–14.
- ↑ Anthony 2007, p. 8.
- ↑ Anthony 2007, pp. 7–8.