چارەسەری دوو دەوڵەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چارەسەری دوو دەوڵەت
بابەتی لاوەکیپرۆسەی ئاشتی ئیسرائیل و فەلەستین
وڵاتئیسرائیل، دەوڵەتی فەلەستین
کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە
ئەو خاکانە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدان

چارەسەری دوو دەوڵەتی چارەسەرێکی پێشنیارکراوی ململانێی عەرەب و ئیسرائیلە کە لەسەر بنەمای پاشەکشەی عەرەبەکان لە داواکاری ئازادکردنی ھەموو فەلەستین و لە چارەسەری یەک دەوڵەتی، ئەم چارەسەرە لەسەر بنەمای دوو دەوڵەتە لە فەلەستین و بەیەکەوە بژین، واتە دەوڵەتی فەلەستین لە تەنیشت دەوڵەتی ئیسرائیل، کە لە بڕیارنامەی ٢٤٢ی ئەنجومەنی ئاسایشدا دوای شەڕی ساڵی ١٩٦٧ و کۆنترۆڵکردنی ئیسرائیل بەسەر خاکەکانی دیکەی فەلەستین پەسەندکرا. ھەندێک لە فەلەستینییەکان لە ساڵی ١٩٧٤ بە بەرنامەی کاتی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستین ئەم بنەمایانەیان پەسەند کرد، کە لەو کاتەدا لەلایەن ھەندێک لە لایەنە فەلەستینییەکانەوە دژایەتی دەکرا، و بەھۆیەوە بەرەی ڕەتکردنەوە پێکھێنرا. دواتر بووە پەنا بۆ دانوستانەکان لە ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ لە ساڵی ١٩٩٣ لە نێوان ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین و ئیسرائیل.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]