فەلاح مستەفا
Jump to navigation
Jump to search
فەلاح مستەفا بەکر | |
---|---|
![]() | |
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی کوردستان | |
لە پۆستدا بووە ئەیلوولی ٢٠٠٦ – ئابی ٢٠١٩ | |
سەرۆک وەزیران | نێچیرڤان بارزانی |
پێشینە | پۆستێکی تازەبووە |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ١٩٦٤ ھەولێر، باشووری کوردستان |
نەتەوە | عێراقی |
حیزبی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
منداڵەکان | ٤ |
خوێندن لە | زانکۆی مووسڵ زانکۆی بات |
فەلاح مستەفا بەکر (لەدایکبووی ١٩٦٤، ھەولێر)[١][٢] کەسایەتی سیاسیی کوردە، لە ئێستادا ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانییە،[٣] پێشتریش لە پۆستی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بوو.[٤]
ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]
فەلاح مستەفا لە دایکبووی ١٩٦٤ لە ھەولێر. فەلاح لە ساڵی ١٩٨٦، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی بەدەستھێناوە لە زانکۆی مووسڵ.[٢] دواتر لە ساڵی ١٩٩٥، بڕواننامەی ماستەری لە زانکۆی بات بەدەستھێنا لە خوێندنی گەشەپێدان. فەلاح ھاوسەرگیری کردووە و چوار منداڵی ھەیە.[١][٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا "Kurdistan Regional Government: Minister Falah Mustafa Bakir - Head of the Department of Foreign Relations". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ی ا ب "Department of Foreign Relations: Minister Falah Mustafa Bakir, Head of the Department of Foreign Relations". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ فەلاح مستەفا بە راوێژکاری باڵای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستنیشاندەکرێت[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ڕووداو، ١٨ی ئابی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ "Minister Falah Mustafa Bakir, Head of the Department of Foreign Relations". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی 2016-12-07 ھێنراوە.