بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەڕەنسا‒ھەرێمی کوردستان
Map indicating locations of France and Kurdistan Region

فەڕەنسا

ھەرێمی کوردستان

پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و ھەرێمی کوردستان پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان فەڕەنسا و ھەرێمی کوردستانە[١]. فەڕەنسا کونسوڵخانەی گشتیی لە ھەولێر،[٢] پایتەختی ھەرێمی کوردستان ھەیە، ھەروەھا ھەرێمی کوردستانیش نوێنەرایەتی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ھەیە.[٣] پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و ھەرێمی کوردستان لە سەردەمی سەرۆکایەتی فرانسوا میتێران (١٩٨١‒١٩٩٥) زۆر نزیک بووە، کاتێک دانیێل میتێران ھاوسەری ڕۆڵی سەرەکی بینی لە ھەڵمەتی ناوچەی دژە فڕین بەسەر ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١.[٤] فەڕەنسا ھەژموونی سەربازی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.[٥][٦]

مێژوو

[دەستکاری]

میێتران (١٩٨١–١٩٩٥)

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٢ خانمی یەکەم، دانیێل میێتران ڕۆڵێکی کارای لە پێکھێنانی ئینستیتیوتی کوردیی پاریس بینی.[٤] لە ساڵی ١٩٨٢ یاسایەکی ڕێکخست کە ڕێگەیدەدا ھەزار پەنابەری کورد لەلایەن فەڕەنسا بە ڕەزامەندی سەرۆک و حکوومەت وەربگیرێن.[٧] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩١ سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، و سەردانی ئاوارەکانی کردووە لە سنووری ئێران و عێراق،[٨] و دووبارە لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٩٢ بۆ چاودێری دامەزراندنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان سەردانی شاری ھەولێری کردوە.[٤]

شیراک (١٩٩٥–٢٠١٢)

[دەستکاری]

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆسێنتیل لە ساڵی ٢٠١٢، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند کە ھەرێمی کوردستان ھیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سەرۆک شیراک، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا نەبووە، بەڵام پەیوەندی لەگەڵ چەند وەزیرێک ھەبووە لەنێویاندا نیکۆلاس سارکۆزی وەزیری ناوخۆ.[٩]

لافیتەی بەخێرھاتنی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن لەسەر قەڵای ھەولێر بۆ سەردانەکەی لە مانگی ئابی ٢٠٢١.

سارکۆزی (٢٠٠٧–٢٠١٢)

[دەستکاری]

لە سەردەمی سەرۆکایەتی سارکۆزی، بە ئامادەبوونی بێرنار کوشنەر، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، نووسینگەی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە ھەولێر کرایەوە.[١٠] کوشنەر لە ساڵی ٢٠١٠دا نزیکبوونەوەی سارکۆزی لە کورد بە بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانیان وێنا کرد.[١١] ھەر لەو ساڵەدا مەسعوود بارزانی لەگەڵ نیکۆلاس سارکۆزی سەرۆککۆمار و بێرنارد کوشنەر وەزیری دەرەوە لە پاریس کۆبوونەوە،[١٢] لەوێدا پڕۆتۆکۆلێکیان واژووکرد بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، لەوانە بازرگانی و پەروەردە و ڕۆشنبیری.

ھۆڵاند (٢٠١٢–٢٠١٧)

[دەستکاری]

مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە سێ بۆنەدا لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند سەرۆکی فەڕەنسا لە پاریس کۆبووەوە؛ لە ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠١٥ و لە ٢٠١٦.[١٣][١٤][١٥] ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە ساڵی ٢٠١٦ دووجار لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆبووەوە، جارێک لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و جارێکیش لە ھەولێر.[١٦][١٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. While Kurdistan Region refers to the autonomous Kurdish region in Northern Iraq, Iraqi Kurdistan is a geographical term referring to the Kurdish area of Iraq
  2. «Consulat Général de France à Erbil» (بە فەرەنسی). لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. «KRG Representation in the Republic of France». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 «The Kurdish mother Danielle Mitterrand was a mountain to Kurds». Rudaw. ١٣ی ئازاری ٢٠١٦. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. «IED Drone Kills Kurdish Soldiers, French Commandos». Popular Science. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. «'France and Kurdistan Region have historic relations'». Kurdistan24. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. Michel Joly (٢٠١٤). «Danielle Mitterrand et les Kurdes: le rêve d'une Première dame». Hommes et migrations (بە فەرەنسی). ١٣٠٧: ١٣٤–١٣٥. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. «Danielle Mitterrand dies; ex-first lady of France». Newsday. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. «Interview with President Masoud Barzani». Kurdistan Regional Government. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  10. «Minister Kouchner opens French Embassy Office in Erbil». Kurdistan Regional Government. ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  11. «Iraqi Kurdistan – President Barzani/France – French support». French embassy in the United States. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٠. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  12. «Sarkozy, Paris'te Barzani ile görüştü» (بە تورکی). Hürrïyet. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  13. «President Barzani Meets French President Hollande in Paris». Kurdistan Region Presidency. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  14. «Massoud Barzani à Paris pour plaider la cause de Kurdes». La Croix. ١٠ی شوباتی ٢٠١٥. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  15. «President Barzani arrives in France». Kurdistan24. ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  16. «Barzani met with variety of world leaders in Munich». NRT. ١٢ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  17. «Peshmerga to receive weapons from France». Kurdistan24. ١٣ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.