پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ساڵی ١٩٨٠ەوە پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق بەھۆی کۆمەڵێک بڕیاری مشتومڕاوییەوە لەلایەن سەرۆکی پێشوو سەددام حوسێنەوە کاریگەری لەسەری دروست بوو. پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت و ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژاوایی وەک فەڕەنسا و ئەڵمانیا ھەبوو، ئەوانیش سیستمی چەکی پێشکەوتوو ھاوکاری سەربازییان پێدا، لە کاتێکدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لاواز بوو، لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی شەڕدا پاڵپشتی دەکرد لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا. بەڵام پاش لەشکرکێشی کوێت گۆڕانکاری بەسەردا ھات، ئەمەش بووە ھۆی شەڕی کەنداو و پەیوەندییەکانی عێراقی لەگەڵ جیھانی عەرەبی و ڕۆژاوادا پچڕاند. بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی لەوانە میسر، سعوودیە، سووریا و وڵاتانی دیکە، لە ھاوپەیمانی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی کووەیتیان کرد. پاشان ئەم پەیوەندییە نێونەتەوەیییانە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن بە داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ گۆڕانکارییان بەسەردا ھات و حکوومەتەکانی عێراق ھەوڵی دامەزراندنی پەیوەندییان دا لەگەڵ وڵاتە جیاوازەکاندا.

ڕۆژھەڵاتی ناوین[دەستکاری]

تورکیا[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٨ عێراق پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ تورکیادا پاراست و تورکیا وەک خاڵێکی پەڕینەوەی گرنگ بۆ ھەردوو ھەناردەکردنی نەوتی عێراق و ھاوردەکردنی کاڵاکانی خزمەتی عێراقی کرد. ھەروەھا تێپەڕینی بۆڕییە نەوتەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی باکووری عێراقەوە بۆ تورکیا و پاشان بۆ دەریای ناوەڕاست. بارھەڵگرەکان بەکاردەھێنرێن بۆ ھەڵگرتنی جۆرەھا کاڵای بەرھەمھێنراوی ئەورووپی-تورکی لە ڕێگەی ڕێگاوبانەکانەوە بۆ گەشتنی ھاوردەی عێراق. جگە لە بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق، فرۆشتنی چەکی سووک لە عێراق، و بەرھەمھێنانی شتی چنراو. عێراق و تورکیا ھاوکار بوون لە سەرکوتکردنی چالاکیی کوردەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

ئوردن[دەستکاری]

پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئوردن لە ساڵی ١٩٨٠ەوە بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر بوو، کاتێک ئوردن لە سەرەتای شەڕی ئێران و عێراق پشتیووانی خۆی بۆ عێراق ڕاگەیاند. پاڵپشتی ئوردن بۆ عێراق لەکاتی جەنگی دووەمی کەنداودا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی زیاتر بەھێز کرد. لە دوای دەستبەکاربوونی پاشای ئێستای ئوردن لە ساڵی ٢٠٠٠ پەیوەندییەکان ساردبوونەوە، بەڵام تا ئێستاش بە باشی ماونەتەوە. شا عەبدوڵڵای ئوردن بووە یەکەم سەرکردەی عەرەب کە لەدوای ڕووخانی سەددام حوسێنەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ سەردانی عێراق بکات، ئەمەش ھەنگاوێکی مێژووییە بۆ کەمکردنەوەی گۆشەگیریی بەغدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «علاقات العراق الخارجية»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٣ی ١٠ی ٢٠٢٣.