پەیمانی بەغدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ڕێکخراوی پەیمانی ناوەندی
وڵاتانی ئەندامی پەیمانی بەغدا بە ڕەنگی سەوز نیشان دراون

پەیمانی بەغدا یان پەیمانی ناوەندی یان ھاوپەیمانی دامەزراوە ناوەندییەکان یەکێکە لەو ھاوپەیمانییانەی لە سەردەمی جەنگی سارددا گەواھیدەر بوو، لە ٢٤ی شوباتی ١٩٥٥ دامەزرا بۆ وەستانەوە بەرامبەر بە لایەنی کۆمۆنیستی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێکھاتبوو، شانبەشانی شانشینی یەکگرتوو، عێراق، تورکیا، ئێران، پاکستان.[١][٢][٣]

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم ھاوپەیمانییەیە، بەو پێیەی بەڵێنیدا ھاوکاری ئابووری و سەربازی پێشکەش بە ئەندامەکان بکات، بەڵام ڕاستەوخۆ بەشداریی تێدا نەکرد، بەڵکو بەریتانیای سپارد بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە. عێراق دوای لوتکەی عەرەبی پەیوەندی بەم ھاوپەیمانییەوە کرد و بەپێی ئەو ھاوپەیمانییە ڕێککەوتن لەسەر پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کرا.

ئەم ھاوپەیمانییە بە یەکێک لە کەمترین ھاوپەیمانییەکان دادەنرێت کە لە قۆناغی جەنگی سارددا سەرکەوتوو نەبوون، بەو پێیەی عێراق لە کاتی ڕاگەیاندنی شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم لەو ھاوپەیمانییە کشایەوە، کە تیایدا دژی دەسەڵاتی پاشایەتی ھەڵگەڕاوە و ڕاگەیاندنی کۆماری عێراق وە .نووری سەعید ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە دامەزراندنی ئەم ھاوپەیمانییەدا، عەبدول کەریم قاسم ڕامیارییەکی بێلایەنی گرتەبەر و پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت دامەزراند و لەو ھاوپەیمانییە کشایەوە.

ڕووداوەکان[دەستکاری]

  • شوباتی ١٩٥٤: تورکیا پەیماننامەی ھاریکاری ھاوبەشی لەگەڵ پاکستان واژۆ کرد.
  • ٢٤ی شوباتی ١٩٥٥: عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکی سەربازییان لە نێوانیاندا واژۆ کرد و دەستیان کرد بە بەکارھێنانی دەستەواژەی "پەیمانی بەغدا". ئێران و پاکستان و شانشینی یەکگرتوو پەیوەندی بە پەیمانی بەغداوە دەکەن.
  • ئازاری ١٩٥٩: دوای دامەزراندنی ڕژێمی نوێی کۆماری لە ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨، عێراق کشانەوەی خۆی لە ھاوپەیمانی ڕاگەیاند.
  • ١٩ی ئابی ١٩٥٩: گۆڕینی ناوی ھاوپەیمانی لە (پەیمانی بەغدا-METO) بۆ ھاوپەیمانی دامەزراوە ناوەندییەکان (CENTO).
  • ١٩٦٥: پاکستان ھەوڵیدا ھاوکاری ھاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی ھیندستان وەربگرێت، بۆیە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٠ی ئەیلول بڕیارنامەی ٢١١ی دەرکرد، ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوویش پشتگیریان لە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ بڕینی دابینکردنی چەک بۆ ھەردوو لایەنی شەڕکەرەکە.
  • ١٩٧١: لەگەڵ ھەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ لەگەڵ ھیندستان، پاکستان ھەوڵی دووبارە - بێھودە - بۆ وەرگرتنی یارمەتی ئەندامانی ھاوپەیمانی دەدات. (ئەمریکا پشتیوانی سەربازی سنوورداری بۆ پاکستان کردووە، بەڵام لەژێر سەردێڕی ھاوپەیمانی دامەزراوە ناوەندییەکاندا نەبووە).
  • ١٩٧٩: حکومەتی نوێی ئیسلامی لە ئێران ئەندامێتی خۆی لە ھاوپەیمانی دامەزراوە ناوەندییەکان کشایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Beeman, William O. (1986). Language, Status, and Power in Iran. مطبعة جامعة إنديانا. p. 226. ISBN 9780253113184. Archived from the original on 1 مارس 2019. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ https://web.archive.org/web/20200105150248/https://books.google.com/books?id=rUdmyzkw9q4C&pg=PA57&dq=cento+%22least+successful%22+%22baghdad+pact%22&client=safari
  3. ^ https://taylorandfrancis.com/