پێکدادانەکانی شرناخ (٢٠١٥‒٢٠١٦)
٢٠١٥–٢٠١٦ پێکدادانەکانی شرناخ | |||
---|---|---|---|
بەشێک لە ناکۆکیی تورکیا و پەکەکە | |||
ڕۆژ | ئابی ٢٠١٥ بۆ ئایاری ٢٠١٦ | ||
شوێن | |||
هۆکار | داواکاری بۆ دامەزراندنی حکوومەتی ئۆتۆنۆمی لە شرنەخ | ||
میتۆد | شەڕی چریکی ململانێی سەربازی | ||
ئەنجام | بردنەوەی حکوومەتی تورکیا شکستخواردنی پەکەکە بۆ دامەزراندنی ھەرێمی ئۆتۆنۆمی | ||
بەشداری حیزبەکان | |||
| |||
کەسە دیارەکان | |||
| |||
ژمارە | |||
| |||
زیانە گیانییەکان | |||
| |||
٩٢ کوژراو لە جزیر (بەپێی گوتەی گرووپەکانی مافی مرۆڤ)[٨] |
پێکدادانەکانی شرناخ لە ٢٠١٥‒٢٠١٦ زنجیرەیەک پێکدادانی چەکداری بوو لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای شرنەخ، لە نێوان ھێزەکانی حکوومەتی تورکیا و گرووپە چەکدارە کوردییەکان، وەک بەشێک لە ململانێی کورد و تورکیا.
ڕووداوەکان
[دەستکاری]دوا بەدوای تەقینەوەی سیرووچ لە ٢٠١٥، ئاگربەستی نێوان حکوومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆتایی ھات، دوای ئەوەی پەکەکە لە ٢٢ی تەممووزدا دوو ئەفسەری پۆلیسی لە سێدارەدا.[٩] لە تۆڵەسەندنەوەی ئەو ڕووداوەدا، ھێزی ئاسمانی تورکیا دەستیکرد بە ھێرشکردنە سەر ناوچەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان[١٠] لێرەوەقۆناغێکی نوێی ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە دەستپێکرد. دووبارە پەرەسەندنی ململانێی نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیا بووە ھۆی بەرزبوونەوەی ناڕەزایی لە باکووری کوردستان.
چالاکییە سەربازییەکان
[دەستکاری]٢٠١٥
[دەستکاری]یەکەم ڕووداوی چەکداری لە پارێزگای شرناخ لە ٢٨ی تەممووز ڕوویدا کاتێک ھێزی ئاسمانی تورکیا چەکدارانی پەکەکەی لە گوندەکان دەکردە ئامانج.[١١] شەڕ و پێکدادانەکان لە شرناخ زیاتر بوون، دوای تەقینەوەی بۆمبێک کە لە ٢٩ی تەممووزدا زیانی بە بەشێک لە ھێڵی بۆری کەرکوک‒جەیھان لە سنووری پارێزگای شرناخ،[١٢] و بۆسەیەکی پەکەکە لە ٣٠ی تەممووزدا، کە بووە ھۆی کوژرانی ٣ سەربازی تورکیا. لە ٤ی ئاب، ھێزەکانی پەکەکە بە چەکی ئاڕ پی جی ھێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پاسەوانی لە پارێزگای شرناخ و سەربازێکیان کوشت و سەربازێکی دیکەش بریندار کرا. لە ڕووداوێکی تردا لە پارێزگاکە، مینێک بووە ھۆی کوژرانی دوو سەربازی تورک. فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی تورکیا لە تۆڵەی کوژرانی سەربازەکانیدا، بارەگاکانی پەکەکەیان لە پارێزگای ھەکاری کردە ئامانج.[١٣]
لە ١٠ی ئاب لە پارێزگای شرناخ ٤ ئەفسەری پۆلیس و سەربازێکی سوپای تورکیا بەھۆی ھێرشە جیاجیاکانی پەکەکە کوژران.[١٤] دوای شەڕ و پێکدادان لە بەیتوشەباب لە ١٣ی ئاب، ھێزەکانی تورکیا دوو چەکداری پەکەکەیان کوشت.[١٥] لە نێوان ٤ بۆ ١٢ی ئەیلوول، تورکیا یەکەم قەدەغەی ھاتوچۆی لەسەر جزیر[١٦] دانا کە لەو ماوەیەدا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژی چەکدارەکانی ناوچەکە دەستپێکرد.[١٧] لەو شەڕەدا ٣٠ کەس کوژران، سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی ھەدەپە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٢٠ کەسیان خەڵکی سیڤیل بوون، بەڵام حکوومەتی تورکیا ڕەتیکردەوە.[١٨] شەڕ و پێکدادانی سەخت لە پارێزگای شرناخ لە ٢٥ بۆ ٢٦ی ئەیلوول ڕوویدا و پەکەکە بانگەشەی کوشتنی ٧٥ سەرباز و گیان لەدەستدانی ١٤ چەکداری خۆی کرد،[١٩] و حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاند، ٣٦ سەربازی تورکیا کوژراوە.[٢٠]
لە ١٤ی کانوونی دووەمدا حکوومەتی تورکیا قەدەغەی ھاتوچۆی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بۆ شارەکانی سیلۆپی و جزیر ڕاگەیاند.[٢١] کە دواتر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوان لەلایەن ھێزەکانی تورکیاوە ئەنجامدراوە.[١٧][٢٢][٢٣] سەلاحەدین دەمیرتاش داوای لە خەڵکی ناوچەکە کرد بەرەنگاری ئۆپەراسیۆنەکان ببنەوە، بەکارھێنانی ھێزی لەلایەن حکوومەتەوە ئیدانە کرد.[٢٤] لە ٣١ی کانوونی یەکەم، بەھۆی ھێرشیی مووشەکی پەکەکە سەربازێک کوژرا و ٥ی دیکەش برینداربوون.[٢٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Turkey deploying special commandos to Cizre - LOCAL». Hurriyet Daily News. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Köy korucuları: Kürtleri PKK'dan koruyoruz». Ensonhaber.com. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «ANF | HPG: Şırnak'ta 11 asker öldürüldü». Anfturkce.net. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «ANF | Ajansa Nûçeyan a Firatê». www.anfenglish.com:80. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «PKK assassination attempt against Şırnak's appointed administrator prevented». Daily Sabah. 2017-01-31. لە 2017-02-28 ھێنراوە.
- ^ «Özerklik oyununa ağır darbe - Aktüel». Aktuel.com.tr. ١٩ی ئابی ٢٠١٥. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Cizre ve Silopi'de 10 bin askerle operasyon: Tanklar ilçe merkezinde - Türkiye Haberleri». Radikal. ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Turkey eases curfew after assault on PKK rebels leaves Cizre in ruins». The Guardian. 2 March 2016. لە 2017-02-28 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Marszal، Andrew (٢٢ی تەممووزی ٢٠١٥). «Kurdish militants claim 'revenge' killing of two Turkish policemen». Telegraph. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Turkey and the Kurds: The truce between Turkey and Kurdish militants is over». The Economist. 2015-07-26. لە 2017-02-28 ھێنراوە.
- ^ «L'armée turque pilonne le PKK dans le sud-est». Le Figaro. ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Oil pipeline blown up in east Turkey». ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Man killed in PKK bomb attack in eastern Turkey». Hurriyet Daily News. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Round-up: At least 6 security personnel killed in attacks in Istanbul, southeast Turkey». Hurriyet Daily News. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «PKK kills four more soldiers as Turkey faces non-stop violence in east». Hurriyet Daily News. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «More than 20 Cizre civilians dead during eight-day curfew: Relatives - Turkey News». Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Who are the Kurdish militants fighting in Cizre?». Middle East Eye (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Turkey Kurds: Many dead in Cizre violence as MPs' march blocked». BBC News. 10 September 2015. لە 2017-02-28 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «PKK: Dozens of Turkish soldiers killed in ongoing clashes». لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Turkey says scores killed in southeastern clashes». Al Jazeera English. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Indefinite 24-hour curfew, over 200,000 in danger — Amnesty Urgent Actions». ua.amnesty.ch. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Turkish Army kills 55 Kurdish militants during battle, party calls for resistance». Sydney Morning Herald. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Turkey kills 70 Kurdish militants, vowing to prevent 'chaos'». BBC News. 19 December 2015. لە 2017-02-28 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «HDP Co-Chair Demirtaş Urges Allout Resistance Against Turkish State Terror And Curfews». Kurdishquestion.com. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Two Turkish police officers killed in southeastern Turkey». Hurriyet Daily News. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێکدادانەکانی شرناخ (٢٠١٥‒٢٠١٦) تێدایە. |