بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حکوومەتی تورکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حکوومەتی تورکیا
نیشانی تورکیا کە لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە بەکاردەھێنرێت
دامەزران٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣؛ ١٠٢ ساڵ لەمەوبەر (١٩٢٣-١٠-٢٩)
بەڵگەی بنیادنانیاسای بنەڕەتیی کۆماری تورکیا
چوارچێوەی دەسەڵاتتورکیا
وێبگەwww.turkiye.gov.tr
دەزگای یاسادانان
پەرلەمانپەرلەمان
شوێنی پەرلەمانئەنجومەنی نیشتمانیی گەورە
دەزگای جێبەجێکردن
سەرۆکسەرۆک کۆمار
ناوەندی بەڕێوەبردنکۆمەڵەخانووی سەرۆکایەتی
ڕێکخراوەی سەرەکیکابینە
ڕێکخراوەی بەڕێوەبردن١٧
دەزگای دادگەری
باڵاترین دامەزراوەی دادگەرییانەدادگای پێداچوونەوە
ناوەندئەنقەرە

حکوومەتی تورکیا (بە تورکی: Türkiye Hükûmeti)[١] حکوومەتی نیشتمانیی تورکیایە.[٢] ئەو وڵاتە وەکوو کۆمارێکی دەستووری و حکوومەتێکی یەکگرتووی فرەحیزبییە کە لەژێر دیموکراسییەتی نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتی بەڕێوەدەبرێت. وشەی حکوومەت دەتوانێت مەبەستی کۆمەڵێک لە دامەزراوەکان (لقەکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادگەری) یان بەدیاریکراوی کابینە بێت.

دەستوور

[دەستکاری]

بەگوێرەی دەستوور، سیستمی حکوومەتی تورکیا لەسەر جیابوونەوەی دەسەڵاتەکان دامەزراوە. دەستوور دەڵێت کە دەسەڵاتی یاسادانان بە کۆمەڵەی نیشتمانیی گەورەی تورکیا (ماددەی ٧) سپێردراوە، کە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیا (ماددەی ٨) ئەنجام دەدرێت و دەسەڵاتی دادوەری لەلایەن دادگا سەربەخۆ و بێلایەنەکانەوە (ماددەی ٩) پەیڕەو دەکرێت. ھەروەھا دەڵێت کە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان و ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکان پێنج ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێن (ماددەی ٧٧). پەرلەمان ئەو پێشنیازە یاسایییانە وەردەگرێت کە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئامادە دەکرێن (ماددەی ٨٨). سەرۆک ئەو یاسایانە ڕادەگەیەنێت کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کراون (ماددەی ٨٩). سەرۆک دەتوانێت ڤیتۆی ھەندێک لە بڕگەکانی یاساکە بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان بۆ پێداچوونەوە، بەڵام ڕەزامەندیی سەرۆک پێویست نییە ئەگەر زۆرینەی پەرلەمان پێداچوونەوەی یاساکە یان بڕگەکانی یاساکە ڕەت بکەنەوە (ماددەی ٨٩). سەرۆک دەتوانێت تانە بدات لە دادگای دەستووری بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو یان بڕگەی دیاریکراوی یاساکان بەھۆی ئەوەی لە ڕووی شێوە یان ناوەڕۆکەوە نادەستوورین (ماددەی ١٠٤/٧). لە حاڵەتێکی وەھادا، بڕیاری دادگای دەستووری کۆتایییە (ماددەی ١٥٣).[٣]

کارگێڕیی خۆجێیی

[دەستکاری]

دەستوور حکوومەتە خۆجێیییەکان بە شارەوانییەکان، کارگێڕییە پارێزگایییە تایبەتەکان و گوندەکان پۆلین دەکات. کارگێڕیی پارێزگاکان لەسەر بنەمای پڕەنسیپی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان دامەزراوە.[٤] سەربەخۆیی ڕێکخستن و بودجەی حکوومەتە خۆجێیییەکان لە دەستووردا پارێزراوە.[٥]

پارێزگار نوێنەرایەتیی حکوومەت دەکات لە پارێزگاکەدا و ھەروەھا سەرۆک و دەزگای جێبەجێکردنی کارگێڕیی پارێزگای تایبەتە. پارێزگارەکان وەک سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکاری پارێزگا کار دەکەن.[٦]

دارایی

[دەستکاری]

زۆربەی باجەکان لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە وەردەگیرێن. بەڵام ھەندێک باجی دیاریکراو لەلایەن شارەوانییەکانەوە وەردەگیرێن. سیستمی باج لە تورکیا بە یاسای ڕێکاری باج ڕێکدەخرێت. ئەم یاسایە مافەکان، ئەرکەکان، ئەنجامدانی ئەرکەکان لەگەڵ بنەماکانی کۆکردنەوە ڕێکدەخات. ئەم یاسایە لە بڕگە گشتی و فەرمییەکانی ھەموو یاساکانی باج پێکدێت. یاساکە پێنج بەشی سەرەکیی ھەیە: باج، ئەرکەکانی باجدەر، ھەڵسەنگاندن، بڕگەکانی سزا، دۆسییەکانی باج.[٧]

بودجە

[دەستکاری]

بەڵگەنامەی بودجە زۆرجار بە پێشنیازی سەرۆک بۆ پەرلەمان دەست پێدەکات کە ئاستی دابینکردنی دارایی بۆ ساڵی دارایی داھاتوو پێشنیاز دەکات، کە لە ١ی کانوونی دووەم دەست پێدەکات و لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی دواتر کۆتایی دێت. خەرجییەکانی دەوڵەت و کۆمپانیا گشتییەکان جگە لە کۆمپانیاکانی خاوەندارێتی دەوڵەت لەلایەن بودجەی ساڵانەی حکوومەتی ناوەندییەوە دیاری دەکرێن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Türkiye hükümeti darbecilerin idam edilmesi çabasında parstoday.com
  2. Turkey: Government globaledge.msu.edu
  3. «Turkish Constitution». anayasa.gov.tr. Anayasa Mahkemesi. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. «CoR - Turkey». portal.cor.europa.eu. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. Yakar، Mürsel. «In the Constitution». www.tbb.gov.tr (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. Yakar، Mürsel. «Types of Local Governments». www.tbb.gov.tr (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. «Turkish Taxation System» (PDF). The Republic of Turkey Ministry of Finance Revenue Administration. ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]