تەقینەوەی سیرووچ ٢٠١٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەقینەوەی سیرووچ ٢٠١٥
بەشێکە لەدەستێوەردانی تورکیا لە شەڕی نێوخۆیی سووریا
وڵاتتورکیا
ناوچەی کاتیکاتی ئەوروپای ڕۆژهەڵات
جێSuruç
پۆتانی شوێن٣٦°٥٨′٣٥″N ٣٨°٢٥′٣٧″E
کاتی ڕوودان٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥
Map

تەقینەوەی ساڵی ٢٠١٥ی سیرووچ ھێرشێکی خۆکوژی بوو کە لە نیوەڕۆی ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ لە شاری سیرووچ لە پارێزگای ڕحا ئەنجامدرا، لە ئەنجامی ئەم ھێرشەدا ٣٢ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەس بریندار بوون. تەقینەوەکە کۆبوونەوەیەکی ٣٠٠ کەسی یەکێتیی لاوانی سۆسیالیستی کردە ئامانج لە باخچەی ناوەندی ڕۆشنبیری ئامارا لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو ھەوڵانەی کە دراون بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی کۆبانێ دوای گەمارۆدانی لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیی. دواتر ڕاگەیەندرا کە عەبدولڕەحمان ئەلئەوگۆز، ئەوەی خۆی تەقاندەوە پەیوەندی بە داعشەوە ھەیە.[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧]

وەڵامی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ئەم تەقینەوەکە بە چوونە ناو ململانێ بوو لەگەڵ سوپای تورکیا، کە بە کوشتنی دوو ئەفسەری پۆلیس دەستی پێکرد، ئەمەش کۆتاییی قۆناغی پرۆسەی ئاشتی پارتی کرێکاران-تورکیا بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی پێکردبوو و بەبێ ھیچ ناکۆکییەک بەردەوام بوو. سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و بەشیر ئەتڵای دوو لە دامەزرێنەرانی پڕۆسەی ئاشتی ڕایانگەیاند قۆناغی ئاشتی وەستاوە کە کاردانەوە ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە.[٨][٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]