پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسوڕھێنەر
دەرھێنەرمارک وێب
بەرھەمھێنەرلوورا زیسکین، ئاڤی ئاراد، مات تۆڵماچ
سەرچاوەی چیڕۆکجەیمز ڤاندێربیلت
کاستئەندروو گارفیڵد، ئێما ستۆن، دێنیس لێری، عیرفان خان، سالی فیڵد
مۆسیقاجەیمز ھۆرنەر
دەستکاریئالان ئێدوارد بێڵ، پێترۆ سکالیا
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەسۆنی پیکچەرز ڕیلەیسینگ
ڕێکەوتی دەرچوون٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەمریکا
ماوەی فیلم١٣٦ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیسپایدەرمان لەلایەن ستان لی
تێچوون٢٠٠–٢٣٠ ملیۆن دۆلار
داھات٧٥٨ ملیۆن دۆلار
بەشی دواترپیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر ٢

پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر (بە ئینگلیزی: The Amazing Spider-Man) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ٢٠١٢ی ئەمریکییە، لەسەر بنەمای کارەکتەرە کۆمیکەکانی ماڕڤڵ و بڵاوکردنەوەی ناونیشانی درێژترین زنجیرە کتێبی کۆمیکی کەسایەتییەکەیە لە ھەمان ناودا. چوارەم شانۆیی فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکەیە کە لەلایەن کۆلومبیا پیکچەرز و مارڤڵ ئینتەرتەینمێنتەوە بەرھەمھێنراوە، دووبارە دەستپێکردنەوەی زنجیرەکە لە دوای تریلۆجی پیاوی جاڵجاڵۆکەی سام ڕەیمی ساڵی ٢٠٠٢–٢٠٠٧ بوو. فیلمەکە لەلایەن مارک وێب دەرھێنراوە و لەلایەن جەیمس ڤاندێربیلت، ئەلڤین سارگێنت، ستیڤ کلۆڤس نووسراوە، ھەروەھا چیرۆکەکەشی لەلایەن جەیمس ڤاندێربیلتەوە وەرگیراوە. ئەستێرەکان بریتیین لە: ئەندروو گارفیڵد وەک پیتەر پارکەر شان بەشانی ئێما ستۆن، ڕیتس ئیفانس، دێنیس لێری، کامپێڵ سکۆت، عیرفان خان، مارتن شین و سالی فیڵد لە فیلمەکەدا، لە فیلمەکەدا، دوای ئەوەی پارکەر لەلایەن جاڵجاڵۆکەیەکەوە گازی لێدەدرێت، توانای نوێ و وەک جاڵجاڵۆکە بەدەست دێنێت، شارەکە لە دەستی خشۆکێکی گەورە دەپارێزێت و ڕزگاری دەکات.

پەرەپێدانی فیلمەکە دەستی پێکرد دوای ھەڵوەشاندنەوەی فیلمی Spiderman 4 لە کانوونی دووەمی ٢٠١٠، کۆتایی بە زنجیرە فیلمی سام ڕەیمی ھێنا کە لە سەرەتادا تۆبی مەگوایەر وەک سووپەرھیرۆ تێیدا بوو. کۆلۆمبیا پیکچەرز ھەڵبژێردرا بۆ دووبارە دانانەوەی مافی دەستووری لەگەڵ ھەمان تیمی بەرھەمھێنان لەگەڵ ڤاندەربیلت بۆ بەردەوام بوون لە نووسینی فیلمی داھاتووی جاڵجاڵۆکە، لەکاتێکدا سارگێنت و کلۆڤس یارمەتیدەر بوون لە دەستنووسییەکە، لە ماوەی پێش بەرھەمھێنانیدا، کەسایەتییە سەرەکییەکان لە ساڵی ٢٠١٠ ھەڵبژێردران.

دیزاینە نوێیەکانی کۆمیک، وەک ئامرازەکانی وێنەگرتنی دەستکرد، لەسەر وێب ناسێندراون، بەتایبەت بەکارھێنانی کامێرای RED Epic لە کۆمپانیای کامێرای سینەمای ڕێد دیجیتاڵ. وێنەگرتنی سەرەکی لە مانگی کانوونی یەکەم ٢٠١٠ لە لۆس ئانجلەس دەستی پێکرد پێش ئەوەی بڕوات بۆ شاری نیویۆرک. فیلمەکە لە نیسانی ٢٠١١ چووە پاش بەرھەمھێنان. 3ality Technica کوالیتی پڕۆسەی وێنەی 3Dی بە فیلمەکە ناساند، لەکاتێک سۆنی پیکچەرز چارەسەری کاریگەرییەکانی سی جی ئای دەکرد. ھەروەھا ئەمە دوایین فیلمی ئەمریکی جەیمز ھۆرنەر بوو کە تۆمارکرا و بڵاوکرایەوە لە ماوەی ژیانیدا، سێ ساڵ پێش مردنی لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥، بەھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە. ھەروەھا فیلمی دەرھێنەر جی-مایکڵ ڕیڤا و دەرھێنەر لاورا زیسکینە، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٢ کۆچی دوایی کرد. کۆتا فیلمی جی-مایکڵ ڕیڤا وەک دەرھێنەر جانگۆی ئازادکراو بوو، دوای پێنج مانگ بڵاوکرایەوە، و کۆتا فیلمی زیسکین وەک دەرھێنەر فیلمی The Butler بوو، کە دوای ساڵێک لە ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە.

فیلمەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە تۆکیۆ نمایش کرا، و لە ٣ی تەممووز دوای دە ساڵ لە دەرچوونی پیاوی جاڵجاڵۆکە (٢٠٠٢)، بە چەشنی 2D و 3D و IMAX 3D لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەرکرا. دووبارەکردنەوەی فیلمەکە پێشوازییەکی زۆر ئەرێنی وەرگرت، لەگەڵ ئەوەی ڕەخنەگران ستایشی ڕۆڵی ئەندرو گارفیلد و ئاراستەی وێب و شێوازی بینراو و تۆماری مۆسیقای جەیمز ھۆرنەر و دووبارە وێناکردن و وێناکردنی ڕاستەقینەی کەسایەتی ناونیشانەکەیان کرد، ٧٥٨ ملیۆن دۆلاری لە جیھاندا داھات بوو، ھەروەھا بووە حەوتەمین فیلمی پڕ داھات لە ساڵی ٢٠١٢، پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر ٢، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤ بڵاو کرایەوە.

چیرۆک[دەستکاری]

پیتەر پارکەری گەنج / پیاوی جاڵجاڵۆکە بۆی دەردەکەوێت کە توێژینەوەی باوکی، ڕیچارد پارکەر دزراوە. دایک و باوکی پیتەر بەڵگەنامە شاراوەکان کۆ دەکەنەوە، پیتەر ببەنە ماڵی پورە مەی و مامە بێن، پاشان بە نادیاری کۆچ دەکەن. چەند ساڵێک دواتر، پیتەری ھەرزەکار بەشداری قوتابخانەی ئامادەیی زانستی میدتاون دەکات، ئەو زیرەکە بەڵام لە باری کۆمەڵایەتییەوە ناتەواوە و زۆرجار توڕەیە. ھەروەھا ئەو لەگەڵ گوێن ستایسی پەیوەندی دەبێت و کۆمەڵێک زانیاری بۆ دەردەکەوێت، کە باوکی لەگەڵ زانا دکتۆر کۆرت کۆنۆرس لە ئۆسکۆرپ لە بواری بۆماوەیی جۆری خاچدا کاری کردووە. پیتەر بەنھێنی دەروات بۆ ناو ئۆسکۆرپ، لەوێدا جاڵجاڵۆکەی بەکارھاتووی توێژینەوەی بۆماوەیی لێیە، و گاز لە پیتەر دەگرێت. دواتر بۆی دەردەکەوێت کە توانای جاڵجاڵۆکەی بۆ ھاتووە وەک زۆر بەھێزبوون، ھەستە تیژەکان، چاکی و خێرایی گەشە کردوو. پیتەر پەڕەکانی باوکی خوێندەوە و سەردانی کۆنۆرزی کرد، کە تەنیا یەک پەلی ھەبوو. ئەوەی دەرخست کە ئەو کوڕی ڕیچاردە و (دروستبوونەووی دووبارەی خانە و لەناوچوون)ی باوکی بە کۆنۆرز دا، کە پارچە ونبووەکەی تاقیکارییەکەی کۆنۆرز بوو لەبارەی نوێبوونەوەی پەلەکان. لەماڵەوە، پیتەر و بێن مشتومڕ دەکەن، و پیتەر ئەوێ جێدەھێڵێت. لەکاتێکدا بەدوایدا دەگەڕا، بێن ھەوڵیدا دزێک بوەستێنێت کە پیتەر ڕێگەی دابوو ھەڵبێت، تەقەی لێکرد، و لەناو دەستەکانی پیتەر مرد. پیتەر توانا نوێیەکانی بەکاردەھێنا بۆ شوێنکەوتنی تاوانباران بەپێی وەسفەکانیان. ئەو ماسکێک دروست دەکات و قاتێکی لاستیکیشی لەبەردەکرد بۆ شاردنەوەی ناسنامەی خۆی. ھەروەھا (وێب شوتەر)ێکی میکانیکی دەکاتە دەستی وەک کاتژمێرێکی دەستی و لە قۆڵی دەبەستێت. کاتی نانی ئێوارە لەگەڵ خێزانی (گوین)، بۆی دەرکەوت کە باوکی کاپتنی ئەفسەر (جیۆرج ستاسی)یە کە کە حەزی بە پاڵەوانە وریا نوێیەکە نەبوو. پیتەر ناسنامەی خۆی بۆ (گوین) ئاشکراکرد و یەکتریان ماچ کرد. دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی تاقیگەی جرجەکە بە بەکارھێنانی DNA مارمێلکە، سەرۆکی کۆنۆرز بەڕێز ڕاثا فرمانی پێدەکات کە دەستبەجێ لەسەر مرۆڤ تاقی بکاتەوە. کۆنۆرز ڕەتی دەکاتەوە کە پەلەبکات لە کرداری تاقیکردنەوەکە لەسەر مرۆڤی بێتاوان و بیانخاتە مەترسی. ڕاثا کۆنۆرز لە کارەکەی دووردەخاتەوە و بڕیاردەدات کە سیرەمەکەی لە نەخۆشخانەی دەزگای جەنگاوەرانی کۆن تاقیبکاتەوە. لەدوای جیابوونەوەیان، کۆنۆرز شێوگەکەی لەسەر خۆی تاقیکردەوە. دوابەدوای ئەوە، خەبەری بووەوە و بینی کە پەلە قرتاوەکەی دووبارە نوێبووەتەوە و دروست بووەتەوە.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • ئەندروو گارفیڵد بە ڕۆڵی پیتەر پارکەر / سپایدەرمان
  • ئێما ستۆن بە ڕۆڵی گوین ستایسی
  • ڕیس ئیفانس وەک دکتۆر کورت کۆنەرز / مارمێلکە
  • دێنیس لێری بە ڕۆڵی جۆرج ستایسی
  • کامپبێل سکۆت بە ڕۆڵی ڕیچارد پارکەر
  • عیرفان خان بە ڕۆڵی ڕاجیت ڕاتا
  • مارتن شین بە ڕۆڵی بێن پارکەر

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

لە دوای دەرچوونی پیاوی جاڵجاڵۆکەی ٣ (٢٠٠٧)، سۆنی پیکچەرز ئینتەرتینمنت لە ٦ی ئایاری ٢٠١١ دەرچوونی فیلمی داھاتووی سام ڕێمی لە ڕیزی پێشەوە ڕاگەیاند.[١][٢] لەم ماوەیەدا سیناریۆنووسان جەیمس ڤاندەربیلت و دەیڤد لیندسەی ئەبەیر و گاری ڕۆس چەندین ڤێرژنی ڕەتکراوەی فیلمنامەیان نووسی و ئالڤین سارگێنت ھاوسەری زیسکین کە دووەم و سێیەم فیلمی نوسیبوو کاریان تێدا دەکرد.[٣] لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ کۆلۆمبیا پیکچەرز و ستۆدیۆکانی ماڕڤڵ ڕایان گەیاند کە لە جیاتی بەردەوام بوون لە داستانەکەی پێشوو بە ڕۆڵی نوێ زنجیرەکەیان دەستپێکردەووە.[٤]

مۆسیقا[دەستکاری]

جەیمز ھۆرنەر تۆمارکەری ئەم فیلمە بوو، وێب یەکەمین نیشانەی مۆسیقای ھۆرنەری وەسف کرد، وێب دانی بەوەدانا ھۆرنەر تۆمارەکەی تەواو کرد لە کاتژمێر و نیوێکدا.[٥] فیلمەکە گۆرانی «تا شانشین وەرە» لە ئەلبوومی X&Y بەکارھاتبوو، لە مانگی ئایاری ٢٠١٢ سۆنی کلاسیک وردەکاری دەربارەی دەنگەکە ئاشکرا کرد.[٦] ڕەخنەگرانی وەک کریستن کلێمێنسن لە Filmtracks.com ھەستیان بە نزیکبوونەوەی ھۆرنەر کرد بۆ نووسینی مۆسیقا بۆ پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسوڕھێنەر "زۆر زیرەکانە" و "تێکەڵەی کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی ھۆرنەر بە حەماسەتەوە ئەنجام درا.[٧]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٠، سۆنی ڕای گەیاند کە فیلمەکە بە 3D و RealD 3D و IMAX 3D لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٢ بڵاو دەکرێتەوە.[٨][٩][١٠][١١] ڕێکەوتەکانی بڵاوکردنەوە لە دەرەوەی ئەمریکا بۆ مانگی حوزەیران لە وڵاتانی تر گواسترانەوە بۆ زیادکردنی یەکەم-ھەفتەی فرۆشتن، لە تۆکیۆ، یابان لە ١٣ی حوزەیران فیلمەکە بە پی جی-١٣ ڕیزکراوە بۆ زنجیرەی چالاکی و توندوتیژی.

پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسوڕھێنەر لەلایەن سۆنی پیکچەرز ھۆم ئینتەرتینمنت لە بلو ڕای، بلو-ڕەی ٣دی، دی ڤی دی و داگرتنی دیجیتاڵ لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە ئەمریکای باکوور بڵاوکرایەوە. ئەم بەرنامانە ٩٠ خولەک لە پشت دیمەنی دۆکیومێنتاری بۆ فیلمەکە لەگەڵ دابەزاندنی سەرووی ڤیۆلێت لەخۆ دەگرێت.

پێشوازی[دەستکاری]

پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسوڕھێنەر ٢٦٢ ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکای باکوور و ٤٩٥٫٩ ملیۆن دۆلاری لە وڵاتانی تر بەدەست ھێنا، بە کۆی گشتی ٧٥٧٫٩ ملیۆن دۆلار دەکات. ئەمە ١٠٦ەمین بەرزترین فیلمی پڕ داھاتە،[١٢] ھەروەھا حەوتەمین فیلمی پڕ داھاتە لە ساڵی ٢٠١٢، ١٩مین فیلمی پڕ داھاتە لە سووپەرھیرۆ، شەشەمین فیلمی پڕ داھاتە لەلایەن سۆنی وکۆلۆمبیا و بەرزترین دووبارەکردنەوەی فیلمە لە ھەموو جیھان.[١٣]

لە ئەمریکای باکوور، ئەم فیلمە ٧٫٥ ملیۆن دۆلاری لە نیوەشەوێکدا و لە ٣٫١٥٠ شوێن بەدەست ھێنا، کە ١٫٢ ملیۆن دۆلاریش لە ٣٠٠ شوێنی ئیماکس بەدەست ھێنا. لە ڕۆژی کردنەوەیدا، تۆمارێکی زۆر بە ٣٥ ملیۆن دۆلار دیاری کرد، بەڵام کۆتاییدا وەستا لەلایەن پیاوی جاڵجاڵۆکە: دوور لە نیشتیمان لە ساڵی ٢٠١٩ بە ٣٩٫٣ ملیۆن دۆلار.[١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Finke, Nikki (January 5, 2010). "Exclusive: 'Spider-Man 4' Officially Has No Start Date as of Today Because of Script Problems; Sony 'Unlikely' To Make Scheduled May 5, 2011, Release Date". Deadline Hollywood. Retrieved June 7, 2012.
  2. ^ "Alvin Sargent spit-shining 'Spider-Man' reboot". The Hollywood Reporter. Nielsen Company. May 14, 2010. Archived from the original on May 18, 2010. Retrieved May 15, 2010.
  3. ^ Finke, Nikki; Fleming, Mike (کانوونی دووەم 11, 2010). "Exclusive: 'Spider-Man 4' Scrapped; Sam Rami & Tobey Maguire & Cast Out; Franchise Reboot for 2012". Deadline Hollywood. Archived from the original on August 23, 2011. Retrieved January 11, 2010. Includes separate full text of Columbia / Marvel Studios press release.
  4. ^ Collider video ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., 3:42
  5. ^ "Wondercon 2012 — Full Schedule Announced". February 28, 2012.
  6. ^ Weintraub, Steve (March 17, 2012). "Director Marc Webb Talks 'The amazing Spider-man'; Reveals Running Time, an Awesome Donald Glover Easter Egg, and More". Collider. Retrieved April 30, 2012. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Jagernauth, Kevin (June 27, 2012). "Duh: Andrew Garfield Wants To Return For 'The Amazing Spider-Man' Sequel Plus Even More Pics & Clips". IndieWire. Archived from the original on October 23, 2012. Retrieved December 31, 2021.
  8. ^ "The Amazing Spider-Man worldwide release dates". Columbia Pictures. Archived from the original on February 3, 2013. Retrieved June 4, 2012. ٣ی شوباتی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  9. ^ "Spider-Man Swings Into Theaters in 3D" (Press release). Sony Pictures Entertainment. February 10, 2010. Retrieved December 31, 2021.
  10. ^ "The Amazing Spider-Man to release in India before US". Hindustan Times. ئایار 11, 2012. Archived from the original on May 13, 2012. Retrieved December 31, 2021.
  11. ^ "The Amazing Spider-Man moves up Philippine playdate to June 29". GMA New Media. May 14, 2012. Retrieved December 31, 2021.
  12. ^ "All Time Box Office". Box Office Mojo. Retrieved July 15, 2017.
  13. ^ "2012 Worldwide gross". Box Office Mojo. Retrieved March 30, 2013.
  14. ^ "All Time Worldwide Box Office Grosses". Retrieved August 30, 2012.