ئەندروو گارفیڵد
ئەندروو گارفیڵد | |
---|---|
![]() گاڕفیڵد لەساڵی ٢٠١١ | |
لەدایکبوون | ئەندرو رەسڵ گاڕفیڵد ٢٠ی ئابی ١٩٨٣ لۆس ئەنجلس, کالیفۆرنیا, ئەمەریکا. |
دەرچووی | زانکۆی لەندەن |
پیشە | ئەکتەر ، بەرهەمهێنەر |
ساڵانی چالاکی | 2004–تا ئێستا |
شار | Epsom, Surrey, England |
ئەندرو ڕەسڵ گاڕفیڵد (لەدایکبووی ٢٠ ئۆگەستی ١٩٨٣) ئەکتەرێکی بەڕیتانی-ئەمەریکیە و بەرهەمهێنەریشە.لەدایکبووە لە لۆس ئەنجلس و لە ئێپسۆمی بەڕیتانیا گەورە بووە و کاری نواندنی سەرەتا بە شانۆ و زنجیرەکانی تیڤی دەستپێکردووە.
لەساڵی ٢٠٠٧ بەشداری یەکەم فیلمی کردووە بەناوی Lions for Lambs.گاڕفیڵد یەکەم دەرکەوتنی گەورەی لە ساڵی ٢٠١٠ بوو لە فیلمی The Social Network , کە تیایدا پاڵێوراویش کرا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی بافتا ، هەروەها بۆ فیلمی Never Let Me Goش ، دووبارە بۆ بافتا پاڵێوراو کرایەوە.
گاڕفیلد ساڵی ٢٠١٢ ڕۆلی سپایدەرمانی گێڕا لە هەردوو بەشی The Amazing Spider-Manدا ، هەروەها لەپاڵ فیلیپ سەیمۆر هۆفمانیش بەشداربوو لە شانۆی Death of a Salesman ، کە تیایدا بەمهۆیەوە پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی تۆنی.لەساڵی ٢٠١٤ ڕۆڵی لە فیلمی 99 Homes گێڕا و وەک بەرهەمهێنەریش بوو. لەساڵی ٢٠١٦دا بەشداربوو لە فیلمی Hacksaw Ridgeلە دەرهێنانی مێڵ گیبسن.و لە هەمان ساڵیشدا بەشداربوو لە فیلمی Silence لەپاڵ ئەکتەر لیام نیسندا ، و فیلمەکە لەدەرهێنانی ماڕتن سکۆرسێزی بوو.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
١.ویکی ئینگلیزی
- لەدایکبووانی ١٩٨٣
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی پیاوی ڕادیۆی ئەمریکیی
- ئەکتەرەکانی شانۆی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی شانۆی پیاوی ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئینگلیز
- زیندووان