بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەیمز ھۆرنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھۆرنەر لە ساڵی ٢٠١٠

جەیمز ھۆرنەر (بە ئینگلیزی: James Horner) (١٤ی ئابی ١٩٥٣، لۆس ئەنجلۆس - ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥) ئاوازدانەرێکی ئەمریکییە و پسپۆڕە لە بواری مۆسیقای سینەماییدا، لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، بەناوبانگترین بەرھەمەکانی بریتیین لە مۆسیقای فیلمی ئەمریکی تایتانیک و ئەڤەتار کە لەلایەن جەیمز کامێرۆنەوە دەرھێنراوە، دڵی ئازا، عەقڵێکی جوان، ماسکی زۆرۆ، و دوژمن لەسەر دەرگاکان، و جومانجی. جەیمس پسپۆڕە لە تێکەڵکردنی مۆسیقای سەمفۆنی کلاسیک لەگەڵ مۆسیقای ئەلیکترۆنی و مۆسیقای نەریتی ئێرلەندی. لە ماوەی کارکردنیدا دوو خەڵاتی ئۆسکار و دوو گۆڵدن گڵۆبی بەدەستھێناوە، جگە لە ١٢ خەڵاتی گرامی. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە نزیک کالیفۆرنیا گیانی لەدەستدا.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Geier، Thom (٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «James Horner, Oscar-Winning Composer of 'Titanic,' Dead at 61». The Wrap. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. «Creative Team». Titanic Live. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.