بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پیاوی مشاری زنجیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پیاوی بڕەبڕەوە ڕەوانە کراوە)
پیاوی مشاری زنجیری
チェンソーマン
(Chensō Man)
مانگا
Anime television series
دەرھێنەر
  • ریۆ ناکایاما
  • ماساتۆ ناکازۆنۆ[ئ]
نوسەرھێرۆشی سێکۆ
ڕێگەپێدانکرانچیڕۆڵ
تۆری ڕەسەنتی ئێکس ئێن (تیڤی تۆکیۆ)
Original run ١٢-١٠-٢٠٢٢ - تا ئێستا – present
Episodes5 (List of episodes)
پەڕگە:Kurdish portal picture for wiki39838.png دەروازەی Anime and manga

پیاوی مشاری زنجیری (بە ژاپۆنی: チェンソーマン، بە ڕۆماجی: Chensō Man) زنجیرەیەکی مانگای ژاپۆنییە لەلایەن تاتسووکی فوجیمۆتۆوە نووسراوە و وێنەیکێشراوە، لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن و لەلایەن بڵاوکراوەی شوێشا لە نێوان مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ و کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاویانکردەوە، و ڕایانگەیاند کە مانگاکە بەردەوام دەبێت بە بەشی دووەمی کە بەشێوەی ئۆنڵاین لە ماڵپەڕی شۆنن جەمپ بڵاودەکرێتەوە و پلاتفۆرمی مانگا پڵەس لە تەمموزی ٢٠٢٢ەوە، و بەشەکانی لە ١٢ بەرگی تانکۆبۆن کۆکراونەتەوە.

و ستۆدیۆی ماپا بەرھەمھێنانی ئەنیمێیەکی تەلەڤیزیۆنی ڕاگەیاند لەسەر بنەمای مانگاکە، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجار پەخش دەکرێت.

لە ساڵی ٢٠٢١ مانگای پیاوی مشاری زنجیری ٦٦ھەمین خەڵاتی مانگای شۆگاکوکان لەبەشی شۆننی بەدەستھێنا.[٤][٥]

چیرۆکەکە

[دەستکاری]

چیرۆکەکە لە جیھانێک ڕوودەدات کە ئەھریمەنەکان لە ترسی مرۆڤ لەدایک دەبن، ئەم ئەھریمەنانە زۆرجار خراپەکارن و مەترسیدارن بەڵام مرۆڤ دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ دروست بکات بۆ ئەوەی بەشێک لە ھێزی بەکاربھێنێت، "دێنجی" گەنجێکی خەمۆکە ھەوڵ دەدات قەرزەکانی باوکی بە یاکوزا بدات بە فرۆشتنی ئەندامی جەستەیی و پاشان وەک ڕاوچی ئەھریمەنەکان کار دەکات دێنجی ئەھریمەنێکی ھەیە بەناوی "پۆچیتا" کە وەک بڕە یارمەتی دێنجی دەدات لە کارەکەیدا، یاکوزا ئەرکی کوشتنی ئەھریمەنێکی کردە ئەستۆی دێنجی و زوو دەزانێت کە پیلانێکە دژی ئەو بۆ کوشتنی لەلایەن ئەھریمەنەکان لە کاتێکدا پۆچیتا بە سەختی بریندار دەبێت بەڵام پۆچیتا لە ئەنجامی پەیمانەکەی پێشوویان، لەگەڵ دێنجی تێکەڵ دەبێت بۆ زیندووکردنەوەی دەبێتە مرۆڤێکی دووبەرەکی و توانایی بڕەی لە پۆچیتا وەردەگرێت و ئەو ئەھریمەنە دەکوژێت کە پێشتر کوشتی پاشان دەست دەکات بە نزیک بوونەوەی لە تیمی ڕاوچی ئەھریمەنەکان ئۆفیسی سەلامەتی گشتی میری(حکومی)، پاشان ماکیما ڕازی دەکات کە یەکێکە لە ئەندامانی تیمەکە تاوەکو ماکیما ڕازی دەبێت تا ڕاو نەکرێت لەلایەن ھەمان تیم چونکە بۆتە نیو مرۆڤ و نیو ئەھریمەن.[٤]

کارەکتەرەکان

[دەستکاری]

سەرەکییەکان

[دەستکاری]

دێنجی (デンジ- Denji)

گەنجێکی قژ زەرد و چاو قاوەیی و ددانی تیژە، لە تەمەنی گەنجیدا قەرزەکانی باوکی بۆ مایەوە کە ھین یاکوزایە ھەوڵ دەدات بیداتەوە، بەڵام یاکوزا لەژێر کۆنتڕۆڵی زۆمبی ئەھریمەن خیانەتی لێدەکەن تا دێنجی دەمرێت پاشان پۆچیتا لەگەڵی یەک دەگرێت تا گرێبەستەکەی نێوانیان جێبەجێ ببێت و بە دووبەرەکی ئەھریمەن و مرۆڤ و ناسراو دەبێت بە «پیاوی مشاری زنجیری» دوای ئەوەی ماکیما دەبینێت دەچێتە ناو تیمی ڕاوچی ئەھریمەنەکانی میری(حکومی) بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ بژی، بەڵام ھاندەرە سەرەکیەکەی نزیک بوونەوەیەتی لە ماکیما.

ماکیما(マキマ-Makima)

ئافرەتێکی نامۆ کە لە بیستەکانی تەمەنیدایە، ڕاوچی ئەھریمەنەکانە لە ئۆفیسی سەلامەتی گشتی، دێنجی کردووە بە ئاژەڵی ماڵی خۆی، فێڵباز و زیرەکە سودی لە سەرنج ڕاکێشی خۆی بینیووە بۆ فریودانی دێنجی و بەڵێنی پەیوەندیەکی عاشقانەی پێ دەدات بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بکات و لە ھەمان کاتێکدا ھەڕەشەی کوشتنی لێ دەکات گەر لە فەرمانی دەربچێت.

ئاکی ھایاکاوا (早アキ-Hayakawa Aki)

ڕاوچیەکی ئەھریمەنی میریە کە لە بەشی تایبەتی ژمارە ٤ بە سەرۆکایەتی ماکیما کاردەکات گرێبەستی ھەیە لەگەڵ ئەھریمەنی نەفرەتەکان و ئەھریمەنی داھاتوو، و ڕێگەی پێدەدرێت نەفرەتەکانی بەکاربھێنێت لە بەرامبەر قوربانیدانی بەشێک لە تەمەنی و لەگەڵ بینینی چەند چرکەیەک لە داھاتوو.[٥]

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

سەرەڕای ڕەشبینی و توندوتیژی لە زنجیرەکەدا، نووسەر فوجیمۆتۆ دەیویست بەرھەمەکانی لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپدا بڵاوبکرێنەوە، بەڵام پێی وابوو کارەکانی دەنێژرێن ئەگەر مانگاکە ھاوشێوەی "شێوازی جەمپ" نەکات، بۆیە چیرۆک و پێکھاتەکانی کارەکتەرەکانی دەستکاری کرد بۆ ئەوەی زیاتر لە چیرۆکەکانی جەمپ بچێت لە ھەمان کاتدا ھەوڵدەدات سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت وەک نووسەرێک، فوجیمۆتۆ باسی لەوە کردووە کە سەرەڕای سەرکەوتنی مانگاکە کاتێک لە گۆڤارەکەدا بڵاوکرایەوە، ئەو پلانی ھەیە کە بەشی دووەمی بە شێوەی ئۆنلاین لەسەر پلاتفۆرمی شۆنن جەمپ+ بڵاوبکاتەوە، چونکە دەیەوێت بیکات بە زنجیرەیەکی تەواو جیاواز لە بەشی یەکەم، و بەپێی قسەکانی کە کاری زۆر نییە لە نێوان ھەفتانەی  شۆنن جەمپ و شۆنن جەمپ+ ڕوونی دەکاتەوە کە ھەندێک وێنە ھەبوون لە ڕەشنووسە سەرەتاییەکانی مانگاکەدا قەدەغە کرا بەڵام ئازادییەکی تەواویان پێدرا بە لۆژیکی چیرۆکەکە.

ھەروەھا باسی لەوە کردووە کە لە زۆر بەرھەمی دیکەوە ئیلەمەی لە چیرۆکەکە وەرگرتووە، ھەرچەندە لە کاتی زنجیرەی مانگادا زۆر سەرقاڵ بووە، بەڵام زۆرترین شتی نوێی بۆ دەرکەوتووە و شتی جیاواز لەوەی بینیویەتی و چیرۆکەکەی پەسن(وەسف) ی کردووە، "FLCL- ئێف ئێڵ سی ئێڵ" و "Apara- ئەپارا" پێکەوە. , ئاماژەیەی کردووە کە ئەو لە سەرەتاوە بابەتی زۆری ھەبوو بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی چیرۆکەکەدا شتی تر زیاد کرا، و بە ئەنقەست کۆمەڵێک شتی نھێنی لە چیرۆکەکەدا بەجێھێشت بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکات بۆ نووسینی بەشی دووەمی.

سەبارەت بە ئەنیمێکە، نوسەر فوجیمۆتۆ ئاماژەی بەوەدا کە قسەی لەگەڵ ئەو کەسانە کردووە کە کار لەسەر ئەنیمێکە دەکەن و ھەستی بە ئاسوودەیی کردووە بۆیە کارەکەی بۆ ئەوان جێھێشت، کاتێک ئەنیمێکە بە فەرمی ڕاگەیەندرا، کۆمێنتێکی کردووە و دەڵێت " پیاوی مشاری زنجیری وەک لاسایکردنەوەیەکی دۆرۆھیدۆرۆ و جوجوتسو کایسن دەچێت، و ئەو ستۆدیۆیە کە ئەنیمێکە بەرھەم دەھێنێت ھەمان ستۆدیۆی دۆرۆھیدۆرۆ و جوجوتسۆ کایسنە!  ھیجم نیە بۆ گووتن!  تکایە ئەم کارە بکە!!"[٦]

ڕاگەیاندن

[دەستکاری]

مانگا

[دەستکاری]

بەشی یەکەمی مانگای پیاوی مشاری زنجیری کە لەلایەن تاتسوکی فوجیمۆتۆ نووسراوە و وێنەکێشراوە (کەشتی سەلامەتی گشتی) لە گۆڤاری شۆنن جەمپی ھەفتانە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ تا ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، دواتر دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی شوێشا بەشەکانی مانگای کۆکردەوە بۆ ئەوەی لە ١١دا بڵاویان بکاتەوە بەرگەکانی تانکۆبۆن کە یەکەمیان لە ٤ی ئازاری ٢٠١٩ و دوایینیان لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە.

لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، دوای کۆتایی ھاتنی بەشی یەکەمی مانگا لە گۆڤاری شۆنن جەمپی ھەفتانە، ڕاگەیەندرا کە بەشی دووەم لەسەر پلاتفۆرمی شۆنن جەمپ دەست پێدەکات، لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ڕاگەیەندرا کە بەشی دووەم (ئێرکی ئامادەیی) دەگرێتەوە کە دێنجی دەچێت بۆ قوتابخانە.[٧][٦][٨][٩][١٠]

ئەنیمێ

[دەستکاری]

لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ڕاگەیەندرا کە مانگاکە ئەنیمێیەکی تەلەڤیزیۆنی بەدەسھێنا کە لەلایەن ستۆدیۆی ماپا بەرھەم ھێنراوە، یادی ١٠ ساڵەی ماپا کە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت.

کاستی ئەنیمێکە بریتین لە ڕیۆ یاماناکا وەک دەرھێنەری گشتی و ماکۆتۆ ناکازونۆ وەک دەرھێنەری ئەڵقەی سەرەکی، سیناریۆکان ھیرۆشی سێکۆ، دیزاینی کارەکتەرەکان لەلایەن کازوتکا سوگییاما، دیزاینی جنۆکەکان لەلایەن کییۆتاکا ئوچییاما، دەرھێنەری جوڵە لەلایەن تاتسویا یۆشیھارا، و دەرھێنانی ھونەری لەلایەن یوسوک تاکێدا، تەکنیکاری ڕەنگەکان لەلایەن نائۆمی ناکانۆ، و دیزاینی دیمەنەکان لەلایەن یۆھی میاھارا، موزیک لەلایەن کێنسوکی ئوشیۆ وە ئامادەکراوە.

ئەنیمێکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە کەناڵی تۆکیۆ تیڤی و تۆڕەکانی دیکەدا بۆ یەکەمجار نمایشکرا و گۆرانی ئینترۆی ئەنیمێکە بە ناوی "کیک باک - گەڕانەوە بۆ سروشت" لەلایەن "کێنیچی یۆنێزو" ەوە، ھەر ئەڵقەیەکی ئەنیمێکە گۆرانییەکی ئیپیلۆگی جیاواز لەخۆدەگرێت.[١١][١٢][١٣][١٤][١٥][١٦]

پێشوازی

[دەستکاری]

لە مانگی ئابی ٢٠٢٠، مانگاکە زیاتر لە ٣ ملیۆن کۆپیی لە تیراژدا بەدەستھێنا، لە مانگی تشرینی یەکەمی دواتردا ژمارەکە گەیشتە زیاتر لە ٤.٢ ملیۆن دانە، تا مانگی یەکی ٢٠٢١ ژمارەکە گەیشتبووە ٦.٤ ملیۆن دانە، تا مانگی ئازاری ٢٠٢١ ژمارەکە گەیشتە ٩.٣ ملیۆن دانە لە تیراژدا.[١٧][١٨][١٩][٢٠][٢١]

تێبینییەکان

[دەستکاری]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The Official Website for Chainsaw Man». Viz Media. لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ 『チェンソーマン』TVアニメ化、制作はMAPPA 「ジャンプ+」で第2部連載も決定. KAI-YOU (ja) (بە ژاپۆنی). ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ Masuda، Hiromichi (٢٥ی شوباتی ٢٠٢١). 『بکوژی ئەھریمەنەکان』『جادوو』の次は『チェンソーマン』だ! ジャンプ史上最もアブないダーク・ファンタジーをアニメ化する<MAPPA>とは?. Banger!! (بە ژاپۆنی). Movie Plus (ja). لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا «Viz's Shonen Jump to Preview Chainsaw Man by Fire Punch's Fujimoto - News - Anime News Network». web.archive.org. ٤ی ئازاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  5. ^ ئ ا «VIZ | The Official Website for Chainsaw Man». web.archive.org. ٣ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  6. ^ ئ ا «「ファイアパンチ」の藤本タツキが描くダークヒーロー譚、ジャンプで始動 - コミックナタリー». web.archive.org. ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  7. ^ «Shonen Jump Magazine Launches 3 New Manga in December - News - Anime News Network». web.archive.org. ٣ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  8. ^ «Chainsaw Man Manga Ends on December 14 With 'Important Announcement' - News - Anime News Network». web.archive.org. ١٧ی شوباتی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  9. ^ «漫画『チェンソーマン』第1部完結、第2部がジャンプ+に掲載へ TVアニメ化など新情報続々 | ORICON NEWS». web.archive.org. ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  10. ^ «Chainsaw Man Manga's '2nd Part' to Feature 'School Arc' - News - Anime News Network». web.archive.org. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  11. ^ «藤本タツキ「チェンソーマン」TVアニメ化決定!制作はMAPPA(コメントあり) - コミックナタリー». web.archive.org. ١٦ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  12. ^ «Chainsaw Man Manga Gets TV Anime at MAPPA - News - Anime News Network». web.archive.org. ٣ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  13. ^ «Jump Festa Event to Host Stage Presentation for Chainsaw Man Manga - News - Anime News Network». web.archive.org. ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  14. ^ «Fully Online Jump Festa 2021 Event Schedule Released - Interest - Anime News Network». web.archive.org. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  15. ^ «MAPPA10周年記念イベント、参加作品に「チェンソーマン」が追加決定 - コミックナタリー». web.archive.org. ٢١ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  16. ^ «Crunchyroll - Chainsaw Man TV Anime to Get 1st Trailer at MAPPA Stage Event in June». web.archive.org. ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  17. ^ «「チェンソーマン」300万部突破、藤本タツキからのコメント&イラストも(コメントあり) - コミックナタリー». web.archive.org. ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  18. ^ «Crunchyroll - Chainsaw Man Manga Shreds Through 3 Million Copies in Circulation». web.archive.org. ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  19. ^ «https://twitter.com/shiheilin/status/1317124701429248003». Twitter (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)
  20. ^ «https://twitter.com/shiheilin/status/1345235674710982656». Twitter (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)
  21. ^ «Chainsaw Man Manga Has 9.3 Million Copies in Circulation - News - Anime News Network». web.archive.org. ١٥ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە