پزیشکیی ھەناو
ڕواڵەت
(لە پزیشکی هەناویەوە ڕەوانە کراوە)
پزیشکیی ھەناو | |
---|---|
لقی | پزیشکی |
جێبەجێکار | پزیشکی ھەناو، adult nurse practitioner |
پزیشکی ھەناوی یان پزیشکی نەخۆشییەکانی ھەناو (بە ئینگلیزی: Internal medicine[١]) یەکێک لە ڕشتەکانی پزیشکییە کە لە بواری دۆزینەوە، دەرمان، و چارەسەر کردنی نەخۆشی گەورەساڵان چالاکییەکانی ئەنجام دەدات. پسپۆرەکان لە پزیشکی ھەناوی چاودێری نەخۆشە خەوتووەکان لە نەخۆشخانە و ھەروەھا لە نەخۆشەکانی بەشی فریاکەوتن دەکەن. [٢]
مێژوو
[دەستکاری]زیاتر لە یەک سەدەیە کە ئەم ڕشتەیە لە دونیای پزیشکیدا داھاتووە و بە یەکێک لە کۆنترین ڕشتەکانی پزیشکی ھەژمار دەکرێت. دواتر بە پێشکەوتنی زانست و فەنیاری، ڕشتەکانی دیکە وەک پزیشکی نەخۆشییەکانی مێشک، دڵ، سییەکان و …ھتد لەم ڕشتەیە جیابوونەوە. بوون بە پسپۆر لە پزیشکی ھەناو سێ ساڵ دەخایەنێت.[٣]
ژێرڕشتەکان
[دەستکاری]- پزیشکی گەورەساڵان
- کاردیۆلۆژی
- ئیمنۆلۆژی
- ھماتۆلۆژی
- پزیشکی نەخۆشخانە
- نەخۆشییە چلکییەکان
- پزیشکی وەرزشی
و ھتد
سەرچاوەکان
[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پزیشکیی ھەناو تێدایە. |