بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوبڕUNDP
جۆرپرۆگرام
دۆخی یاساییچالاک
ئۆفیسی سەرەکینیویۆڕک ستی،  ویلایەتە یەکگرتووەکان
دەڤەری خزمەت
لەسەر ئاستی ھەموو جیھان
سەرۆکایەتی
Achim Steiner[١]
(بەڕێوبەر)
وێبگەundp.org

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان یان یوو ئێن دی پی (بە ئینگلیزی: United Nations Development Programme) (کورتکراوە: UNDP) ڕێکخراوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەرەپێدانی وڵاتان و یارمەتیدانیان لە نەھێشتنی ھەژاری و بەدەستھێنانی گەشەی ئابووری بەردەوام و پەرەپێدانی مرۆیی.

یوو ئێن دی پی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لەنێو ئەنجومەنە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم وڵاتانەیە. بەڕێوبەری ئەم ڕێکخراوە سێیەمین ئەندامی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای جێگری بەڕێوەبەر و جێگری جێگرەکەیە.

ناوەندی سەرەکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە شاری نیویۆرکە، بە شێوەیەکی گشتی و بە ھاوبەشی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بنیات نراوە. ئەم ڕێکخراوە لە ١٦٦ وڵات بنکەی ھەیە کە لەگەڵ وڵاتەکان ھاوکاری دەکەن تاکوو کێشەکانی پەیوەندیدار بە پێشکەوتنی وڵات، ڕێژەی وەبەرھێنان و پەرەپێدانی نێوخۆیی چارەسەر بکەن. جگە لەمە یوو ئێن دی پی بەشێوەیەکی نێونەتەوەیی لەگەڵ وڵاتانی تریش پەیوەندی ھەیە و یارمەتییان دەدات تاکوو بگەنە ئەنجامی (MDGS) واتا بەرنامەیئامانجەکانی گەشەپێدانی ھەزارە.

یوو ئێن دی پی ڕاوێژکاری زانستییانە، ڕاوێژکاری و یارمەتی بۆ پێشخستنی وڵاتان، بەتایبەتی وڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو پێشکەش دەکات بۆ ئەنجامدانی بەرنامەی MGPS، بۆ ھاندانی ئەم وڵاتانە بۆ پەرەپێدانی جیھانی. یوو ئێن دی پی زۆرتر لەسەر کەمکردنەوەی ھەژاری، بنیاتنانی حکوومەتی دیموکراتیک لە وڵاتان، فێرکاری ڕێگاکانی پێشگیری لە نەخۆشیگەلێکی وەکوو ئایدز، پاراستنی ژینگە و وزە و پێشگیری لە کێشەو قەیران و دووبارە بنیاتنانەوە و چاککردن سوورە. ھەروەھا وڵاتان لە بارەی پشتگیری لە مافی مرۆڤ و پڕرەنگبوونی بەشداری ژنان لە ھەموو بەرنامەیەک ھان دەدات.

ئەم ڕێکخراوەیە، ساڵانە ڕاپۆرتگەلێک لەسەر گەشەی مرۆیی بڵاو دەکاتەوە تاکوو بەرنامەکانی پەیوەندیدار بە پێشکەوتن و گەشەی وڵاتان بخاتە ژێر لێکۆڵینەوە و ھەڵسەنگاندن. جگە لەمانە ڕاپۆرتیش لەسەر ئاستی ناوچەیی و نیشتمانی بڵاو دەکاتەوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "UNDP Executive Board welcomes appointment of Achim Steiner as new Administrator". UNDP (بە ئینگلیزی). Retrieved 19ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئێن دی پی.org/content/UNDP/en/home/about-us.html "About us". UNDP (بە ئینگلیزی). Retrieved 19ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check |url= value (help); Check date values in: |accessdate= (help)[بەستەری مردوو]