گرووپی بانکی جیھانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گرووپی بانکی جیھانی
World Bank Group
ناوبڕWBG
دامەزران٢٧ی کانوونی یەکەم ساڵی ١٩٤٥
سکرتێری گشتی
جیم یانگ کیم
وێبگەhttp://www.worldbank.org/

گرووپی بانکی جیھانی (بە ئینگلیسی: World Bank Group بە کورتی: WBG) بنەماڵەیەکە لە پێنج ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کە قەرز و وام دەداتە بە وڵاتانی پەرەئەستێن. ئەم ڕێکخراوەیە گەورەترین و ناسراوترین بانکی پێشکەوتنە لە جیھان. ھەروەھا چاودێرێکە لە گرووپی پێشکەوتنی ویلایەتەیەکگرتووەکان.[١] بناغەی ئەم بانکە لە واشینگتن دی سی داڕشتراوە و لە ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ٣٠ بیلیۆن دۆڵاری قەرز و وام ئامادە کردووە و یارمەتی داوەتە وڵاتان بۆ پێشکەوتنیان.[٢]

چالاکییەکانی بانکی جیھانی خڕبووەتەوە لە سەر وڵاتانی پەرەئەستێن، لە بوارەکانی وەک پێشکەوتنی مرۆڤەکان (وەک: فێرکاری، تەندروستی)، کشتوکاڵ و پێشکەوتنی گوندەکان، پاراستنی ژینگە (وەک کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە)، ژێرخان (وەک: بووژاندنەوەی شار و ڕێگاوبانەکان، ئێلێکتریسیتە)، بیناکردنی پڕۆژە گەورەکانی پیشەسازی، و حکوومەت (وەک پێشکەوتنی دامەزراوەکانی یاسایی و دژە گەندەڵی).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی [١]
  2. ^ The World Bank Information Center(ئینگلیسی). ماڵپەڕی "ناوەندی زانیارییەکانی بانک". سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥.