سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: United Nations Population Fund، کورتکراوە: UNFPA) پێشتر سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چالاکییەکانی دانیشتووان ئاژانسێکی گەشەپێدانی نێونەتەوەیییە. لە ساڵی ١٩٦٩ دەستی بە کارکردن کردووە. کار بۆ بەھێزکردنی مافەکانی ژن، پیاو و منداڵان دەکات بۆ ژیانێکی تەندروست و یەکسان. سندووقەکە پشتیوانیی وڵاتان دەکات لە بەکارھێنانی داتای دانیشتووان کە بۆ سیاسەت و بەرنامەکانی دژە ھەژاری پێویستن.[١]

مێژوو[دەستکاری]

ئاژانسەکە لە ساڵی ١٩٦٩ دەستی بە چالاکییەکانی کرد وەک سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چالاکییەکانی دانیشتووان. لە بنەڕەتدا سندووقەکە لەلایەن بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوە دەبردرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٧١ ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بریاری دا وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ کاربکات بۆ ئەوەی سندووقەکە ڕۆڵی سەرەکی لە سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بگێڕێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی لە بەرنامە جۆربەجۆرەکانی دانیشتووان.[٢]

ساڵی ١٩٧٢ سندووقی ناوبراو ڕاستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتی ئەنجوومەنی گشتیدا جێگیرکرا، کە دەیباتە ناوەندی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یونیسێف. دەستەی بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، جەستەیەکی کارگێڕیی سندووقی نێودەوڵەتی ناونا، کە ڕێنمایییە سیاسەتییەکانی ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتییە، کە ڕێنمایی سیاسەت دابین دەکات و زامنی دەکات بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ئەنجوومەنی گشتی. لە ساڵی ١٩٧٩ دا ئەنجوومەنی گشتی دڵنیایی دا کە UNFPA ئۆرگانێکی لاوەکیی ئەنجوومەنی گشتییە.[٣]

ساڵی ١٩٨٠ سندووقی کۆمەکی بوو بە ئەندامی تەواوی لیژنەی ھەماھەنگی کە ھەموو گەورە جێبەجێکارەکانی دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەکاتەوە بۆ ھەماھەنگی کردنی کارەکانی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٩٨٧ ناوی سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان گۆڕدرا بۆ UNFPA، لەژێر دەسەڵاتی ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا.

ئامانجەکان و گەشەپێدانە بەردەوامەکان[دەستکاری]

لە ئەیلوولی ٢٠١٥، وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامیان پەسەند کرد، کە ١٧ ئامانجن و ئامانجیان گۆڕینی جیھانە لە ماوەی ١٥ ساڵ. ھەروەھا بە ئامانجی لەناوبردنی ھەژاری، جیاکاری، خراپ بەکارھێنان و مردنی ڕێگەلێگیراو، ئاڕاستەی لەناوچوونی ژینگە دەکەن، ھەروەھا دەچنە تەمەنی گەشەسەندن بۆ ھەموو خەڵک لە ھەموو شوێنێک.

SDGs زۆر بەرزخوازن و پێویستی بە ھەوڵی زۆر گەورە ھەیە لە سەرانسەری وڵاتان و کیشوەرەکان و لە ھەموو پیشەسازی و دیسپلینەکان.[٤]

سندووقەکە کاردەکات لەگەڵ حکوومەتەکان و دەزگاکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ زۆربەی ئەو ئامانجانە دەستنیشان بکەن، بە دیاریکراوی ئامانجی تەندروستی، پەروەردە و یەکسانی جێندەری لەڕێی جۆراوجۆر بۆ گەیشتن بە چەندین ئامانجی تر.

سەرکردایەتی[دەستکاری]

جێبەجێکار و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

  • ساڵی ٢٠١٧: دکتۆر ناتالیا کانم (پەنەما) ٢٠١١–٢٠١٧: دکتۆر باباتۆندێ ئۆسۆتیمین (نایجیریا) (٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ کۆچی دوایی کرد). ٢٠٠–٢٠١٠: خاتوو (سۆریا ئەحمەد عوبێد) (عەرەبستانی سعودی). ١٩٨٧–٢٠٠: دکتۆر نەفیس سدیق (پاکستان). ١٩٦٩–١٩٨٧: کاک ڕافائێل ئێم. سالاس (فلیپین).

سپۆنسەری سندووقەکە شازادە ماری دانیمارکە،

و باڵیۆزانی بەئەمەک ئەمانەن:

  • کاترینا فورتادۆ گودلی لیکینز ئاشێ سانجای شۆدن وانگچوک ئاشلی جود شازادە بەسما کچی تەڵاڵ.

بوارەکانی کارکردن[دەستکاری]

گەورەترین سەرچاوەی فرەلایەنە لە جیھان بۆ پارەدان بۆ دانیشتووان و پرۆگرامەکانی تەندروستی سێکسی، کارکردن لەگەڵ حکوومەتەکان و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان لە زیاتر لە ١٥٠ وڵات بە پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، و پشتگیریکردن لەو بەرنامانەی کە یارمەتی ژنان و پیاوان و لاوان دەدات:

  • دووگیانی و منداڵبوون بە سەلامەتی دوورکەوتنەوە لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانەی کە لە سێکسەوە دەگوێزرێتەوە. کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان. یەکسانی بۆ ژنان زیاد بکەن

بەپێی (UNFPA) ئەم توخمانە مافی " تەندروستی زاوزێ " پێشدەکەون، کە لە مەسەلەی زاوزێ و جووتبووندان وەک تەندروستی جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی یان ھەیە.

سندووقی کۆمەک ھۆشیاری زیاتر دەکات و پشتیوانی ھەوڵەکانی دەکات بۆ بەدەستھێنانی ئەو پێداویستیانە، بەرژەوەندییەکی بەھێزی دانیشتووان ھەیە و سندووقی کۆمەک یارمەتی وڵاتانی گەشەسەندوو دەدات بۆ ھاوبەش پێکردنی سیاسەت و ستراتیژییەت بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی بەردەوام.

چۆنییەتی کارکردنیان[دەستکاری]

سندووقی کۆمەک بەھاوبەشی لەگەڵ حکوومەتەکان کاردەکات، لەگەڵ دەزگاکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دامەزراوەکان و کەرتی تایبەت، بۆ ھۆشیارکردنەوەو مۆبایکردنی ئەو پشتیوانی و سەرچاوانەی کە پێویستە بۆ بەدیھێنانی ئەرکی سندووقی کۆمەک بۆ سەرخستنی ماف و تەندروستی ژنان و لاوان.

بەشداری حکوومەت و کەرتی تایبەت بە UNFPA لە ساڵی ٢٠١٦ دا بڕی ٨٤٨ ملیۆن دۆلاری کۆکردبووە بڕی ٣٥٣ ملیۆن دۆلار بۆ سەرچاوە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەکە و ٤٩٥ ملیۆن دۆلار بۆ بەرنامە و دەستپێشخەرییە تایبەتەکان لەخۆ دەگرێت.

ھەڵمەت بۆ کۆتایی ھێنانی سۆنار بە دەست[دەستکاری]

ڕێکخراوی UNFPA ھەڵمەتێکی جیھانی بۆ ڕێگرتن لە نەخۆشی ھەوکردنی منداڵ بوون وەک برینێکی وێرانکەر و دواتر لەدایکبوونی دەست پێ دەکات، چارەسەری ئەو ژنانە دەکات کە بە و مەرجە دەناڵن و یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن کە چارەسەریان بۆ کراوە بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگاکانیان. ھەڵمەتەکە لە زیاتر لە ٤٠ وڵاتی ئەفریقا، وڵاتانی عەرەبی و باشووری ئاسیا دا کار دەکات.

سەرۆکی کەمپینی ڕیشەبڕکردنی (Fistula Eradication)، ئێرین ئەنەستازی، بڕیاریدا لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ھەڵمەتەکە دەست پێ بکات بە ھیوای کۆتایی ھێنان بە مردنی دایکان.

ئەم ھەڵمەتە ئێستا لە زیاتر لە ٥٠ وڵات چالاکە و نەک تەنیا بۆ نەھێشتنی فستیستولە، بەڵکو بۆ پێدانی ھەستی چاککردنەوەی ژیان بە ڕزگاربووان دوای ئەوەی بەسەر ئەم بارگرانییە دا سەردەکەوێت.

کۆتایی ھێنان بە خەتەنەکردنی کچان[دەستکاری]

بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەو سندووقە کاری کردووە بۆ کۆتایی ھێنان بە کرداری گۆڕینی ئەندامی زاوزێی مێینە، بەشێکی یان کۆی گشتی لابردنی کۆئەندامی زاوزێی دەرەکی مێینە بە ھۆکاری کلتوری یان نا پزیشکی، کە کاریگەری دەکاتە سەر ١٠٠–١٤٠ ملیۆن ژن و کچ لە جیھاندا، ئەمەش مافی تەندروستی و سەلامەتی لەشی پێشێل کردووە.

سندووقی کۆمەکی دارایی لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لەگەڵ یونیسێف، بەرنامەی ٤٤ ملیۆن دۆلارییان بۆ کەمکردنەوەی ئەو کارە بە ڕێژەی ٤٠٪ لە ١٦ وڵات تا ساڵی ٢٠١٥ دەستپێکرد و لە ماوەی ئەم نەوەیەدا کۆتایی پێھێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]