بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پرشنگی نووری خودا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەفسیری پرشنگی نووری خودا
رووبەرگ پەرتووکی تەفسیری پرشنگی نووری خودا
رووبەرگ پەرتووکی تەفسیری پرشنگی نووری خودا
نووسەرموزەفەر پەرتەوماھ
وڵاتئێران
زمانکوردی، عەرەبی
بابەتقورئان، تەفسیری قورئان
بڵاوکەرەوەپەرتەو بەیان
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٣٨٦ی ھەتاوی یان
٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٨٨
جۆری کتێبچاپکراوە
لاپەڕەکان٨٤٣
ژپنک (ISBN)‭٩٧٨-٩٦٤-٩٩٢٦-٤٥-٨

تەفسیری پرشنگی نووری خودا پەرتووکێکی وەرگێڕان و تەفسیری قورئانە کە لە لایەن زانا، فیزیکزان و نووسەری کوردی ئێرانی، موزەفەر پەرتەوماھ بە زمانی کوردی لە ٨٤٣ لاپەڕە نوسراوە و بۆ یەکەمین جار لە لایەن بڵاوکردنەوەی پەرتەو بەیان لە دوای مردنی پەرتەوماە، لە ساڵی ١٣٨٦ لە سنە بڵاو بووتەوە.[١]

واھینە کە لە پێشەکی پەرتووکە ھاتووە، مووزەفەر پەرتەوماە نووسینی ئەم تەفسیرەی لە مێژووی مانگی کانوونی یەکەم ساڵی ١٩٩٥ زایینی (بەفرانباری ١٣٧٤ی ک. ھەتاوی) دەسپێکردووە و بە بەدواھێنانی نووسینی سورەتی تاھا، لە مێژووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ی زایینی (١٥ی بەفرانباری ١٣٧٦ی ک. ھەتاوی) کاری دەستنووسی کتێبەکە لە شاری نیۆیۆرکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە دوای ھێناوە.

چاپێکی دیکەی ئەم کتێبە لە دوای مردنی پەرتەوماە، لە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٨٨ ک. ھـ بەرامبەر بە ١٣ی ئازاری ٢٠١٠ لە لایەن بڵاوکردنەوەی پەرتەو بەیان لە ٨٤٣ لاپەڕە بڵاو بووتەوە.[٢][٣][٤]

کەسایەتیانێک وەکوو حەسەن ئەمینی، سەید عەبدوڵڵا قورەیشی، فەرەیدوون سپەری، محەممەد بەرزنجی و موشیر موستەفا گلالی (مشیر مصطفی گلالی) لە سەر ئەم پەرتووکە پێشەکی و وتاریان نووسیوە.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  • ‏پەرتووکی پرشنگی نووری خودا: وەرگێڕاو و لێکدراوی قورئانی پیرۆز لە لایەنی دوکتەر مزەفەری پەڕتەوماە، سنە، بڵاوکردنەوەی پەرتەو بەیان، ١٣٨٦.