بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەفسیری نوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەفسیری نوور  
نووسەر(کان)موستەفا خوڕەمدڵ
وڵاتئێران
زمانفارسی
بابەت(کان)قورئان، تەفسیری قورئان
بڵاوکەرەوەئێحسان

تەفسیری نوور پەرتووکێکی تەفسیری قورئانە کە لەلایەن نووسەر، وەرگێڕ و ئیسلامناسی کوردی ئێرانە، موستەفا خوڕەمدڵ بە فارسی نوسراوە.

تەفسیری نوور ناوی تەفسیرێکی قورئانیی ئەم نووسەرەیە کە لە یەکەم چاپیدا لە ساڵی ١٣٧٢ی ھەتاوی لەلایەن بڵاوکراوەکانی ئیحسان لە تاران لە ٧٥٨ لاپەڕەدا، بە خەتی عوسمان تەھا چاپ کراوە. بەو شێوەیەی لە کۆتایی کتێبەکەدا ئاماژەی پێکراوە، وەرگێڕان و تەفسیرەکەی لە یەکی نەورۆزی ١٣٧٠ی ھەتاوی کۆتایی پێھاتووە. مستەفا خوڕەمدڵ سەبارەت بە چۆنیەتی نووسین و وەرگێڕانی تەفسیری نوور لە پێشەکی کتێبەکەدا بەم جۆرە باسی کردووە:

«چەند ساڵ پێش ئێستا تەفسیرێکم بە ناوی «ئەلمونتەخەب» دانراوی «کۆمەڵەی قورئان و سوننەت»ی میسر کڕی… زۆر سەرسامی بووم و بڕیارمدا ئەم تەفسیرە بەنرخە وەربگێڕمە سەر زمانی فارسی… ئاگادار بوومەوە کە ھەندێک تەفسیری تر لە مانای ھەندێک ئایەتدا ڕێپیشاندەرتر و بۆ مەبەست گونجاوترن. بڕیارمدا لە باخی پڕگوڵی کۆمەڵە تەفسیرە بەردەستەکانەوە دەست بە ھەڵبژاردنی ماناکان بکەم و وەک ھەنگوین لەسەر باشترین شکۆفە و بۆنخۆشترین گوڵەکان بنیشمەوە… شەش ساڵ فڕین بەم گوڵزار و ئەو گوڵزارەدا، و مژینی شیرەی ئەم گوڵ و ئەو گوڵە، توانیم ھەنگوینی بێوێنە و بۆنخۆشی سی جوزئی قورئان بخەمە سەر سفرەی دۆستان… ئەم ھەڵبژاردەیەم ناو ناوە «تەفسیری نوور»، چونکە خودی قورئان، پەروەردگاری جیھان، کتێبەکەی خۆی بە نوور ناو بردووە.»

مستەفا خوڕەمدڵ، تەفسیری نوور، پێشەکیی دانەر، لاپەڕە چوار، چاپی نۆیەم، ١٣٩١ی ھەتاوی.

ئەم کتێبە لە چاپەکەیدا لە ١٦ی گوڵانی ١٣٩٣ی ھەتاوی، لە چاپی دەیەمیدا لە ١٤٨٠ لاپەڕەدا و بە تیراژی ١٠ ھەزار دانە لەلایەن بڵاوکراوەکانی ئیحسان لە تاران چاپ کراوە. ھاوڕێیانی دکتۆر خوڕەمدل، کەمال مەولوودپووری و خوێندکارانی تری مەھاباد.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
    • بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «تفسیر نور (خرم‌دل)»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).