حەسەن ئەمینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەسەن ئەمینی

لەدایکبوون١٩٤٦
نەتەوەکورد
پیشەمامۆستای ئایینی
حیزبی سیاسیمەکتەبی قورئان

حەسەن ئەمینی. (١٩٤٦ سەقز) لە چالاکانی ئایینی-نەتەوایەتی سوننی و بزووتنەوەی ناسراو بە مەکتەبی قورئان لە ساڵی ٢٦٤٦ی کوردی لە گوندی ‌قشڵا‌ق سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دا لە دایک بووە.[١].

لە ساڵانی سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەلایەن ئەحمەد موفتیزادەوە بە دادوەری ئایینی خەڵکی کوردستان ناساێندرا. لە شاری سنە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کۆمەڵێک لە زانایانی کوردستانی ئێرانه و هەروەها لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٧ بەڕێوەبەری خوێندنگای ئیمام بوخارییە.

لە ساڵانی دوای کۆچی دوایی موفتیزادە جیاوازی ئایدیۆلۆجی لە نێوان ژمارەیەک لە خوێندکارەکانی و حەسەن ئەمینی هەبوو. چەند جارێک لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە، لەم ساڵانەی دواییدا، دەستگیرکراوە. لەهەڵبژاردنەکانی خولی ١٠دا لایەنگری مێهدی کرووبی کرد. ئەو ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی ئاشتییە. حەسەن ئەمینی لە ساڵانی هەشتاکاندا مێژووی پێنج ساڵی زیندانی هەیە.[٢].

سەرچاوەکان[دەستکاری]