بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێڕەوی بەناوبانگی ھۆڵیوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Type_in_location لە ڕیزی 63:assign to undeclared variable 'args'.

ڕێڕەوەی بەناوبانگی ھۆڵیوود
Map
شوێنی ڕێڕەوەی بەناوبانگی ھۆڵیوود لە ھۆڵیوود، لۆس ئانجلەس
وێبگەwalkoffame٫com Edit this at Wikidata

ڕێڕەوی بەناوبانگی ھۆڵیوود (بە ئینگلیزی: Hollywood Walk of Fame) ڕێڕەوێکی ڕۆیشتنە لە نێوان ھۆڵیوود بۆلیڤار و شەقامی واین لە ناوچەی ھۆڵیوود لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، ئەمریکا. زیاتر لە ٢٧٨٣ ئەستێرە لەسەر ئەم شۆستەیە بۆ ئەکتەر و دەرھێنەر و مۆسیقاژەن و بەرھەمھێنەران و گرووپە شانۆیییەکان و کەسایەتییە خەیاڵییەکان دانراون. ئەم شوێنە لەلایەن ژووری بازرگانی ھۆڵیوود بەڕێوەدەبرێت و لەلایەن دامەزراوەی مێژوویی ھۆڵیوودەوە پارێزگاری لێدەکرێت.[١][٢] ھەروەھا ئەم شەقامە شوێنێکی گەشتیارییە. بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٠٣ زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس سەردانی ئەم شۆستەیەیان کردووە.

ڕوونکردنەوە[دەستکاری]

تا ٦ی ئازاری ٢٠١٤، ٢٥١٨ ئەستێرە لەسەر ئەم شەقامە دانراون. لەناو ئەم ئەستێرەیەدا نیشانە ھەیە، ھەریەکەیان بەم شێوەیەن:

لە ھەموو ئەستێرەکان ٤٧٪ سەر بە پیشەسازی فیلم و ٢٤٪ سەر بە تەلەڤیزیۆن و ١٧٪ سەر بە دەنگی (و مۆسیقا) و ١٠٪ سەر بە ڕادیۆن. ھەروەھا کەمتر لە ٢٪ی ئەستێرەکان پەیوەندییان بە نمایشە ڕاستەوخۆکانەوە ھەیە. بەگشتی ساڵانە نزیکەی ٢٠ ئەستێرە لە ڕێڕەوی ناوبانگەکانی ھۆڵیوود دادەنرێت.

مێژوو[دەستکاری]

سەرۆکی پێشووی ژووری بازرگانی ھۆلیوود ئەو کەسەیە کە بیرۆکەی دروستکردنی ئەم شوێنەی پێشنیار کردووە و لە ڕێگەی ئەندامانی دیکەوە بیرۆکەکەی زیاتر تەواو بووە. لە کۆتاییدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەم بیرۆکەیە پێکھێنرا و کۆمپانیایەکی تەلارسازی ئەرکی پەرەپێدانی پێ سپێردرا. لە ساڵی ١٩٥٥دا ڕێککەوتن لەسەر شێوە و دیزاینی گشتی کرا و لە کۆتاییدا پلانەکە درا بە " ئەنجومەنی شارەوانی لۆس ئانجلەس ".[٣]

چیرۆکی جیاواز ھەیە سەبارەت بەوەی کە بۆچی ئەو ئەستێرەیە بۆ ئەم شەقامە ھەڵبژێردرا. بۆ نموونە یەکێک لەو نەریتانە باس لەوە دەکات کە لەبەر ئەوەی ھۆتێلی ھۆلیوود کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو ناوچەیەدا بووە، دیزاینی ئەستێرەیی بەکارھێناوە بۆ دیزاینی ناوەوەی، ھەر بۆیە شێوەی ئەستێرە ھەڵبژێردرا. لە ئەکاونتێکی تردا باس لەوە دەکات کە شێوەی ئەستێرەی گشتی ھەڵبژێردرا چونکە چێشتخانەیەک لەو ناوچەیە وێنەی کەسانی بەناوبانگی دەخستە ناو چوارچێوەی شێوە ئەستێرەیییەکانەوە.

ھەڵبژاردنی کەسەکان[دەستکاری]

تا مانگی ئازاری ساڵی ١٩٥٦ شێوازی ڕەنگکردن و ئەو ڕەنگانەی لە شۆستە بەکارھێنراون پەسەندکرا و لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردن و ھەڵبژاردنی ئەستێرەکان بۆ دروستکردنی شۆستەکە پێکھێنرا. ئەم لیژنەیە لە بەھاری ساڵی ١٩٥٦ تا پاییزی ١٩٥٧ توانی نزیکەی ھەزار و ٥٥٨ کەسی گەورە لە چوار بابەتی فیلم، تەلەڤیزیۆن، دەنگ و ڕادیۆ ھەڵبژێرێت. لەنێو ناوە ھەڵبژێردراوەکاندا ناوە بەناوبانگەکانی وەک سیسل دومیل و واڵت دیزنی و ھال ڕۆچ و ماکس سەینت ھەبوون.[٤] دروستکردن و دانانی ئەستێرە لەسەر ئەم شەقامە لە ساڵی ١٩٥٨ دەستی پێکردووە. ھەرچەندە دەوترێت جۆوان وودوارد یەکەم کەس بووە کە ئەستێرەکەی لەسەر شەقامەکە دانراوە، بەڵام ئەمە وا نییە و دانانی حەوت ئەستێرەش لە پرۆژەیەکدا ئەنجامدراوە، یەک لەدوای یەک، بەبێ ئەوەی مەراسیمێک بۆ ھەر ئەستێرەیەک ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "COMPOSER/SONGWRITER CHARLES FOX TO BE HONORED WITH STAR ON THE HOLLYWOOD WALK OF FAME star". walkoffame.com. Hollywood Chamber of Commerce. March 25, 2024. Retrieved March 31, 2024.
  2. ^ "Licensing for the Walk of Fame | Hollywood Walk of Fame". Hollywood Walk of Fame. Retrieved February 3, 2019.
  3. ^ Martin, Hugo (February 8, 2010). "Golden milestone for the Hollywood Walk of Fame". Los Angeles Times. Archived from the original on March 24, 2019. Retrieved June 1, 2020.
  4. ^ "Walk of Fame Frequently Asked Questions". Hollywood Chamber of Commerce. Retrieved May 13, 2011.