بێبازاڕیی مەزن

بێبازاڕیی مەزن قەیرانێکی گەورە بوو لە دۆخی ئابووری جیھاندا کە دە ساڵ پێش لە شەڕی جیھانیی دووەم دەستی پێ کرد. لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا بێبازاڕییەکە لە دەوروپشتی ساڵی ١٩٢٩ دەستی پێ کرد و ١٩٤٠ کۆتایی ھات. ئەم بێبازاڕییە ژیانی چەندین میلیۆن کەسی خستە مەترسییەوە و زیانێکی زۆری دا لە ئابووری جیھان.[١][٢]