جاکی کووگن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جاکی کووگن (بە ئینگلیزی: Jackie Coogan • ١٩١٤-١٩٨٦) ئەکتەرێکی کۆمیدییە، لە لۆس ئەنجلەسی ولایەتی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩١٤ لە بنەماڵەیەکی ھونەرمەند لە دایک بووە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا دەستی بە کاری ئەکتەری کردووە، سەرسامی ئەکتەری بەناوبانگ چارلی چاپلین بووە. لە ساڵی ١٩١٩ لەفلیمی (A Day´s pleasure) لەگەڵ چاپلیندا ڕۆڵی گێڕاوە، لە پاش ئەو فلیمە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد. دوای ئەوەی کە خانەوادەکەی ھەموو سەروەتەکەیان خەرج کرد، ئەمەریکا ھەستا بە دانانی یاسایەک بۆ پاراستنی ئەو سەروەت و سامانەی کە منداڵێکی ئەکتەر ھەیەتی، تاوەکو ئێستاش ئەو یاسایە لە ئەمەریکا پەیڕەو دەکرێ بە ناوی یاسای کووگن، ئەو یاسایە پێشتر تایبەت بوو بە کەسانێک کە ئەکتەر بوو لە پاشان بوو بە یاسایەکی تایبەت بە ھەموو منداڵ و ھەرزەکارێک کە تەمەنی لە نێوان ١-١٨ ساڵ بێت. دواجار لە ساڵی ١٩٨٦، کووگن توشی نەخۆشی دڵ بوو، دڵی ڕاوەستا و مرد.


سەرچاوەکان[دەستکاری]