نووری سەعید
نووری سەعید | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٨٨٨ |
مەرگ | ١٥ی تەممووزی ١٩٥٨ | (٦٩–٧٠ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | پێکانی سەر بە گوللە |
شوێنی گۆڕ | بەغدا |
پیشە | سەرۆک وەزیرانی عێراق |
چالاکبوون | ١٩٣٠–١٩٥٨ |
ئایین | ئیسلام، سوننی |
نووری پاشا ئەلسەعید (بە عەرەبی: نوري السعيد؛ ١٨٨٨ – ١٥ی تەممووزی ١٩٥٨) سیاسەتمەدارێکی عێراقی بووە و ١٤ جار وەک سەرۆک وەزیرانی شانشینی عێراق کاری کردووە، لە وەزارەتەکەی ٢٣ی ئازاری ١٩٣٠ تا وەزارەتەکەی ١ی ئایاری ١٩٥٨، کەسایەتییەکی سیاسی مشتومڕاوی بووە تا ئێستاش، بۆچوونەکانیش لەبارەیەوە جیاواز بوون. بەھۆی ئەو کودەتایانەی کە لە دژی داڕێژراون، دووجار ناچار بووە لە عێراق ھەڵبێت. ناوبراو لە بەغدا لە گەڕەکی تەپە کورد لە نێوان گەڕەکی ئەلفەزل و ئەلمەیدان لەدایکبووە و دەرچووی ئەکادیمیای سەربازی لە ئەستەنبوڵ بووە و لەوێ لە سوپای عوسمانیدا خزمەتی کردووە و بەشداری لە ڕاپەڕینی عەرەبی کردووە و پەیوەندی بە شا فەیسەڵەوە کردووە لە سووریا. دوای شکستی شا فەیسەڵ لە دامەزراندنی شانشینی لە سووریا لەسەر دەستی سوپای فەڕەنسا، گەڕایەوە بۆ عێراق و بەشداری کرد لە دامەزراندنی شانشینی عێراق و سوپای عێراق.
ژیاننامە
[دەستکاری]نووری سەعید سیاسەتمەداری عێراقی بوو لە سەردەمی ئیستعماری عێراق لەلایەن بریتانیاوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بوو. ئەو حەوت جار لە نێوان ساڵانی ١٩٣٠ ھەتا ١٩٥٨ بوو بە سەرۆک وەزیرانی عێراق. نووری سەعید بە لایەنگری بریتانیا ناسراوە و دوژمنی زۆری لە نێو عێراقدا ھەبووە. ئەو لە بەر لایەنگری بریتانیا دوو جار ناچار بوو، ڕا بکات بەڵام ھەر دوو جار گەڕایەوە سەر کار. لە ساڵی ١٩٥٨ و لە دوای کوودتای عەبدولکەریم قاسم، نووری سەعید ویستی لە وڵات ڕا بکات بەڵام بە گوللە پێکرا و کوژرا. دواتریش تەرمەکەی کەوتە دەستی خەڵکی عێراق و کوت کوت کرایەوە.[١][٢]
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]- أحاديث في الاجتماعات الصحفية.
- استقلال العرب ووحدتهم.
- محاضرات عن الحركات العسكرية للجيش العربي في الحجاز وسوريا.
Political offices | ||
---|---|---|
لە پێش: ناجی سوەیدی |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٢٣ی ئازاری ١٩٣٠ – ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ |
لە دوا: ناجی شەوکەت |
لە پێش: جەمیل مەدفەعی |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٨ – ٣١ی ئازاری ١٩٤٠ |
لە دوا: ڕەشید عالی گەیلانی |
لە پێش: جەمیل مەدفەعی |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤١ – ٤ی حوزەیرانی ١٩٤٤ |
لە دوا: حەمدی پاچەچی |
لە پێش: ئەرشەد عومەری |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ – ٢٩ی ئازاری ١٩٤٧ |
لە دوا: ساڵح جەبر |
لە پێش: موزاحیم پاچەچی |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ – ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٩ |
لە دوا: عەلی جەودەت ئەییووبی |
لە پێش: تۆفیق سوەیدی |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ١٥ی ئەیلوولی ١٩٥٠ – ١٢ی تەممووزی ١٩٥٢ |
لە دوا: مستەفا مەحموود عومەری |
لە پێش: ئەرشەد عومەری |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٤ی ئابی ١٩٥٤ – ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٥٧ |
لە دوا: عەلی جەودەت ئەییووبی |
لە پێش: عەبدولوەھاب مەرجان |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٣ی ئازاری ١٩٥٨ – ١٨ی ئایاری ١٩٥٨ |
لە دوا: ئەحمەد موختار بابان |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Batatu, Hanna: The Old Social Classes and New Revolutionary Movements of Iraq, al-Saqi Books, London, 2000, ISBN 0-86356-520-4
- ^ Gallman, Waldemar J. : Iraq under General Nuri: My Recollection of Nuri Al-Said, 1954-1958, Johns Hopkins University Press, Baltimore, 1964, ISBN 0-8018-0210-5
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |