وتووێژ:نمایش (سەربازی)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم ناوەیان ڕەنگە پێویستی بە گۆڕین هەبێت، دڵنیا نیم زۆر لێی. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٥٦، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza. Tessla (وتووێژ) ‏٠١:١٩، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla نازانم چییە و بە کوردیش ئەبێ بە چی. تۆش باشتر وایە بابەتێ کە خۆتیش نازانی چییە وتاری بۆ نەنووسی. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠١، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: گەر ناو یان ناوەڕۆکی بابەتێکت نەزانی، ئامۆژگاری کەسانی تر مەکە، با بەسەرتا نەشکێتەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٣٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla تۆ زۆر خۆت پێ زلە! کاک ئازا ڕاست دەکات. لە شتێک دڵنیا نیت، دای مەنێ. ‎Gêjełûk ‏١٠:٤٦، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla تۆ خۆت داوای ئامۆژگاریت کرد. داواشی نەکەی ماف و تەنانەت ئەرکی خۆمە کە ھەڵەیەک ئەبینم ھەوڵ بەم ڕاست بێتەوە. وەڕەسیش بووم لە دەست تۆ و ھەڵەکانت.
@Gejeluk بە ڕای تۆ چیی لێ بکەین؟ من ئەڵێم بەشکەم بەربەست کرێ یا داوا بکەین مافەکانی لێ بسێندرێتەوە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٤، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza، @Gejeluk: گەر هەڵەم کرد "ئاگادارم بکەنەوە لەوەی چاکی بکەم"، یان "خۆتان چاکی بکەنەوە". ئەمە ئەبێتە ئامۆژگاری، ئەمە ئەبێتە ڕاستکردنەوە و کارکردن لە ویکی، نەک بتانەوێت بەکارهێنەر بەربەست بکەن یان مافی لێ بسەننەوە. بێگوومان ناشتوانن وابکەن چونکە ئەمە خراپکاری ناگرێتەوە، ئەوەی ئەتانەوێت بیکەن پێچەوانەی یاسای ویکییە، و ئەتانەوێت بەکارهێنەر سنووردار بکەن لەوەی نابێت وتار دروست بکات. زۆر بە نەرمی لەگەڵ ئەو دووانەتان تا ئێستا قسەم کردووە، بەڵام ئیتر منیش پڕ بووم لێتان بە قسەی ناشرینتان. چیتان لەدەست دێت بیکەن. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٤١، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla چەند جار ئاگادار کراویتەتەوە، بەڵام تۆ گوێ بە ھیچ نادەی و بەردەوامی. لە وتاری ڕاوکەری لووتکەییدا، ھەڵەکانم پێ وتیت و وتم چاکیان بکەوە. تۆ چیت کرد؟ ھیچیانت چاک نەکردەوە و وتت تۆش ھەڵە دەکەی. یانی ئەگەر من ھەڵە بکەم، تۆش دەبێ ھەڵە بکەی؟ ئەمە چۆن ئەقڵییەتێکە! پاشان ناوەرۆکی وتارەکەت بەتەواوی گۆڕی.
@Aza من پێم باشە مانگێک بەربەست بکرێ تا بە خۆیدا بچێتەوە. دووپاتی کردەوە، سزایەکی قورستری دەدەین. ‎Gêjełûk ‏١٧:٠٤، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: یەکەم؛ گەر ناوەڕۆکی وتارەکەم گۆڕی بێت، کەوایە بۆچی گۆڕیوومە؟ دیارە کە هەڵەکەمم چاک کردووەتەوە. دووەم؛ تۆ دەڵێیت چەند جار ئاگادار کراوەتیتەوە، ئەتوانی پێم بڵێیت لەسەر چی منتان ئاگادارکردووەتەوە؟ لەسەر ئەوەی وتارێک نەزانم باسی چی دەکات دروستی نەکەم؟ مەگەر ئەوە ڕێگری نییە لە دروستکردنی وتار؟ ئەوە هەرگیز نابینن و ناشکرێ ڕێگری لەکەس بکەن هەر وتارێک بەکارهێنەرێک پێی خۆش بێت دروستی دەکات بە ئێوە هیچ و ناشتوانن ڕێگری لێ بکەن. سێیەم؛ نەک بەس تۆ، بە ئازاشەوە خەیاڵتان خاوە بتوانن سزام بدەن بەمەبەستی ئەوەی کە ڕێگری لە بەکارهێنەر ئەکەن وتارێک دروست نەکات کە نازانێت باسی چی دەکات ( ئەسڵەن کێ بەئێوەی وت من نازانم باسی چی دەکات؟ کێ بەئێوەی وت کە من حەزم بەو بوارە نییە؟). Tessla (وتووێژ) ‏١٧:١١، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla تۆ ھەڵەکانت چاک نەکردووەتەوە، وتارەکەت لە ڕەگەوە گۆڕیوە. ھیچ کام لە وشە کۆنەکانی تێدا نەماوە. ئەم فرت و فێڵە لە ویکیپیدیادا سەر ناگرێ، وەشانە کۆنەکە ماوە.
بۆ «لەسەر چی منتان ئاگادارکردووەتەوە؟»، لەسەر ھەزاران ھەڵەی ڕێزمانی و ڕێنووسی ئاگادار کراویتەتەوە. تۆ وا دەزانی خزمەت دەکەی، بەڵام بە پێچەوانەوەیە.
تۆ زیان بە ویکیپیدیا دەگەیەنی، ویکیپیدیا کەسی وای خۆش ناوێ و دەڵێ ڕێ لەو کەسە بگرن. ‎Gêjełûk ‏١٧:٣٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: باسی فرت و فێڵ مەکە، من ئەگەر بمەویستایە زیان بە ویکیپیدیا بگەینم سێ چوار ساڵ لێرە خەریک نەدەبووم. وە بەڵێ وتارەکەم لە ڕەگەوە گۆڕی بۆ ئەوەی باشتری بکەم نەک فرت و فێڵ بکەم. لەسەر هەزاران هەڵەی ڕێزمانی مننان ئاگادارکردووەتەوە!، لەچیدا؟ لە ناوی وتار؟ (ئەوەندەی هەوڵم دا بێت ویستوومە باشترین وشەکان دابنێم و ئەوەی نەمزانیووە ئێوە وتووتانە و چاکم کردووە)، لە ناوەڕۆکی وتاریش؟ (ئەوەی پێمتان وتبێت باشم کردووە و چاکم کردووە). بەس لەبەرئەوەی ئێوە قسەی ناشرین زۆر ئەزانن و خۆتان زۆر پێ موهیمە، ئیتر دەبێت ئێمە بکەوینە بن پەل و پاتەنەوە دیارە. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئیتر بۆچی دەڵێی ھەڵەکانم چاک کردووەتەوە؟ ئەوە فرت و فێڵە.
لەوانەیە نیەتت باش بێ و بتەوێ خزمەت بکەی، بەڵام وتارەکانت وا ناڵێن. لە وەرگێڕاندا لاوازیت و پشت بە مەکینە دەبەستی. ئەمە کێشەی سەرەکیی تۆیە. ھەموو کارێک دەکەی بە دوو کار.
ئێمە دەڵێین بە وتارەکانتدا بچۆوە و پشت بە مەکینە مەبەستە. ھەروەھا، لە شتێ دڵنیا نەبووی، دای مەنێ. ئەمە کوێی ناشرینە؟ بەڵام تۆ ئەمانەت بە لاوە گرنگ نییە و لە کارە سەقەتەکانتدا بەردەوامی. لەم حاڵەتەدا دەبێ بەربەست بکرێی. ‎Gêjełûk ‏١٨:٠١، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
┐─────────────────────────────────└
@Gejeluk: ئەمە تۆ ناوت لێ ناوە فرت و فێڵ لەبەرئەوەی قین لە دڵیت. سەبارەت بە وەرگێڕی ئامێریی، بەڵێ من پشت بە وەرگێڕی ئامێریی دەبەستم و شتێکی زۆر باشە و دڵنیام ئێوەش وا دەکەن، و هەموو کەسێکیش پێویستە پشتی پێ ببەستێت چونکە تەکنۆلۆژیایە و ئاسانکارییە؛ بەڵام دەبێت پێداچوونەوەی بەسەردا بکرێتەوە، جا بێگوومان منیش ئەوە دەزانم، من پێشتریش ڕێگریم لە چەندین بەکارهێنەر کردووە کە وتاری بێ پێداچوونەوەیان دادەنا، و چەندین وتاری ئەو جۆرانەم سڕیوەتەوە. ئایا دەبێت خۆشم وابم؟ جا ئەمە سوور دیارە ڕێی تێ ناچێت.
بەڵێ، بێگوومان بەڵێ، ڕەنگە هەنێک جار لە ناوی وتارەکان هەڵە بکەم، بەڵام گرینگ ئەوەیە بە مەبەست دام نەناوە و باشترینم هەڵبژاردووە، بەس خۆ ئەگەر زانیتان هەڵەیە، خۆتان چاکی بکەنەوە یان من ئاگادار بکەنەوە ئیتر ئەمە چی تێ دایە خۆ کەسمان نیەتی خراپ بوونمان نییە. وە هەروەها منیش وەک هەموو بەکارهێنەرێکی تر لە ناوەڕۆکیش هەڵە دەکەم؛ بەس خۆ ئینکاریم نەکردووە و بڵێم چاکی ناکەم، لە ڕەگەوە بێت یان شوێنی دیاریکراو بێت گرینگ ئەوەیە چاکی دەکەم. ئێوەش فێربن قسەی ناشرین نەکەن و بەجوانی لەگەڵ من و کەسانی تریش هەڵسوکەوت بکەن، چونکە لێرەیا یەک شت گرینگە، ئەویش ئەوەیە کە"نیەتی خراپیمان نییە".
هەروەها با ئەوەش بڵێم، کە من زمانی ئینگلیزی بەباشی دەزانم، بەڵام نە شارازاییەکی زۆر زۆرم لێی هەبێت، بۆسە زۆرجاریش بە خوێندەوەی ئینگلیزییەکە پێداچوونەوە بۆ کوردییەکە دەکەم، سەرەنجام هەڵەش دەکرێت. هەروەها ئەگەر لەم قسانەش ناڕازین و ئەتانەوێت مێشکم خۆتان ساف بکەن، بفەرموون چیتان نەکردووە بیکەن، وە دڵنیاشم هیچتان لەدەست نایات و خۆتان هەڵبخەڵەتێنن. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:١٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram سەرەتا وتووێژ:ڕاوکەری لووتکەیی بخوێنەوە. تێسلا لە سەرەتای مانگی ٤ەوە زیاتر لە ٢٠٠ وتاری داناوە. وتارەکانی دەقیق نین و پڕ لە ھەڵەن. لە ناوی وتارەوە بگرە، ھەتا ناوەرۆک. بۆ وێنە، لێرەدا خواردنی بۆ ingestion داناوە! خواردن یان خۆراک دەبێتە food. ئەمە، ingestion، یانی قوتدان. لێرەشدا mineralی کردووەتە کانزایی. کانزا بەرامبەری metalە. بەپێی ئەمە بێ، کانزایی دەبێتە metallic. جیاوازیی نێوان charcoal و coal نازانێ و وتاریان بۆ دادەنێ. ڕەژووی بۆ charcoal و خەڵووزیشی بۆ coal داناوە، لە کاتێکدا ئەم دوو وشەیە ھاومانان. کاک ئازای داماو ھەر پێی دەکرێ ھەڵەکانی چاک بکاتەوە.
وتارەکان بە مەکینە وەردەگێڕێ و پێیاندا ناچێتەوە، بۆیە پڕ لە ھەڵەی ڕێنووسی و ڕێزمانین. چەند جار ئاگادارمان کردووەتەوە، بەڵام ئەو گوێ نادا و بەردەوامە. بۆیە، تکایە ڕێی لێ بگرە و مانگێک بەربەستی بکە. ڕێی لێ نەگرین، ویکیپیدیا وێران دەکا. ‎Gêjełûk ‏١٩:٢٧، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Gejeluk: ئەوەی کە ھاناتان بۆ من ھێناوە، سپاست دەکەم، بەڵام ئەم پڕۆژەیە بێجگە لە من و Tessla پێنج بەڕێوەبەری تری ھەیە کە بەشێکن لەم کۆمەڵگەیە و من بە تەنیا ناتوانم بڕیار بدەم. ئەگەر بەربەستکردن بۆ مانگێک کێشەکە چارە دەکات، ئەوا بەربەستی دەکەم، بەڵام ئاشکرایە کە ئەوە چارەسەر نییە. دەتوانن لە دیوەخان باسێکی لەسەر بکەنەوە و (ھەردووکتان) بانگی بەڕێوەبەران و شارەزایان بکەن تا بزانین کۆمەڵگە چی دەڵێن. دەبا ئەم بابەتانە ببرانایە بۆ ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی، بەڵام خۆمان بەکارھێنەرمان کەمە چ بگا بەوەی ئەو لیژنەیەمان ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٠٧، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویکیپیدیا پرۆژەیەکی خۆبەخشانەیە و دیارە ئەوانەی لە ویکیپیدیان - بەتایبەت ویکییە بچووکەکان- نیەتی چاکیان هەیە. لەبەر ئەوەی پەروەردەکەمان بە کوردی زۆر لاوازە و سەرچاوەش کەمە ڕۆژانە لەم پرۆژەیەدا وتاری لاواز دەبینین. بەکارهێنەرە بەئەزموونەکان چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکرێت بەرلەوەی شتێک بنووسن لێی دڵنیا بن و هەوڵ بدەن هەڵەی ڕێنووس و ڕێزمانیان کەم بێت. بە بڕوای من سەدان وتاری گرنگ هەن کە دەتوانین وەخت و وزەی خۆمان بەوانەوە تەرخان بکەین. وەک ویکیپیدیا:وتارە سەرەکییەکان/ئاست/٤. من خۆم لە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردی زۆر شت فێر بووم و ڕۆژانە شتی تازەی لێ فێر دەبم، بەتایبەتی لە بواری زمانەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٢٣، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Pirehelokan: دەست خۆش، وەک ئەوەی فەرمووت؛ هەموو کارێک لەم ویکییە بچووکانە کە دەکرێت بەنیەتی چاکەوەیە. هەروەها ئەوەی بەمن کرابێت باشترین ناو و ناوەڕۆکم زیاد کردووە، وە هەوڵی باشتربوونیش دەدەم. منیش وەک هەر بەکارهێنەرێکی تر سوودم لە ویکیپیدیای کوردی بینیووە، و دەمەوێت خزمەتی زیاتری بکەم. سەبارەت بە وتارە ئاست بەرزەکانیش؛ هەوڵ دەدەم ئەوەندەی بتوانم بە باشترین شێواز و ڕێنووس هەر بابەتێک کە پێم باش بێت، سازیان بکەم. Tessla (وتووێژ) ‏٠٥:٤٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram و @Pirehelokan نیەت بەس نییە. نیەت دەبێ کرداریشی لەگەڵ بێ. من پڕ بە دڵ دەمەوێ وتاری وەک Supernova وەربگێڕم و لە ویکیپیدیای خۆماندا ھەبێ، بەڵام چ بکەم، پێم وەرناگێڕدرێ. من لەو ئاستەدا نیم. ئینسان دەبێ ئاستی خۆی بزانێ.
من پێم باش نییە پەنا بۆ بەربەستکردن ببەین و بە چارەسەریشی نابینم، بەڵام ئەو ھیچ ئیختیارێکی تری بۆمان نەھێشتووەتەوە. ئاخر ٢٠٠+ وتار لەحەفتەیەکدا! لێھاتووترین وەرگێڕ ئەمەی پێ ناکرێ.
ئەوەتا، وتوویژ تەواو نەبووە، کۆڵێک وتاری نوێی داناوە. لو ناوەرۆکی ئەم وتارەدا، military operationی کردووە بە نمایشی سەربازی و لەم وتارەشدا بەرامبەری screeningە. ئێستا خۆت یەکلا کەوە، نمایش بەرامبەری کامیانە؟ من پێت دەڵێم: نمایش فارسییە و ئەمە ماناکانێتی. بۆ ھیچیان باش نییە. ‎Gêjełûk ‏٠٧:٣٨، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ھیچ ڕێگەیەک نییە تا ڕێگری لە بەکارھێنانی گووگڵ تڕانزلەیت بکەین. ئەگەر لای خۆشمان بۆ وەرگێڕی ناوەڕۆک ناچالاکی بکەین، ئەوا خەڵک ھەر دەتوانن بەکاری بێنن. من ئێستا نازانم چی بکەم. خۆی من پێش ئەوەی وەرگێران بکەم، وشەوشە پێناسەکانیان دەخوێنمەوە تا باشترین وەرگێران بکەم، لای خۆمان دەگەڕێم تا بزانم بەرامبەر فڵان وشە چیمان ھەیە و کەڵک لە وتووێژەکان وەردەگرم. وتارم ھەیە یەک مانگ و نیوم پێ چووە تا وەرم گێڕاوە. بۆ ئەو پۆلانەش، وەختی خۆی بەپێی وتووێژ:نەخۆشیی ئەلزھایمەر، کھوولمان کردە ئەلکھول، بەڵام وەک خۆم نازانم بڕیارەکەمان دروست بووە یان نا. بۆ ئەم دۆخەش بەڕاستی من نازانم چی بکەم. تەنیا ئەوەندە دەڵێم یەک وتاری مانادارم لە ھەزار وتاری کورت یان بێمانا پێ باشترە. زۆری و بۆری بەکەڵکی ئێمە نایەت. بۆیەش لە پێشبڕکێکە ئیشمان لەسەر بایت و ژمارەی وتاریش کرد تا باشێتیی وتارەکان حساب بکرێ نەک ھەر زیادکردنی ژمارەی وتارەکان. پێشتریش لەگەڵ بەکارھێنەری تر بەو دۆخەی تۆدا تێپەڕیوم. ڕاستی ویکیپیدیا موحتاجی بەکارھێنەرە نەک پێچەوانەکەی بۆیە، باشتر وایە بەپێی کات و توانا فێر بکرێن و بگرە تاکە بەڕێوەبەری چالاک بۆ ئێستا تێسلایە. من ئەمانەم نەوت تا خوانەخواستە وا ھەست بکەن لای یەکێکتانم گرتووە. ئەگەر کۆمەڵگەش لەسەر بڕیارێک کۆکن، ئەوا من ملم لە موو باریکترە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٠:١٧، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Gejeluk: من دەزانم کێشەکەی تۆ چییە، تۆ ئەتەوێت من بەهیچ شێوەیەک هەڵە نەکەم، و کامڵ کامڵ بم، نە لە ناوەڕۆکی وتار، و نە لە ناوی وتار نابێت من هەڵە بکەم، تۆ ئەوەت ئەوێت. من ئازادم نەک ٢٠٠ وتار، بەڵکو ٢ هەزار وتار دروست بکەم لە هەفتەیەکدا، تۆ ناتوانی ڕێگری لەمن بکەیت، مەگەر وتارەکانم خراپکاری ئاشکرای تێدا بێت، یان وەرگێڕانەکە هیچ مانایەک نەدات بەدەستەوە. من پێشتریش وتوومە و ئێستاش ئەیڵێمەوە؛ بەو پەڕی توانا و شارەزایی خۆمەوە وتار وەردەگێڕم و پێداچوونەوەیان بۆ دەکەم، گەر من لە هەندێک وشە یان زمانەوانی وەک تۆ نەبم، ئەمە هەڵەی تێ نییە.

بەس ئەوەش بزانە، تۆ زۆر حەز ئەکەیت من دوور بکەیتەوە لە ویکیپیدیا پێتەوە دیارە، وەک کاک ئارام وتی، بڕۆ بۆ ئێرە و سکاڵام لەسەر تۆمار بکە ئەگەر بەوە دڵت ئەحەوێتەوە. مەشڵێ بەربەست چارەسەر نییە، گەر من نەمێنم، دیارە کە چیتر تۆ و ئازا ماندوو نابن و پاڵ دەدەنەوە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٤٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram ھەموو کەسێ وەک تۆ خەمخۆر نییە تا وتارێ بە مانگ و نیوێ بنووسێ. ئێمە دەبێ ڕێوشوێنەکان توندتر بکەین. یەکێ پشتی بە وەرگێڕی مەکینەیی بەست یان ھەر ناوەرۆکی وتارەکانی خراپ بوون، دەبێ ئاگادار بکرێتەوە. سێبارە و چواربارەی کردەوە، دەبێ ماوەیەک بەربەست بکرێ. ئەگەر وامان کردبا، ئێستا بەم ڕۆژە نەدەگەیشتین.
@Tessla تێکدانی ویکیپیدیا و زیادکردنی ناوەرۆکی خراپ و سەقەت ئازادیی پێ ناوترێ. ھیچ مرۆڤێ کامڵ نییە و ھەموومان ھەڵە دەکەین. لێرەشدا ھەمان شتم پێ وتووی. مادام بۆ یەخەت دەگرم؟ وەڵام: ھەڵەکانی تۆ زەقن. کەس خواردن بە ingestion ناڵێ. کەس نێچیر بە predator ناڵێ. کەس نمایش بە operation ناڵێ. کەس خەڵووز بە coal ناڵێ. ئەمانە ئاکامی نەزانی و بەکارھێنانی کوێرانەی وەرگێڕی مەکینەیین. باسی ھەڵەی ڕێزمانی و ڕینووسیم، وەک «بەکاردەھێنرێت»، «ڕوودەدەن»، نەکردووە.
ھیچ سکاڵایەک تۆ چاک ناکاتەوە. ھەڵەکان لەبەر چاوتن، کەچی ھێشتا دانی پێدا نانێی و بەردەوامی. ھەر بەکارھێنێ زیان بە ویکیپیدیا بگەیێنێ، من دژی دەوەستمەوە. ناو و کەسایەتیت بۆ من فەرق ناکا. ‎Gêjełûk ‏١٢:٤٩، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk بیرم نەبوو پێتان بڵێم کە داڕێژە:سخ-گ١٥ تایبەتە بەم حاڵەتە و ئەگەر بە پێویست زانی، تاگی سڕینەوەیان لێ دە. بۆ بەربەستکردن، ئێستاش دەڵێم کۆمەڵگە وتیان بەربەستی بکە، دەیکەم، بەڵام من بەتەنیا ناتوانم بڕیار بدەم چونکە تازەکارێ نییە. ئەسڵەن پێم سەیرە بەڕێوەبەرانی تریش خەویان لێ کەوتووە! ھەر بەڕێوەبەرێ پێی نەکرێ لانی کەم لە دۆخێکی وا دوو قسە بکا، وازی لێ بێنێ باشترە. من خۆشم لە ناچاری و بێکەسیی ویکیپیدیا ماومەتەوە ئەگینا زیاد لە ساڵێک پێش ئێستا لە دیوەخان وتم کە ئیتر من بەڕێوەبەرایەتی ناکەم و تەنیا بۆ حاڵەتی فریاکەوتن دەسەڵاتەکەم ھێشتووەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٢٢، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ئەوە تۆ بەجددی ئەو قسانە دەکەیت؟ واتا من بۆ ناوی وتار وەرگێڕی مەکینەیی بەکار دێنم؟ لەکاتێکدا ئەو هەمووە فەرهەنگە هەیە؟. ئێستاش پێتەڵێم من بە هەموو توانا و شارەزایی و بەکارهێنانی فەرهەنگەوە وتارەکە دروست دەکەم، و وەرگێڕیی مەکینەییش یارمەتیدەرێکی باشە. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٥٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەروەها تۆ دەڵێیت کە هێشتا پای لێ نانێیت، ئەی من پێم نەوتیت کە هەڵە دەکەم، بەڵام هەوڵ دەدەم باشتریش ببم لە وەرگێڕانەکاندا؟ بۆ دەڵێیت من پای لێ نانێم؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠٥، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ئاگام لەو داڕێژەیە ھەیە و کاک ئازا تاگی سڕینەوەی لە نمایش (سەربازی) دا، بەڵام کابرا بەبێ ڕوونکردنەوە لای دا. ھیچ شتێک لەگەڵ ئەم کابرایە کەڵکی نییە.
@Tessla نا، گاڵتەم دەکرد. بژی و بەردەوام بە! ‎Gêjełûk ‏١٦:١٩، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ئەو داڕێژەیەم لادا چونکە وتارەکەم باشتر کرد، هەموومان دەزانین ناڕەزایی دەربڕین لە تاگی سڕینەوەکان هەیە بەمەستی باشترکردن.
@Gejeluk: گاڵتەی چی؟!!، ئەگەر ڕادەبوێری پێم بڵێ. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٢١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk و @Tessla لە تاگی سڕینەوەکە بە تۆخی نووسراوە «ئەم ئاگادارییە لەم پەڕەیە لامەبە ئەگەر خۆت دروستت کردووە». کەواتە لابردنی تاگەکە دروست نەبووە ئەگەر دروستکەرەکەی کێشەکەشی چارەسەر کردبێت. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٥١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: همم، خۆشم ئێستا ئەوەم بەرچاو کەوت، ئەوەیانم هەڵە کردووە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
چەند جار گوتوومە چوار وتارمان بێت و کواڵیتیی باش بێت باشترە لەوەی وتاری زۆرمان بێت کە خوێنەر لێی تێنەگات. بەبڕوام بۆ حەلکردنی ئەم بابەتەش ئەگەر وتارێک نووسرا کواڵیتییەکەی خراپ بوو، تاگی تایبەتی لێ بدرێت. بۆ نموونە من تاگی شێواز یان سڕینەوەم دا لە ڕاوکەری لووتکەیی چون لێی تێنەدەگەیشتم (ڕێزمانەکەی شپرز بوو). تێسلا گیان وەک ئامۆژگارییەک ئەگەر ناوی وتارێک نازانن دەکرێت پێشتر لێکۆڵینەوەیەکی بۆ بکەن. بۆ نموونە شانۆ (شەڕ) وەرگێڕانی لیتراڵی theatreە. لە کوردیدا ئەوەی پێ ناڵێین. ئەم کارە وەک ئەوەیە کەسێک وەرگێڕان بکات لە کوردییەوە کەروێشکەی گیا وەربگێڕێت بە plant rabbit یان پێشمەرگە وەرگێڕان بکات بە predeathed. ئەمانە مرۆڤی ئینگلیز لێی تێناگات. یان بە پێچەوانەوە وەک ئەوەیە ئیستلاحی twotooth (بڕێک بە مەڕەپیر دەڵێن بڕێکیش بە شەک-یانی مەڕی یەک ساڵە) بۆ مەڕ وەربگێڕیت بە دوودان! ئەمە ناکرێ چون ئەو وشەیە مەعنایەکی تر دەدات لە کوردیدا. نووسینی ویکیپیدیا ئاسان نیە. بە کوردی بەتایبەت زۆر ئەستەمە. سپاس بۆ کاتی گشت لایەک. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٥، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کارکردن لە ویکیپیدیا تاقەتی باشی دەوێت بەتایبەت ئەگەر تووشی حاڵەتی لەم شێوانەبیت.پێشتریش هەندێک بەکارهێنەر بەهۆی ئەم ڕەفتارانەوە کە دان بە هەڵەدا نانرێت وازیان لە ویکیپیدیا هێناوە چونکە ناکرێت بە خۆبەخشی کاربکەیت و لەو لاشەوە خەریکی دەمەتەقێ بێت.نازانم هۆکار چییە کاتێک کەسێک ڕەخنەیەک دەگرێت وادەزانرێت ئەمە کێشەی کەسی هەیە .ئەمە پڕۆژەیەکی خۆبەخشیییە بەڵام بابەتەکان دەمێنێتەوە زۆریش ئاساییە کە کەسانێک بەو پەڕی دڵسۆزییەوە دەیانەوێ کارەکان باشتر بن بۆیە گرینگە کە سەرنج و پێشنیارەکان بەتەواوی وەربگیرێت.دواتر ڕێنمایی هەیە بۆ ئەوەی بزانرێت کارەکان چۆن دەکرێت.شتێک کە دەجار وتراوە هەڵەیە تەواو هەڵەیە ئیتر بۆ ئەم هەموو قسەیەی لەسەر دەکرێت؟ .Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٥٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ڕاستە گەر ناوی وتارێک نەزانم، ئەوا لە وپ:دبک داوام بۆ وشەکە بەرز کردووەتەوە، بەس نازانم هۆکار چییە چەند وشەیەکم داناوە تا ئێستا کەس بەلایدا نەهاتووە.
@Kurd2021: کاک پیرەھەڵۆ قسەیەکی جوانی فەرموو لەسەرەوە؛ وتی: "ویکیپیدیا پرۆژەیەکی خۆبەخشانەیە و دیارە ئەوانەی لە ویکیپیدیان - بەتایبەت ویکییە بچووکەکان- نیەتی چاکیان هەیە". گەر هەموومان بزانین ئەم قسەیە دروستە، کەواتە بۆچی دژی یەکتر بوەستینەوە و بڵێین پێویستە یەکتر بەربەست بکەین، یان بڵێین تۆ هەمیشە هەڵە لە زمانەوانی دەکەیت و پێویستە ئیتر بەربەست بکرێیت، ئەم جۆرە قسانە جوانییەکەی لە کوێدایە بە بەکارهێنەرانی خۆبەخش بکرێت؟ یەکێک نەزانێت هەڵەکان بە مەبەست ئەنجام دەدرێن. ئێمە تاگی تایبەتمان بۆ شێوازی ڕێنووس هەیە، هەروەها وپ:دبک- مان، بۆ ئەو وشانە هەیە کە شکیان لەسەرە یان نازانرێن. هەر بەڕاستیش بڵێم، بەجددی تاقەتم لە وتووێژ نما لەسەر بەربەست کردنم، گەر هەر بەکارهێنەرێک دەزانێت من کارەکانم خراپن لە ویکیپیدیا، ئەوا تکایە زیاتر خۆی و منیش با ماندووتر نەکات، ئیتر سکاڵایەک بەرز بکەنەوە لەسەرم، و با بزانین بە کوێ دەگەن، هەروەک وتم بەجددی ماندوو بووم لە وەڵامی ئەم و ئەم بۆ ئەم بابەتە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٣١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئەوانەی لەم وتوێژە قسەیان لەگەڵ کردوویت @Aza، @Gejeluk @Aram و @Pirehelokan ئەو کەسانەن ساڵانێکی زۆرە لێرەن لە ڕاستیدا ئەزموونێکی زۆر باشیان لە بابەتەکان هەیە و هەوڵیان ئەوەیە کە زمانەکە بپارێزن کە ئەوەش ئاسان نییە .زۆر گرینگە کە بابەتەکان بەکەسی نەکرێت من بۆخۆم چەندجارێک لەگەڵ تۆ کەوتوومەتە گفتووگۆ بەلام سەرئەنجامی باشی نەبووە.من نەتۆ دەناسم ، نەتۆش من دەناسی نە ئەوانەی ئێرەش یەکتر دەناسن تەنها ئەوەیە کارەکانی یەکتر دەبینین (لەوانەیە هەندێکیان یەکتر بناسن) تەنها دەمانەوێت کەمێک خزمەت بکەین .سەرنجەکە زۆر لە جێگای خۆیەتی کاتێک پێت دەلێن شتێک مەنووسە کە بۆخۆت گومانت لێی هەیە یان ئەو شتەت هەڵەیە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە دەیانەوێت باشتر بیت .یەک ملیۆن وتاری دیکە هەیە ئەتوانی کاری لەسەر بکەیت. باشترین کار ئەوەیە سود لە ئەزموونی کەسانی دیكە وەربگرین . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. قسەکەی @Kurd2021: بەجێێە. گشت کەس ئازادە چی حەز دەکا بینووسێ، بەڵام ئەگەر بە گرنگی بێت دەیان وتاری گرنگمان هەیە کە نەنووسراون و دەشزانین بە کوردی چییان پێ دەوترێ. ئیستە بۆ نموونە نازانم بۆچی تێسلا سەری کردووەتە ئەم پۆلە وتارەی دەربارەی شەڕ کە فەقەت بە ئینگلیزی و یەک دوو زمانی تر هەن. ئەگەریش ئەوە بە مەبەستێکی تایبەت دەکرێ لازمە بە پشتبەستن بە سەرچاوە یان هاودەنگی بکرێت. بۆ نموونە سەیرێکی فەرهەنگی زاراوە سەربازییەکان بکە (ئەویش کەموکۆڕیی خۆی تیایە) وەک سەرچاوە یان پشت بە دەقی کوردیی ڕەسەن ببەستە. لێرە وەک نموونە زۆربەی کورد لە ناوی وتاری شانۆ (شەڕ) تێناگەن. کاتێک ناوەرۆکەکەی دەخوێنیتەوە دەردەکەوێ مەبەست بەرەی شەڕە. لەو فەرهەنگەیدا ناویم هێنا بۆ ئەمە نووسراوە گۆڕەپانی شەڕ یان پێگەی شەڕ. یانی وەهایش نیە کە هیچ سەرچاوەیەک نەبێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٩، ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:من خەریکی دروستکردنی داڕێژەیەکم، کە هەموو یان زۆربەی وتارە سەربازییەکان کۆ دەکاتەوە. بەڵام هەرگیز مەبەستم ئەوە نەبووە کە وتارەکان لە کۆڵ بکەمەوە یان شتێک کە بە هەڵە تێبگەن لێی (جا ئیتر لە ناو وتار یان لە ناوەڕۆکەکەی بێت). وە سوپاس بۆ فەرهەنگەکە، تا ئێستا پێیم نەزانیبوو. Tessla (وتووێژ) ‏٠٣:٤١، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: داڕێژە نیوەی سوور بێ و وتارەکانی نەنووسرابێت کێشە نیە. وردە وردە و سروشتی کامڵ دەبێت. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٥٩، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]