وتووێژ:ڕاوکەری لووتکەیی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

سڵاو @Tessla، تکایە بە وتارەکاندا دابچۆوە، وەرگێڕی مەکینەیی متمانەی پێ ناکرێ. نێچیر (prey) ئەوەیە کە ڕاو دەکرێ، بەڵام ئەمە، predator، ئەوەیە کە ڕاو دەکا و بە کوردی دەبێ بە نێچیرگر. نازانم چی بۆ apex باشە و بڕوا ناکەم ئەمەی ئێستا بێ. ئەگەر ھەر ئەوەی ئێستاش بێ، ھەر ھەڵەیە. لووت بە «وو» دەنووسرێ. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٢٥، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: سەرەتا گەر ناوی وتارێک هەڵە بێت ئەمە مانای ئەوە نییە ناوەرۆکی وتاریش هەڵەیە. لە ناوەکان ڕەنگە هەڵە بکەم، ئەویش دیارە بەهۆی ئەوەوەیە کە شارەزاییی زۆری زمانەوانی نیم. سەبارەت بە ناوی وتارەکە ئێستا ببێت بەچی باشە!، نێچیرگری لووتکە ؛ باشە؟. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٢٩، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ناوەکەی دوو وشەیە و ھەڵەت تێیدا کردووە، تەبعەن ناوەرۆکەکەی بێھەڵە نابێ. پێشتریش پێم وتی: لە ناوێک دڵنیا نی، لە وپ:دبک -دا داوای بەرامبەری بۆ بکە. ئەمە «شارەزاییی زۆری زمانەوانی» ناوێ، نێچیر لە ھیچ قامووسێکدا بەرامبەری predator نییە. وەک لە سەرەوەدا وتم، نازانم چی بۆ apex باشە. ‎Gêjełûk ‏١٠:١٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ناوەڕۆک هەمیشە هەڵەی تێ دەکرێت. منیش لە دەیان وتار کە لە ڕۆژێکدا دروستی دەکەم، هەڵبەت لە ناوی وتارێکیش هەڵە دەکەم. گەر پێت باشە لە وپ:دبک پرسیار بۆ apex بکە. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:١٦، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ھیچ مەجبوور نیت دەیان وتار لە ڕۆژێکدا دابنێی. لێی دڵنیا نی، دای مەنێ. ‎Gêjełûk ‏١٠:٢٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: مەجبووریش نیم لەبەر بوونی هەڵە لە ویکیپیدیا داببڕێم. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٢١، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla نا، لەوەدا مەجبووری. ناوەرۆکی خراپ و پڕ لە ھەڵە لە بەرژەوەندیی ویکیپیدیادا نییە. ‎Gêjełûk ‏١٠:٢٤، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ناوەڕۆکی خراپ نا، ناو وتار. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٤١، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ناوەرۆکیش. ‎Gêjełûk ‏١٢:٢٦، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: بە قسەی خۆت، ئا. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٢٨، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla «بە قسەی خۆت»؟ چی وام لێ دەکا کە دژی تۆ بوەستمەوە؟ ھیچ. من ھیچ کێشەی کەسیم لەگەڵ تۆ نییە. ناوەرۆکەکەی باش نەبێ، دەڵێم باش نییە. من، بە پێچەوانەی تۆ، بەبێ بەڵگە قسە ناکەم و ئێستا ھەڵەکانت پێ دەڵێم.
یەک، لە ڕستەی wolves prey mostly upon large herbivores، ئەمەت نووسیوە: «گورگەکان زیاتر نێچیری گیاخۆرە گەورەکان (بەکارھێنەری سەرەتایی) دەکەن». نێچیرکردن کوا لە کوردیدا ھەیە؟ ئەمە ڕاوکردن یان نێچیرگرتن -ە. ڕاوکردن لێرەدا باشترە. یانی ئەمە دەبێتە «گورگەکان گیاخۆرە گەورەکان ڕاو دەکەن».
دوو، لە ڕستەی The apex predator concept is applied in…، تۆ applyت کردووەتە بەکارھێنان. بەکارھێنان use -ە. apply بە عەرەبی دەبێتە تطبيق. سەیری وتارە عەرەبییەکە بکە، ئەوان نووسیویانە يطبق نەک يستخدم.
سێ، زاراوە ھەڵەکان. wildlifeت بە گیانلەبەرە کێوییەکان وەرگێڕاوە. life ژینە نەک گیانلەبەر و ئەمە بە عەرەبی دەبێتە الحياة البرية. ئەگەر wild کێوی بێ، ئەمە دەبێتە ژینی کێوی. secondaryت کردووەتە لاوەکی. ئەمە بە کوردی دەبێتە دووەمی. بەکارھێنەر و بەرھەمھێنەر ھەڵەن، بەکارھێن و بەرھەمھێن دروستن. لە وتارەکەدا نێچیرت بۆ predator بە کار ھێناوە و ئەمە ھەڵەیە. نێچیر دەبێتە prey نەک predator. گەشتیاری ئیکۆت بۆ ecotourism داناوە. ئەمە دەبێتە گەشتیاریی ژینگەیی (یان ژینگەشتیاری).
چوار، وتارەکە یەک تێبینی تێدایە. تێبینییەکەت وەرنەگێڕاوە و ھەر ئەوەی ویکیی ئینگلیزیت داناوەتەوە.
bonus، دەروازەی مێژوو و کۆمەڵگەت زیاد کردووە. ئەم دوو دەروازەیە ھیچ پەیوەندییەکیان بەم وتارەوە نییە. تێبینیم کردووە لە زۆربەی وتارەکانتدا دەروازەی ناپەیوەندیدار زیاد دەکەی.
کۆلکەوتارەکەت ھەڵەی ڕێزمانی و ڕێنووسی تێدایە. بۆچی ئەو ھەموو ھەڵەیەی تێدایە؟ وەڵام: بە مەکینە وەرت گێڕاوە و پێیاندا دانەچوویتەتەوە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٢٥، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ئەزانیت گێژەڵووک زۆر قین لە دڵیت؟، لە دوێنێوە تا ئێستا یەک یەیەک بەدوای هەڵەی ئەم وتارە و وتاری ترمەوە ئەگەڕێیت بەس بۆ ئەوەی هەڵەی تێ بدۆزیتەوە، من خۆم پێشتر لە چەندین هەڵە تۆم ئاگادار نەکردووەتەوە؟ چەندجارێک دوای ئاگادارکردنەوەشت تۆ دووبارە هەڵەت نەکردەوە؟ هەتا من سێ بارە و چواربارە پێتم دەوتەوە یان خۆم ڕاستم ئەکردەوە (بەتایبەت باسی گواستنەوەی پەڕەکان دەکەم کە بەستەری شکاوت دروست دەکرد). ئەگەر ئێستاش بێمە نێو وتارەکانت نەک دەیان، بەڵکو سەدان هەڵەت لێ دەدۆزمەوە؛ لە هەندێک وتارت دەروازەی وات داناوە کە لە ویکی هەر نیمانە، ئەنجا هاتوویت بە من ئەڵێیت دەروازەی ناپەیوەندیدار دائەنێیت!، کێ ئەو دەروازەنەت بۆ دروست ئەکات وا هاتوویت وتارەکان ناشرین ئەکەیت؟. لەلایەکی ترەوە وتارەکانت پڕ کردووە لە بەستەری شکاو و سوور، گریمان بەکارهێنەرێک وتارێک دروست دەکات بە ناوێکی جیاواز لەو بەستەرە سوورانەی تۆ داتناوە، ئەوکات بەستەرەکانت هەر دەمێنن ئێستاش خودا دەزانێت چەند بەستەری شکاوت بەجێ هێشتووە. تۆ خۆت چەندەھا هەڵە دەکەیت و ئێستاش بەردەوامیت، کەچی باسی هەڵەی من دەکەیت. ئەگەر بەکارهێنەرێکی نوێ دوو سێ جار هەڵە بکات تۆ دەیتۆقێنیت و ڕەخنەی لێ دەگریت نەک بتەوێت فێری بکەیت (ئەگەر سەرپەرشتی بەکارهێنەرێکی نوێ بکەیت)، جەنابیشت بێ کەموکووڕی نیت، کەی چاک بوویت، وەرەوە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٤٥، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla من لە دوێنێوە نەھاتوومەتە سەر ویکیپیدیا. حاڵەتێکی تایبەتم ھەیە کە ناھێڵێ وەک جاران چالاک بم. ئەو ھەڵانەم بە کەمتر لە نیو سەعات دۆزییەوە.
بەستەری سووریش ھەڵە نییە، بەڵکوو لە بڕێ جێدا پێویستە. بنۆڕە وپ:بەستەری سوور. لە بەشی مامەڵەکردن لەگەڵ بەستەرە سوورەکاندا، ئەمە نووسراوە: «ئەم بەستەرە سوورانە لا مەبە!». ئەو بەستەرانە وتار لە ھەتیوبوون دەپارێزن. لە وتاری میکرۆبناسیدا، بەکتریاناسی، مشەخۆرناسی و تاکخانەیی بەستەری سوور بوون، بەڵام ئێستا شینن. دەبینی؟ ھەڵە نییە.
دەروازەی ناپەیوەندیدار و دەروازەی دروستنەکراو لە ھەمان پلەدا دامەنێ. دەروازەی ناپەیوەندیدار نابێ زیاد بکرێ. ئەوانەی من زیادم کردوون پێویستن، بەڵام دروست نەکراون. وەک مەسەلەی بەستەرە سوورەکە وایە. کەی دروست کران، شین دەبن.
ھیچ بەکارھێنێکی نوێشم نەتۆقاندووە. لە وتووێژی سپلێتدا، چەند جار بەو برایەم وت (کە ئەوسا نوێ بوو) ئەم ناوە ھەڵەیە و دەبێ بیگۆڕین، بەڵام ھەر لێم تێ نەگەیشت و ئێستاش وەک خۆی ماوە. بێجگە لەوەش، ئەم یاسایە بۆ تۆ نییە، تۆ دەمێکە لێرەدای و نوێ نیت.
ھیچ ئینسانێ کامڵ نییە، ھەموومان ھەڵە دەکەین. بەڵام، ھەڵەکانمان فەرق دەکەن. من نێچیر و نێچیرگر تێکەڵ ناکەم. گیانلەبەری کێوی و ژینی کێوی تێکەڵ ناکەم. ئەمانە ھەڵەی زەقن!
سەبارەت بە «ئەگەر ئێستاش بێمە نێو وتارەکانت نەک دەیان، بەڵکو سەدان هەڵەت لێ دەدۆزمەوە»، یەک، ئەم وتارانە ھیی من نین، موڵکی ویکیپیدیان. دوو، فەرموو، بیان دۆزەوە. بەستەری سوور و دەروازەی دروستنەکراو ھەڵە نین. ئەگەر بە ھەڵەش حسێبیان بکەین، ئەمانە تەکنیکین. ھەڵەی ڕێزمانی یان ڕێنووسیم لێ بدۆزەوە و ئێستا چاکیان دەکەمەوە. ئەسڵەن پێم خۆش دەبێ، نامەوێ پەرە بە ھەڵە بدەم. ‎Gêjełûk ‏١٢:٢١، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: منیش پێم خۆش دەبێت گەر هەڵەم لێ بدۆزیتەوە، و بەشکم چاکیان بکەمەوە و زیاتر نەبن، بەڵام نەک بە شێوەیەک ماندوبوونی بەکارهێنەرەکە لەبەر چاو نەگریت، بەمن دەڵێیت: " وتار دروست دەکەیت و پێداچوونەوەی بۆ ناکەیت "، بڕێکی زۆر وتارم تا ئێستا دروست کردووە ئەمانە هەموویان بێ پێداچوونەوە نووسراون؟، تۆ بەکارهێنەرێکی دێرین بیت و یەکێک ئەو قسەیەت پێ بڵێت شتێکی جوانە؟، ڕەخنەگرتن یان دەستنیشانکردنی هەڵە بەو جۆرەیە؟، تۆش وەک منی هەوڵ بدە ببیتە نموونە بۆ بەکارهێنەرە نوێییەکان بۆیە دووربکەوە لەو شێوازی ڕەخنەگرتنە. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٢٨، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla بۆچی وا قسەم کرد؟ ھۆیەکان: یەک، پێشتر پێت وتراوە. من یان کەسی تر پێی وتووی، بەڵام ھێشتا لەسەر ھەڵە زەقەکانت بەردەوامی. دوو، تۆ بەڕێوەبەری و بەکارھێنەکانی تر چاو لە تۆ دەکەن. تۆ دەبێ ببیتە قدوەیان. سێ، تۆ وتاری زۆر دەنووسیت و ئاوھا بەردەوام بی، کارەسات دەخوڵقێنی. ھەرچەنە already خوڵقاندووتە.
من جاران دەم نووسی «بەکاربھێنە»، بەڵام ئێستا دەنووسم «بە کار بھێنە». «بەکاربھێنە» ھەڵەی ڕێنووسی تێدایە. ھەڵەکردن عەیب نییە، عەیب ئەوەیە لەسەر ھەڵەکەت بەردەوام بی. ‎Gêjełûk ‏١٢:٥٧، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: دەی تۆش پێت ناخۆش نەبێت بەکارھێنەرێکی لاوازیت لە ئاست قسەکانت دا، هەروەک لەسەرەوە پێم وتیت تکایە هەڵەکانی خۆت چاک بکەرەوە، ئەوجا وەرەوە لای من، هێشتا فێرنەبوویتە چۆن بەستەری سوور بەکاربێنیت، و چۆن دەروازەش دابنێیت، هەوڵ بدە باشتر بیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٠٧، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla حاڵی نەبووم. «پێت ناخۆش نەبێت بەکارھێنەرێکی لاوازیت لە ئاست قسەکانت دا» یانی چی؟ چیم پێ ناخۆش نەبێ؟ من ھەموو قسەکانم سەلماند. وتم ناوەرۆکەکەی خراپە و ھەڵەی تێدایە. وتت نا، منیش کۆڵێک ھەڵەم تێیدا دۆزییەوە. وتیشت «دەیان نا، سەدان ھەڵەت لێ دەدۆزمەوە» و منیش داوای نموونەم لێت کرد، کەچی یەک نموونەشت نەھێنایەوە. ئێستا کاممان «لە ئاستی قسەکانماندا» لاوازین؟
دەڵێی بێزم نایەت وتارێک بخوێنمەوە کە بەستەری سووری تێدایە و بەستەری سوور نابێ دابنرێ. بەڵام، لە وپ:بەستەری سووردا، کە پەڕەیەکی فەرمیی ویکیپیدیایە، نووسراوە لایان مەبەن و گرنگن. ئێستا کاممان فێری بەکارھێنانی بەستەری سوور نەبووین؟
تۆ دەروازەی ناپەیوەندیدار زیاد دەکەی، من وا ناکەم. دەروازەی دروستنەکراو ≠ دەروازەی ناپەیوەندیدار. پاشان، ئەو دەروازانە، وەک دەروازەی ئەستێرەناسی، لە ویکیدا تۆمار کراون. ئێستا کاممان نازانین دەروازە دابنێین؟
یەک دوو بەستەری شکاو (کە ھەر خۆم زۆربەیانم چاک کرد) و دەروازەی دروستنەکراوی تۆمارکراو بە ھیچ شێوەیەک بە ھەزاران ھەڵەی ڕێزمانی و ڕێنووسی بەراورد ناکرێن. ‎Gêjełûk ‏١٥:٣٩، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
┐─────────────────────────────────└
@Gejeluk: کەی شارەزای نووسینی وتار بوویت، ئەوکات وەرەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٤٤، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla وەڵا منیش ماندوو بووم ئەوەندە کەوتمە شوێن دەستی تۆ لە ویکیپیدیا بۆ ساغکردنەوەی ھەڵەکانت. بە داخەوە، ویکیپیدیات پڕ کردووە لە ھەڵە. کە سەیری وتارەکانیشت ئەکەم ئاشکرایە کە بە مەکینەی گووگڵ وەرت گێڕاوە.نموونە، ئەمەت لە وتاری پێکھاتەیی کیمیاییدا نووسیوە:
دیاریکردنی پێکھاتە دەتوانرێت بۆ کۆمەڵێک ئامانج بەکاربھێنرێت لە مۆلیکولە زۆر سادەکانەوە (بۆ نموونە، ئۆکسجینی دوو ئەتۆمی یان نایترۆجین) تا زۆر ئاڵۆز (بۆ نموونە، وەک پڕۆتین یان دی ئێن ئەی).
ئەگەر ئەمەی خوارەوە کە لە وتارە ئینگلیزییەکەدا نووسراوە بەی بە گووگڵ، رێک ھەر ئەوەی تۆت پێ ئەداتەوە:
Structure determination can be applied to a range of targets from very simple molecules (e.g., diatomic oxygen or nitrogen) to very complex ones (e.g., such as protein or DNA).
Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Aza: نەک من، ئێوەش لە ئامێری گووگڵ وەری دەگێڕن بۆ خۆتان دەدزنەوە؟ ئەگەر دەشڵێن ئێمە پێداچوونەوەی بۆ دەکەین، ئەی من چی!! من بێ پێداچوونەوە ڕاستەوخۆ بڵاوی ئەکەمەوە وایە؟! واتا نابێت هەڵە بکرێت؟، کەوتومەتە دوای هەڵەی تۆ چییە، هەر شتێکت بینی هەڵەیە ئاگادارم بکەوە، یان چاکی بکە، نەک ڕەخنەیەک بنێری لەگەڵیا بە قسەی پووچ. ئەگەر بەجوانی یەکێکتان ڕەخنەیەک بگرن، ئەوا منیش بە زیاتر-چاوکراوەترەوە وتارەکانم دەنووسم. کەستان ناچار نیین بکەونە دوای هەڵەوە گەر بەو شێوەیە ڕەخنە بگرن. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٥٤، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla من ھەر خۆم وەری ئەگێڕم و گووگڵ یا ھیچی تر بە کار ناھێنم. تۆش باشتر وایە شتێ کە نازانی چییە وتاری بۆ نەنووسی. Aza (لێدوان) ‏١٧:٤٢، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla پاش ئەو ھەموو بەڵگە مەنتیقییە و لە جیاتی داوای لێبوردن، ئەوە وەڵامەکەیەتی. خەتای تۆ نییە، خەتای ئێمەیە کە وتووێژ لەگەڵ تۆ دەکەین. چاوەڕێی چی لە کەسێک دەکەی کە بەبێ بەشداری وتار ھەڵدەبژێرێ. باسی پەڕەی پاڵاوتنی مۆمیاکە، مارتن کیمی و ئەمبەر ھێرد دەکەم. ئەم پەڕانە یەک بەشدارییان تێدا نەکراوە و یەک پشتگیرییان بۆ نەھاتووە، کەچی تۆ ھەڵیانت بژاردووە!
ئەم کردارانەت پێم دەڵێن کە تۆ لە خەمی دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی کوردیدا نیت. تۆ بەس دەتەوێ وتار دابنێی و بڵێی: «من ئەوەندە ھەزار وتارم نووسیوە و ئەوەندە ھەزار ئیدیتم کردووە» و «ئەوەندە وتاری ھەڵبژێردراوم ھەیە». تۆ تووشی Articlecountitis بووی.
خوا ڕەحم بە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بکا. ‎Gêjełûk ‏١٠:٥٦، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شێواز[دەستکاری]

ویستم تاگی سڕینەوەی خێرا لە وتارەکە بدەم، بەڵام وتارەکە گرنگە و دەتوانین ڕایبگرین ئەگەر ڕێزمانەکەی چاک بکرێت. بەڕاستی تێگەیشتن لە ناوەرۆکەکەی ئاسان نیە و ڕێزمانەکەی شپرزە. ‏پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٨، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: ئێستا سەیری بکەوە، بزانە باشترە؟. وە لە ناوی وتارەکە دڵنیا نیم. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٥١، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ڕاوکەر دەبێتە hunter نەک predator. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٥، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، ڕاستە. لە فەرقەکەیان تێدەگەم و لاریم نیە بیگۆڕن. بەڵام ناوەکەی نێچیری لوتکە بوو کە پێویست بوو بگۆڕدرێت. بڕێک جار ئەم وتووێژانە چەندلاپەڕە پڕ دەکاتەوە، کە چی پەڕەکە ناگوێزرێتەوە و ناوە کێشەدارەکە دەمێنێتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٠٧، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla:، چەند خاڵێک: یەکەم، apex لە فرەیزی Apex predatorدا ئاوەڵناوە (وەک mother language کە وەرگێڕانی دەکەین بە زمانی دایکی). بۆیە کاتێک دەیکەین بە کۆ دەبێ بڵێین ڕاوکەرە لووتکەییەکان نە نەچیرەکانی لووتکە. دووەم، خودی ناوی وتارەکەش کێشەی بوو لەبەر ئەوە نێچیر یانی ڕاو نەک ڕاوکەر و ڕاوچی. من فۆرمەکەیم گۆڕی دوایی کە وتووێژ کرا و ڕێکەوتن بوو دەتوانن بیگوێزنەوە. پێشتر لە وتووێژی پۆل:ئەکتەرانی پیاوی ئەمریکیدا باسی کێشەی فۆرمی کۆی ئاوەڵناو و ئیزافەم کردبوو. ئەگەر کاتتان بوو چاوێکی پیا بخشێنن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:١١، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: لە فارسیدا بۆ en:Predation وشەی fa:شکارگری-یان داناوە. مەبەست گیانلەبەرێکە نێچیر دەگرێ بە کوردی دەبێتە نێچیرگر. لە عەرەبیدا مفترس-یان داناوە یانی دڕندە. لە فارسیشدا وا ھەیە پێی دەڵێن درنده. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٧، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ من فەرقی نیە. هەرکامێکی هاوڕێیان پێیان باشترە. لێرەیش وتارێکی نێچیرگری دانراوە، دەتوانین بیگوێزینەوە، بەتایبەت ئەگەر سەرچاوەیەکی بێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:١٣، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]