وتووێژ:نەخۆشیی ئەلزھایمەر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەلزھایمەر یان ئەلزەھایمەر؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٥، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

/ɑːltshaɪmər/ کە دەبێتە ئالتسھایمەر بەڵام بەڕواڵەت بۆی بچین ئالزھایمەر. لای ئێمە دەلێن ئاڵزایمەر. ئەگەر لە باشوور دەڵێن ئەلزھایمەر با ھەر ئەمە بێ بەڵام ئەلزەھایمەر ڕاست نییە. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٤، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەنەی من لێی وردبوومەتەوە لە باشوور ھەر بە ئەلزەھایمەر دەیبیستم لەنێو خەڵکی، ئیتر لە بوارە پزیشکی و خوێندەیییەکانیشدا پێم وابێ ھەروا دەڵێن. مادام با ھەر ئەمە بێت. دەسخۆش بەڕێز چالاک. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٦، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاخر ئەلزھایمەر ٥٨٠ و ئەلزھایمەر ٧٧١ ئاکامیان ھەیە و ئەمەش ھەر ھی باشوورە چون لای ئێمە وا ناڵێن. بۆیە پێم وایە ئەلزھایمەریش بەکاردێ. رەنگە وەک دەفەرمووی لە سەرچاوە پزیشکییەکاندا ئەلزھایمەر زیاتر باو بێ و ئەمەش ھەر گرنگترە بۆ دانانی ناوەکەی. --چالاک وتووێژ ‏٢١:١٢، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەواتە نایگۆڕین. ئێستا ناوەڕۆکی وتارەکەش چاک ئەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٩، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆرتر بە زەھایمەر بیستوومە، واتە بێ پێشگریی (ئەل). سەرچیا‏١٤:٥١، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە پێچەوانەوە من بە ئەلزەھایمەر بیستوومە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٨، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
حەتمەن پێیان وابووە عەرەبییە و ئەل-ەکەیان لابردووە وەک قاعیدە و ئەلقاعیدە. جێگای داخە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٣، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یان وەک کھوول و ئەلکھوول. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٨، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم بۆ دەبێت جێگەی داخ بێت؟! واتە ئەوە ھەڵەیە ھەر وشەیەکمان گەر ڕێک وەکوو زمانی سەرچاوە گۆ نەکرد، کارێکی ھەڵەمان کردووە! من زمانناسیم نەخوێندووە، بەڵام ئەوە دەزانم کە ئەو کارەی لە ویکیپیدیا دەکرێت ھەڵەیە، بەوەی ھەر وشەیەکی باو، کە بڕێک گۆڕانی بەسەر ھاتبێت، ڕەت بکرێتەوە. وشەکە لە گووگڵ نزیکەی ٣٠ ھەزار ئەنجامی ھەیە، دە قات زیاتر لەو وشانەی لێرە بەکارھاتوون، کەچی دەشڵێن وشەکە نەبیستراوە و جێی داخە. سەرچیا‏١٧:٠٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەک کاک ئارام نموونەی ھێناوە وشەی کھوول و ئەلکھوول عەرەبین و ئەل- نیشانەی definiteە. دەتوانی لای بەی و لای نەبەی ھی خودی وشەکە نییە. بەڵام ئەلزھایمەر خۆ عەرەبی نییە وەک وشەی عەرەبی مامڵەی لەگەڵ بکەی و بیکەیە زھایمەر. ئەمە وەک ئەوەیە ئەڵماس بکەی بە ماس! لە سەرچاوە پزیشکییەکاندا زھایمەر نەھاتووە پێوەری ئێمەش دەبێ سەرچاوەی پزیشکی بێ. دەتوانی ڕەوانەکەرێکی بۆ دابنێی. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٥، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]