وتووێژ:موعجیزە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو هاوڕێیان، بەڕای من پێویستە لە سەری وتارەکاندا وشەی کوردی بەکاربھێنرێت، هەر بۆیە داوای گۆڕینی ناوی ئەم وتارە و وتارە ھاوشێوەکانی دەکەم 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٦:٥٨، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕای من 'دەرئاسا' یان 'سەرئاسا' خراپنین 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٥:٣٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەڤاڵگیان لە ویکیپیدیا مەرجی هەڵبژاردنی ناوی سەرەکی بۆ وتارەکان باو بوونە. Min.neel (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە تێدەگەم بەڵام هەر چۆنێک سەیری ناوەکە دەکەیت ناوێکی بیانییەوە و هەر لە کۆتایی ناوی سەرەکی بۆ وتارەکاندا هاتووە کە نابێت ناوی بیانی بەکاربێت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:١٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو وشەیە ئیتر بیانی حیساب نابێت. ساڵانێکی زۆرە خەڵک گۆیان کردووە و بووە بە بەشێک لە زمانی کوردی. Min.neel (لێدوان) ‏٢٢:٥٠، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە ناوی وتارەکان باوبوون مەرج نییە بەڵکوو، یەکدەنگیی کۆمەڵگە مەرجی لەپێشینەیە. ئەسڵەن تەواوی ویکیپیدیا لەسەر یەکدەنگی بەڕێوە دەچێت. من خۆم لەگەڵ وشەی کوردیم و تا وشەی کوردی وەستابێت پەنا بۆ ھیچ وشەیەکی بیانی نابەم. واتە ھەوڵەکانی مامۆستا ھەژار و ئەوانی تر بەفیڕۆ بچن؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:١٤، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام تکایە بیکەرەوە بە موعجیزە. من خۆم بە ھیچ کلۆجێ لەگەڵ دەرئاسا نیم. Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش لەگەڵ دەرئاسا نیم.-- چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: وشەیەکی کوردییە و بەپێی یەکدەنگییش گواستراوەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١١، ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەموو خەڵک دەزانێ موعجیزە چییە، بەڵام دەرئاسا وشەیەکی زۆر ناسراو نییە. پێم وایە ناوەکەی موعجیزە بێت باشترە، و وشەکە لەمێژە ھاتۆتە نێو زمانی کوردی. ناکرێ بە بیانووی وشەی بیانی فڕێبدرێت. سەرچیا‏١١:١٠، ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە بیگوازنەوە، موعجیزە باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٤، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]