موعجیزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەرجۆ، دەرئاسا یان موعجیزە (بە ئینگلیزی: Miracle، بە عەرەبی: مُعجِزة)، بریتییە لە ھەر ڕووداوێکی ناچاوەڕوانکراو کە بەھۆی دەستێوەردانێکی خوداییەوە ڕوو دەدات. ھەندێک جاری کەسێکی پیرۆز یان پێشەوایەکی ئایینی دەیکات، کە دووبارە دەستێوەردانێکی خودایی لەپشتە. باوەڕ وایە کە پەرچوو بریتییە لە تێکچوون لەیاساکانی سرووشتدا. ھەندێکیش وا پێشنیار دەکەن کە خودا مامەڵە لەگەڵ یاساکانی سرووشتدا دەکات بۆ ڕوودانی ئەوەی کە خەڵک پێی دەڵێت پەرچوو. لاھووتییەکان دەڵێن لەگەڵ گرنگیپێدانی خودایدا، خودا بەسیستەم کاردەکات لەڕێگەی یاساکانی سرووشتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئازادی ڕەھای ھەیە لەوەی کە بەپێچەوانەی یاساکانی سرووشتەوە کار بکات ئەگەر ویستی ئەوە بکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]