ھێندریک لۆرێنتس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هێنریک ئانتۆن لۆرێنتزەوە ڕەوانە کراوە)
هێنریک ئانتۆن لۆرێنتز

لەدایکبوون٢٦ی ٦ ١٨٥٣
شاری ئارنهیم ، هۆڵەند
مەرگ٦ی ٢ ١٩٢٨
شاری هارلیم ،هۆڵەند
نەتەوەهۆڵەندی

ھێنریک ئانتۆن لۆرێنتز (بە ئینگلیزی: Hendrik Antoon Lorentz) ئەم زانا فیزیاییە خەڵاتی نۆبێلی لە ساڵی ١٩٠٢ لەگەڵ پیتەر زێمەن بە ھەردوکیان وەریان گرتووە لۆرێنتز باسی لەوە کرد و وای دانا کە بڵاوبوونەوەی ڕووناکی لە ئەتۆمەکاند ، دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەوەی کە بە ھۆی کارلێکی نێوان ئەلکترۆنەکانەوە ڕوودەدات . وە ئاشکرا کردنەکەی پیتر زیمان لە ساڵی ١٨٩٦ باسی لەوە دەکرد کە ھێڵە سپێکتراڵەکانی ئەتۆمەکان کە ئەشکێنەوە لە ناو بوارێکی موگناتیسی دابەش دەبێت بۆ چەند لایەنێکی جیاواز بە لەرەلەری جیاواز ئەمەش دڵنیابوونی بیردۆزەکەی لۆرێنتزی سەلماند.ھەر لە بەر ئەمە خەڵاتی نۆبڵەکە بە ھاوبەشی درا بە ھەردووکیان.

ژیانی[دەستکاری]

ئەم زانا بەناوبانگە لە ساڵی ١٨٥٣ لە شاری ئارنھایم لە وڵاتی ھۆڵەند لە دایک بووە ، خوێندنی زانکۆی لە زانکۆی لایدێن تەواو کردووە لە نۆسەدەکان گەڕاوەتەوە بۆ ئارنھایم ، لە خوێندنگایەکی ئامادەی دەرسی وتوەتەوە لە کاتەی کە خۆی ئامادە کردووە بۆ پێشکەشکردنی کەیسی دکتۆراکەی کە درێژکردنەوەی بیردۆزەکەی ماکسوێڵ بووە لەسەر کارۆموگناتیزی وە زانیاری زیاتر دەربارەی دانەوە و شکانەوەی لەگەڵ ڕووناکی دا ، ئەم زانایە لە ٦ی ٢ ١٩٢٨ لە شاری ھارلیم کۆچی دووای کرد .

سەرچاوەکان[دەستکاری]