زمانی سەرائیکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرائیکی
داڕێژە:نەستالیق
سەرائیکی بە شێوە نووسینی شاموخی و شێوازی (نەستالیق
قسەی پێدەکرێ لەپاکستان
ناوچەپەنجاب و ناوچەکانی دەوروبەری
ڕەگەزسەرائیکی
ژمارەی ئاخێوەران٢٦ ملیۆن  (٢٠١٧)[١]
بنەماڵەی زمان
سیستەمی نووسینفارسی-عەرەبی (ئەلفوبێی سەرائیکی)
ڕەوشی فەرمیبوون
سامان دەدرێتەوە بەدەستیھیچ دەقێکی فەرمی نییە
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3skr
ئەو ناوچانەکەی کە زمانی دایکیان سەرائیکییە لە پاکستان بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٧
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

سەرائیکی یان سەرایکی ( سرائیکی Sarā'īkī ; ھەروەھا بەنووسین Siraiki، یان Seraiki ) زمانێکی ھیندۆ-ئارییە لە گروپی لاھندا، زمانی زگماکی ٢٦ ملیۆن کەسە، لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای پەنجاب لە پاکستان، پێشتر بە موڵتانی ناسرابوو، بە ناوی زاراوە سەرەکییەکەیەوە.

دابەشبوونی جوگرافی[دەستکاری]

ئاشو لال، شاعیر و ڕۆشنبیرێکی سەرائیکی

پاکستان[دەستکاری]

سەرائیکی بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەشەکانی باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای پەنجاب قسەی پێدەکرێت، لە ناوچەیەکدا کە بە شێوەیەکی بەرفراوان ھاوسنورە لەگەڵ پارێزگای سارایکستان لە ڕۆژئاواوە، لەو ناوچانەی کە ھەردوو زمانی پەشتۆ و بەلۆچی قسەی پێدەکەن تا زنجیرە چیاکانی سلێمان درێژبۆتەوە، لە کاتێکدا لە باشووری ڕۆژھەڵات بیابانی تار جیای دەکاتەوە لە زمانی مارواری، سنوورەکانی دیکەی کەمترپێناسە کراون: زمانی پەنجابی لە ڕۆژھەڵاتەوە قسەی پێدەکرێت؛ زمانی سیندی لە باشوورەوە، دوای سنووری پارێزگای سند لە باکوورەوە، لە سنوری باشووری زنجیرەچیای خوێ، وە دابەشبوونی زیاتر لەگەڵ ناوچەکانی باکووری لاھندا، لەوانە پۆسواری.[٢]

ھیندستان[دەستکاری]

دوای دابەشبوونی ھیندستان لە ساڵی ١٩٤٧ دا قسەکەرانی زمانی ھیندۆسی و سیخی سەرائیکی کۆچیان کرد بۆ ھیندستان کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبوونەتەوە، ھەرچەندە زیاتر لە ویلایەتەکانی پەنجاب، ھایانا، ڕاجستان، ئۆتار پرادێش، دەلھی و جاموو و کەشمیر بوونیان ھەیە[٣] ھەروەھا کۆمەڵەیەکی بچووکتر لە شوانکاری موسڵمان ھەن کە پێش دابەشبوون کۆچیان کردووە بۆ ھیندستان، بە تایبەتی لەئاندرە پرەدێش.[٤]

سیستەمی نووسین[دەستکاری]

لە پارێزگای پەنجاب، سەرائیکی بە بەکارھێنانی ئەلفوبێی ئۆردوویی وەرگیراو لە ئەلفوبێی عەرەبی دەنووسرێت لەگەڵ زیادکردنی حەوت پیتی دەستکاریکراو بۆ دەربڕینی دەنگە جیاوازەکان، [٥] [ئ] لە سیند ئەلفوبێی سیندی بەکاردەھێنرێت[٦] وە ئەو شێوازە خۆشنووسیانەی کە بەکارھێنراون بۆ زمانەکە بریتین لە: نەسخ و نەستالیق.[٧]

ھونەر و ئەدەب[دەستکاری]

گۆڕی شاعیر خواجە غولام فەرید

زمانەکە بەشێکی لە سەردەمی ڕاجی بەریتانیادا کۆدکراوە، سەرنجڕاکێشیی سۆزداری خۆی لە شیعری سۆفیگەر، خواجە غولام فەرید وەرگرتووە، کە بووەتە ھێمایەکی ناسنامەیی[٨] شیعرەکانی کە بە کافی ناسراون تا ئێستاش بەناوبانگن.

ڕاگەیاندن[دەستکاری]

کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان[دەستکاری]

یوسف ڕەزا گیلانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان ڕایگەیاندبوو، باشووری پەنجاب دەوڵەمەندە بە میراتی کولتووری کە پێویستە بۆ نەوەکانی داھاتوو بەرەوپێش ببرێت، لە پەیامێکدا لەسەر کردنەوەی کەناڵی سەرائیکی لەلایەن تەلەفزیۆنی پاکستان (PTV) لە موڵتان، دەوترێت کە ئەو ھەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی میراتی دەوڵەمەندی 'زمان و کولتوری سەرائیکی'.[٩]

کەناڵی تەلەفزیۆن جۆر دامەزران
تەلەفزیۆنی وەسێب ( وسیب ٹی وی ) ھەمەڕەنگ
کووک تیڤی ( کوک ٹی وی ) ھەمەڕەنگ
ڕۆحی تیڤی ( روہی ٹی وی ) ھەمەڕەنگ
PTV MULTAN ( پی ٹی وی ملتان ) ھەمەڕەنگ
PTV National ( پی ٹی وی نیشنل ) . ھەمەڕەنگ

تێبینی[دەستکاری]

  1. ^ The practice is traced back to Juke's 1900 dictionary. The modern standard was agreed upon in 1979 (Wagha 1997, pp. 240–41).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Saraiki". Ethnologue.
  2. ^ Shackle 1976.
  3. ^ Goswami 1994.
  4. ^ "Kahan se aa gai (کہاں سے کہاں آ گئے)". Archived from the original on 22 September 2013. Retrieved 8 April 2012.
  5. ^ Shackle 2003.
  6. ^ Shackle 2014b.
  7. ^ Lewis, Simons & Fennig 2016.
  8. ^ Jaffrelot, Christophe (2016-06-16). The Pakistan Paradox: Instability And Resilience (بە ئینگلیزی). Random House India. p. 187. ISBN 978-81-8400-707-7.
  9. ^ uploader. "Associated Press Of Pakistan ( Pakistan's Premier NEWS Agency ) - PTV's Saraiki channel to promote area's culture: PM". app.com.pk. Archived from the original on 21 September 2013.