درێژکردنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

درێژکردنەوە یان کشاندن یان فراوانکردن (بە عەرەبی: تطويل یان تمديد‎) (بە فارسی: کشیدە‎) بەکاردێت بۆ درێژکردنەوە یان کشاندنی مەودای ڕاستەقینەی نێوان پیتەکان، لە زمانی کوردی و سەرجەم ئەو زمانانەی کە لایەنی نووسینیان لە ڕاست بۆ چەپە دەتوانرێ کەڵک لەم ھێمایە وەربگیرێت کە زیاتر وەک جوانکارییەک بەکاردێت لەکاتی نووسیندا.

نموونە: (زمــــــــــانــــــــــی کــــــــــوردی شـــــیـــــریـــــنـــــە)

نموونەی نووسینێک لە دۆخی ئاسایی و کاتێک ھێمای درێژکردنەوەی لەگەڵدا بەکارھاتبێ.

وشە ماناکەی ئاسایی درێژکردنەوە
al-ḥamdu ستایش الحمد الـــحـــمـــد
Raħīm میھرەبان رحیم رحـــــیـــــم

کۆدی ستانداردی ئەم ھێمایە لە سیستەمی یونیکۆد بریتییە لە U+0640 و بەناوی Arabic Tatweel تۆمارکراوە.

لای ڕاستی ئەم بسم الله ھێمای درێژکردنەوەی لەگەڵدا بەکارھاتووە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]