فۆنتەکانی نۆتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فۆنتەکانی نۆتۆ

نۆتۆ بریتییە لە خێزانێک لە فۆنت کە پێکدێن لە زیاتر لە ١٠٠ دانە فۆنت، کە لە لایەن گوگڵەوە دیزاین کراون بۆ ئەوەی پشتیوانی ھەموو زمانێک بکەن کە پێناسەکرابێ لە ستانداردی یونیکۆددا. تا تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، فۆنتەکانی نۆتۆ پشتیوانیی ٩٣ زمانی جیھان ئەکەن کە پێناسەکراون لە یوینۆکۆدی وەشانی ٦٫٠دا (٢٠١٠) کە پیتە جیاوازەکانی زمانی کوردیشیان تێدایە بۆ نموونە فۆنتی درۆید عەرەبی نەسخ، کوفی و درۆید سانس.[١]

وشەکە، لە «no more tofu»ەوە ھاتووە و مەبەست لێی ئەوەیە ئەگەر فۆنتێکی نۆتۆ بەکار بھێنی، چیتر چوارگۆشەیەک نابینی لە «تۆفو» (خواردنێکە)ی چوارگۆشە بچێت. واتە فۆنتی نۆتۆ دەبێت پشتیوانی ھەموو یونیکۆدێک بکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وێبگەی فۆنتەکان". Retrieved 19-01-2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)