نەخشەی ساموێل دان (١٧٩٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی ساموێل دان لە ساڵی ١٧٩٤ دا

زانیاریەکان

لە مانگەکانی ساڵ،
مەریخ و کەمەرەکەی،
پلەی لاری خۆر لە هەر ڕۆژێکیساڵ دا،
خوولانەوەیخۆر و وەرزەکانی،
دووریەکان لە کۆمەڵەی خۆر دا،
هەسارەی کەیوان و کەمەربەندەکەی،
شیکاریە جوگرافیەکان،
جوولەکانی مانگ و زەوی و گەلەستێرەکان

نەخشەی ساموێل دان (١٧٩٤)، نەخشەیەکی گشتیە لە هەموو جیهان (بە وشکانی و ئاوەوە) بە دۆزینەوە نوێکانەوە (لە کاتی خۆی دا) وێڕای شیکردنەوە تەواوەکانی لە کەنارەکانی دا. ئەم نەخشەیە شیکاریەکی تەواوی لەسەر کۆمەڵەی خۆر، زەوی و جوولەکانی، مانگ و کردەوە گەردوونناسیەکانی و ئەستێرەکان، هەسارەکان، و گەلەستێرەکانە. ساموێل دان و توماس کیچین لە ١٧٩٤ دا نەخشەکەیان کێشا.

لە سەرووی نەخشەکە لای چەپ، پەڵەکانی سەر خۆر کە بە تەلیسکۆپ بینراوە، کێشراوەتەوە. هەروەها لە نەخشەکە دا هەڵکەوتەی خۆر و هەسارەکانی تر و خولگەکانیان بە پێوەر و قەبارە نەخشێنراوە.

پەڵەکانی خۆر

لەم بەشەی نەخشەکە دا باسی گیرانی مانگ و قەبارە گەردوونیەکانی کراوە. لە نەخشەکە دا زاوە، کەیوان و بازنەکانی کە بە تەلیسکۆپ بینراون، کێشراوەتەوە.

لە خشتەی سەرووی نەخشەی لای چەپ (لای ڕاستی نەخشەی کۆمەڵەی خۆر و لای چەپی نەخشەی گەلەستێرەکان)، دووری و قەبارەی هەسارەکان و دووریان لەگەڵ خۆر هاتووە. لە ڕوونکردنەوەکانی خوارووی خشتەکە، وەها هاتووە کە خۆر ناوەندی کۆمەڵەی خۆرە و هەسارەکان لە خولگەی هێلکەیی دا بە دەوری دا دەسووڕێنەوە.

ئەورووپا لە نەخشەکەی ساموێل دا

وتارە پەیوەندی دارەکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]