نەجمەدین کەریم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نەجمەدین عومەر کەریم
لەدایکبوون١٩٤٩
گەڕەکی ڕەشیداوای شاری کەرکووک
نیشتەجێکەرکووک
نەتەوەکورد
پیشەپارێزگاری پێشووی کەرکووک (مانگی ٤ی ٢٠١١ - ئێستا)

نەجمەدین عومەر کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک لەساڵی ١٩٤٩ز لە گەڕەکی رەشیداوەی شاری کەرکووک لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و دواناوەندی لە کەرکووک تەواو کردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پزیشکی گشتیدا لە زانکۆی موسڵ لەساڵی ١٩٧١ز بەدەستھێناوە و دواتر لەساڵی ١٩٧٢ دەبێت بە پێشمەرگە.

ژیانی[دەستکاری]

ساڵی ١٩٧٦ کاتێک مەلا مستەفا بارزانی سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان نەخۆشدەکەوێت، نەجمەدین کەریم کە ئەوکات پزیشکی تایبەتی بارزانی بوو، لەگەڵیدا دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دواتر ھەرلەوێ بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری نەشتەرگەری سیستمی دەماری لە زانکۆی جۆرج واشینتۆن بەدەستدەھێنێت و ھەر لەوێ دەمێنێتەوە. ئەندامی دەستەی کارگێڕی زانکۆی فلۆریدایە کە چوارەم بەناوبانگترین زانکۆیە لە ئەمریکایە. لە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەمریکا لەوانە نیویۆرک تایمزو واشینتۆن پۆست و لۆس ئانجلەس تایمزو چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێکی تر بۆچوونی خۆی لەسەر کۆمەڵێک بابەتی جیاوازی تایبەت بە عێراق دەربڕیوە. ساڵی ٢٠٠٩ بەیەکجاری دەگەڕێتەوە عێراق. لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا، کە یەکێکە لە دوو پارتە فەرمانڕەواکەی ھەرێمی کوردستانی عێراق، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٩ دا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردرا.

لە دواین ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لە (٧/٣/٢٠١٠) سەرۆکایەتی لیستی کوردستانی دەکرد لە پارێزگای کەرکووک و دەنگی پێویستی بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی عێراق بەدەستھێنا.

لە سەرەتای مانگی چواری ٢٠١١دا، دەبێتە پارێزگاری کەرکووک کە دووەم پارێزگاری کەرکووکە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تا ئێستاش لە کارەکەی بەردەوامە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]