ناسان ئاکێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناسان ئاکێ
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٣-٢٠٠٧ دێن هاگ
٢٠٠٧-٢٠١١ فاینۆرد
٢٠١١-٢٠١٢ چێڵسی
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٢-٢٠١٧ چێڵسی ٧ (٠)
٢٠١٥ ڕیدینگ (خواستن) ٥ (٠)
٢٠١٥-٢٠١٦ واتفۆرد (خواستن) ٢٤ (١)
٢٠١٦-٢٠١٧ بۆرنمۆس (خواستن) ١٠ (٣)
٢٠١٧-٢٠٢٠ بۆرنمۆس ١٠٥ (٨)
٢٠٢٠- مانچێستەر سیتی ٢٦ (٣)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٩-٢٠١٠ هۆڵەندای خوار ١٥ ساڵ ٥ (٠)
٢٠١٠-٢٠١١ هۆڵەندای خوار ١٦ ساڵ ٦ (٣)
٢٠١١-٢٠١٢ هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندای خوار ١٧ ساڵان ٢٧ (٣)
٢٠١٢-٢٠١٣ هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندای خوار ١٩ ساڵان ٨ (٣)
٢٠١٣-٢٠١٦ هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندای خوار ٢١ ساڵان ٢٢ (٢)
٢٠١٧- هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندا ٢٧ (٣)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٣ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١١ حوزەیرانی ٢٠٢٢

ناسان بێنجامین ئاکێ (لەدایکبووی ١٨ی شوباتی ١٩٩٥) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی هۆڵەندییە کە وەک بەرگریکار یاری دەکات بۆ یانەی پرێمیەرلیگ مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندا. هەرچەندە بە زۆری وەک پشتی بەرگریکار لە ناوەندا یاری دەکات، بەڵام وەک بەرگری باڵی چەپیش دەتوانێت یاری بکات.[٥]

کاروانی یانە[دەستکاری]

چێڵسی[دەستکاری]

کاروانی سەرەتایی[دەستکاری]

ئاکێ ڕازی بوو بچێتە سیستەمی لاوانی چێڵسی لە فایینۆردەوە لە ساڵی ٢٠١٠ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا.[٦] لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لە فاینۆرد یاری دەکرد دوای ئەوەی پێشتر لە یانەی دێن هاگی هۆڵەندیەوە هاتە یانەکە.[٧]

ئاکێ یەکەمین یاری خۆی لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢دا بەرامبەر نۆرویچ سیتی ئەنجامدا وەک یاریزانێکی ١٧ ساڵان، بە یەدەگ لە جێگای خوان ماتا هاتە یاریگاوە لە کاتی زیادکراودا لە بردنەوەی ١-٠ لە یاریگای تایبەت بە نۆرویچ (کارۆو ڕۆد).[٨] لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٣ یەکەم یاری خۆی بە شێوەی سەرەکی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە جامی ئێف ئەی (جامی یەکێتی ئینگلتەرا) لە بردنەوەی ٢-٠ بەرامبەر یانەی چامپیۆنشیپ یانەی میدڵزبۆر.[٩] یاریزانەکە دانرا وەک یاریزانی سەرەکی لە ناوەندی یاریگا وەک بەرگریکار بۆ چێڵسی لە قۆناغی دووەمی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپا بەرامبەر ڕۆبن کازان لە ڕووسیا لە ١١ی نیسان، ٣-٢ یاریەکەیان دۆڕان بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاری ٥-٤ سەرکەوتن.[١٠] ئاکێ یەدەگ بوو لە یاری چێڵسی بوو لە کۆتایی خولی ئەوروپا دژی بەنفیکا لە یاریگای ئەمستەردام لە ١٦ی ئایار، کە چێڵسی ٢-١ بردیەوە.[١١] لە ١٦ی ئایاردا هەڵبژێردرا بە یاریزانی لاوی ساڵی چێڵسی، و دوای سێ ڕۆژ یەکەم یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢-١ بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە یاریگای ستامفۆرد بریدج(یاریگای چێڵسی) لە کۆتا یاری وەرزەکە.[١٢]

لە ٨ی ئابی ٢٠١٣، ئاکێ گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژۆ کرد، کە تا ساڵی ٢٠١٨ی دەخایاند.[١٣] دوای بەرزکردنەوەی بە شێوەی هەمیشەیی بۆ پێکهاتەی یەکەم، لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، ئاکێ یەکەمین یاری خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدا وەک یەدەگ هاتە یاریگاوە، لە خولەکی ٦٠دا لە جێگەی سیسک فابریگاس لە بردنەوەی ٦-٠ لە یاریگای خۆی بەرامبەر ماریبۆر، و ئەسیستی بۆ دووەم گۆڵی ئێدین هازارد کرد.[١٤]

ماوەکانی خواستن[دەستکاری]

ئاکێ لە کاتی ڕاهێنان لەگەڵ واتفۆرد لە ٢٠١٥

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥، ئاکێ بۆ ماوەی مانگێک بە خواستن درا بە یانەی چامپیۆنشیپ (خولی پلە یەکی ئینگلتەرا) ڕیدینگ، یەکەمین یاری خۆی لە کۆی پێنج یاریەکە ئەنجامدا بەرامبەر کاردیف سیتی دوای ١٠ ڕۆژ و لە ئەنجامدا ١-١ بەرامبەر بوون.[١٥][١٦] هەرچەندە تەنها یەک یاری بۆ چێڵسی ئەنجامدا لە تەواوی وەرزەکەدا، وەک یەدەگ لە دۆڕاندنیان ٣-٠ بەرامبەر وێست برۆمیچ ئەلبیۆن لە ١٨ی ئایار، ڕاهێنەر جۆسێ مۆرینیۆ وتی کە ئاکێ مەدالیای براوەی خول وەردەگرێت بۆ بەشدارییەکەی بۆ یانەکە لەو وەرزەدا.[١٧][١٨]

لە ١٤ی ئابی ٢٠١٥، ئاکێ گواسترایەوە بۆ یەک وەرز بە خواستن بۆ یانەی واتفۆرد کە تازە سەرکەوتبوو بۆ پرێمیەرلیگ، دوای ئەوەی گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژۆ کرد.[١٩][٢٠] دوای ١١ ڕۆژ، یەکەمین یاری خۆی بۆ هۆرنێتس ئەنجامدا لە یاریەکی قۆناغی دووەمی جامی خولدا بەرامبەر پرێستۆن نۆرس ئیند، کە بە دۆڕاندنی ١-٠ بۆ تیمەکەی تەواو بوو.[٢١] ئاکێ یەکەم یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا لە بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥، کە بە یەدەگ هاتە یاریگاوە و یارمەتی واتفۆردی دا بۆ بردنەوەی ٢-١.[٢٢] لە ٢٠ی کانوونی یەکەمدا یەکەم گۆڵی پیشەگەری خۆی تۆمارکرد، کە لە خولەکی چواردا گۆڵی تۆمار کرد لە بردنەوەی بردنەوەی ٣-٠ بەسەر لیڤەرپوول لە یاریگای ڤیکارەیج ڕۆد (یاریگای تایبەت بە واتفۆرد).[٢٣]

لە ماوەی ئەو کاتەی لەگەڵ یانەکەی هارتفۆردشیر بوو، ڕاهێنەر کیکی سانچێز فلۆرێس بەشێوەیەکی سەرەکی ئاکێی وەک بەرگریکاری باڵی چەپ دانا.[٥] ئاستی بەرز و ئیتیکی کارکردنی وای کرد ببێت بە باشترین یاریزانی لاوی وەرزەکەی واتفۆرد هەڵبژێرا.[٢٤]

لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦، ئاکێ چووە یانەی بۆرنمۆس بە خواستن بۆ وەرزی ٢٠١٦-١٧.[٢٥] لە ٢١ی ئابی، یەکەمین یاری خۆی بۆ بۆرنمۆس ئەنجامدا لە دۆڕاندنیان ١-٠ بەرامبەر یانەی وێست هام یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیان،لە جێگەی جۆردۆن ئایب هاتە یاریگا دوای دەرکردنی هاوتیمەکەی هاری ئارتەر بە کارتی سور لە دوای پێکدادان لەگەڵ کوایاتێ.[٢٦] دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر وێست هام، ئاکێ یەکەمین یاری تەواوی خۆی بەرامبەر مۆریکامبێ ئەنجامدا لە قۆناغیدووەمی جامی ئی ئێف ئێڵ لە ٢٤ی ئاب.[٢٧] لە ١٩ی تشرینی دووەم، یەکەمین یاری خۆی بە سەرەکی بۆ بۆرمۆس لە پرێمیەرلیگ ئەنجامدا، ئاکێ یەکەم گۆڵی بۆ بۆرنمۆس تۆمارکرد لە بردنەوەی ١-٠ بەرامبەر ستۆک سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[٢٨]

لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، بۆرنمۆس یاری لەگەڵ لیڤەرپوول کرد و ئەنجامی یاریەکەیان گۆڕی لە دۆڕاندنی ٣-١ کە ١٥ خولەک مابوو و لە کۆتاییدا ٤-٣ بردیانەوە، ئاکێ گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد لە خولەکی ٩٣دا، سێیەم گۆڵی خۆی لە پرێمیەرلیگ و دووەم گۆڵ لە دژی لیڤەرپوڵ.[٢٩]

گەڕانەوە بۆ چێڵسی[دەستکاری]

ئاکێ لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لەلایەن چێڵسیەوە بانگکرایەوە، یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا بۆ یانەکە لە دوای بانگکردنەوەی لە ٢٨ی کانوونی دووەم لە بردنەوەی ٤-٠ی جامی ئێف ئەی بەرامبەر یانەی ڕۆژئاوای لەندەن برێنتفۆرد.[٣٠][٣١] ھەروەھا لە پێکهاتەی سەرەکی دانرا لە بردنەوەی ٢-٠ ی چێڵسی بەرامبەر وۆڵڤەرهاپتۆن واندەرس لە قۆناغی پێنجەمی هەمان پاڵەوانێتی لە ١٨ شوبات.[٣٢]

لە ٢٢ی نیسان، ئاکێ لەگەڵ داڤید لویز و سیزار ئازپیلیکوێتا لە بەرگری ناوەندا بەشداری کرد لە بردنەوەی یاری پێش کۆتایی جامی ئێف ئەی ٤-٢ لە بەرامبەر تۆتنهام هۆتسپێر لە یاریگای وێمبلی.[٣٣]

بۆرنمۆس[دەستکاری]

لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧، ئاکێ گرێبەستێکی واژۆ کرد لەگەڵ یانەی بۆرنمۆس بە شێوەی هەمیشەیی بە بڕێکی ڕیکۆرد بۆ یانەکە بە ٢٠ ملیۆن پاوەند، لەگەڵ بە فەرمی گەڕایەوە بۆ یانەکە ڕۆژی دواتر، کاتێک ماوەی گواستنەوەی ٢٠١٧ کرایەوە.[٣٤] لە ٢١ی تەمموزدا، وا ڕاگەیەندراکە یانەی پێشووی چێڵسی لە گرێبەستەکەیدا بڕگەی دوبارە کڕینەوەی ئاکێی داناوە.[٣٥]

مانچێستەر سیتی[دەستکاری]

لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠، ئاکێ گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی واژۆ کرد، بە بڕی ٤١ ملیۆن پاوەند.[٣٦]

ئاکێ لە یەکەم یاری وەرزەکە لە ٢١ی ئەیلوول یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە کرد و ٣-١ براوە بوون لە یاریگای خۆیان بەرامبەر وۆڵڤەرهاپتۆن واندەرس لە پریمەرلیگ.[٣٧] لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، یەکەم گۆڵی بۆ سیتی تۆمارکرد لە دۆڕاندنی ٥-٢ لە ماڵەوە بەرامبەر لیستەر سیتی.[٣٨] لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ئاکێ یەکەمین یاری خۆی لە خولی پاڵەوانانەکانی ئەوروپا بۆ سیتی ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣-١ لە یاریگای خۆیان بەسەر ئۆڵۆمپیاکۆس لە کۆمەڵەکان.[٣٩]

ئاکێ یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانانەکانی ئەوروپا تۆمارکرد لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە بردنەوەی ٦-٣ بەرامبەر یانەی لایپزیگی ئەڵمانی. دوای ئەوە ڕایگەیاند کە دوای ماوەیەک لە نەخۆش کەوتنی باوکی، بە ماوەیەکی کەم دوای گۆڵەکە گیانی سپاردووە.[٤٠]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ئاکێ نوێنەرایەتی هۆڵەندا کردووە لە هەموو ئاستەکانی لاوان لەو کاتەوەی لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم یاری خۆی بۆ خوار ١٥ ساڵان ئەنجامداوە و بە گشتی ٥٤ یاری ئەنجامداوە.[٤١] کاپتنی هەردوو ئاستەکانی خوار ١٧ ساڵان و خوار ١٩ ساڵان بووە. ئاکێ لە هەردوو پێکهاتەکە هەڵبژێردرا کە بوون بە پاڵەوانی پاڵەوانێتی ئەوروپی خوار ١٧ ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢ لە سێربیا و سلۆڤینیا دوا بە دوای یەک.[٤٢]

ئاکێ هەروەها مافی ئەوەی هەبوو یاری بۆ کۆت دیڤوار بکات لە ڕێگەی مۆیسێی باوکیەوە.[٤٣]

ئاکێ یەکەمین یاری نێودەوڵەتیی خۆی لە ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامدا لە یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب، کە هۆڵەندا بردیەوە ٢-١.[٤٤]

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

ئاکێ ستایش کرا بۆ ئاستی لە جێگا جیاوازەکاندا، پاسی درێژ و باش، خوێندنەوەی یاری بە باشی، توانای یاریکردن لە هەردوو باڵی بەرگری، بەرگریکاری ناوەندی و ناوەندی بەرگری، کە بە ئیتیکی کارکردنی باس،پیشەیی و تەکنیکی بەهرەمەند ناسراوە. هێمنی لەسەر تۆپ و دەرکەوتنەکانی بووە هۆی بەراوردکردنی لەگەڵ ئەفسانەی پێشووی هۆڵەندا و یاریزانی چێڵسی ڕۆد گولیت[٤٥].[٤٦]

ژیانی کەسی[دەستکاری]

ئاکێ لە لاهای، لە باشووری هۆڵەندا لەدایکبووە.[٤٧] باوکی خەڵکی کۆتدیڤارە.[٤٨][٤٩] ئاکی بە هیچ جۆرێ خواردنەوەی کحولی ناخواتەوە.[٥٠]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ١٣ ئابی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی ئێف ئەی جامی لیگا ئەوروپا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان
چێڵسی ٢٠١٢-١٣ پرێمیەرلیگ 3 0 1 0 0 0 ٢ 0 0 0 ٦ 0
٢٠١٣-١٤ پرێمیەرلیگ 1 0 0 0 0 0 0 0 - 1 0
٢٠١٤-١٥ پرێمیەرلیگ 1 0 1 0 2 0 ١ 0 - 5 0
٢٠١٥-١٦ پرێمیەرلیگ 2 0 3 0 0 0 - - 5 0
کۆی گشتی 7 0 5 0 2 0 3 0 0 0 ١٧ 0
ڕیدینگ ( خواستن) ٢٠١٤-١٥ چامپیۆنشیپ 5 0 0 0 0 0 - - 5 0
واتفۆرد (خواستن) ٢٠١٥-١٦ پرێمیەرلیگ ٢٤ 1 3 0 1 0 - - ٢٨ 1
بۆرنمۆس (خواستن) ٢٠١٦-١٧ پرێمیەرلیگ ١٠ 3 0 0 2 0 - - ١٢ 3
بۆرنمۆس ٢٠١٧-١٨ پرێمیەرلیگ ٣٨ 2 1 0 1 0 - - ٤٠ 2
٢٠١٨-١٩ پرێمیەرلیگ ٣٨ ٤ 0 0 1 0 - - ٣٩ ٤
٢٠١٩-٢٠ پرێمیەرلیگ ٢٩ 2 1 0 0 0 - - ٣٠ 2
کۆی گشتی ١١٥ ١١ 2 0 ٤ 0 - - ١٢١ ١١
مانچێستەر سیتی ٢٠٢٠-٢١ پرێمیەرلیگ ١٠ 1 0 0 1 0 ٢ 0 - ١٣ 1
٢٠٢١-٢٢ پرێمیەرلیگ ١٤ 2 5 0 1 0 ٦ 1 ١ 0 ٢٧ 3
٢٠٢٢-٢٣ پرێمیەرلیگ 2 0 0 0 0 0 0 0 ١ 0 3 0
کۆی گشتی ٢٦ 3 5 0 2 0 ٨ 1 2 0 ٤٣ ٤
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٧٧ ١٥ ١٥ 0 ٩ 0 ١١ 1 2 0 ٢١٤ ١٦


نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ١١ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٥١]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی و ساڵ
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ساڵ یاریەکان گۆڵەکان
هۆڵەندا ٢٠١٧ 5 0
٢٠١٨ 5 1
٢٠١٩ 3 1
٢٠٢٠ ٦ 0
٢٠٢١ ٤ 0
٢٠٢٢ ٤ 1
کۆی گشتی ٢٧ ٣

خەڵاتەکان[دەستکاری]

چێڵسی

مانچێستەر سیتی

  • پرێمیەرلیگ: ٢٠٢٠-٢١، ٢٠٢١-٢٢[٣]
  • جامی ئی ئێف ئێڵ: ٢٠٢٠-٢١[٥٥]
  • دووەم لە پاڵەوانێتی پاڵەوانەکانی ئەوروپا: ٢٠٢٠-٢١[٥٦]

هۆڵەندا خوار ١٧ ساڵان

  • پاڵەوانێتی ئەوروپا بۆ خوار ١٧ ساڵان: ٢٠١١، ٢٠١٢

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی لاوی ساڵ: ٢٠١٢-١٣[٥٧]
  • باشترین یاریزانی لاوی وەرزی واتفۆرد :٢٠١٥-١٦[٢٤]
  • یاریزانی وەرزی بۆرنمۆس لەلایەن هاندەرانەوە: ٢٠١٧-١٨[٥٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Updated squads for 2017/18 Premier League confirmed". Premier League. 2 February 2018. Retrieved 9 February 2018.
  2. ^ "Nathan Aké: Overview". ESPN. Retrieved 31 July 2020.
  3. ^ ئ ا "Nathan Aké: Overview". Premier League. Retrieved 28 May 2021.
  4. ^ "Nathan Aké: Profile". worldfootball.net. HEIM:SPIEL. Retrieved 31 July 2020.
  5. ^ ئ ا Smith, Adam (6 August 2020). "Nathan Ake: How would Bournemouth defender improve Manchester City?". Sky Sports. Retrieved 20 January 2021.
  6. ^ Fifield, Dominic (22 December 2010). "Feyenoord lash Premier League after Chelsea land 15-year-old prospect". The Guardian. Retrieved 1 January 2020.
  7. ^ "Nathan Aké, oud Wilhelmus Jeugd speler, definitief naar Chelsea FC" (بە ھیندی). V.V. Wilhelmus. Archived from the original on 29 November 2014. Retrieved 16 May 2013. ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Phillips, Owen. "Norwich 0–1 Chelsea". BBC Sport. Retrieved 26 December 2012.
  9. ^ "Middlesbrough 0–2 Chelsea" BBC Sport. 27 February 2013.
  10. ^ "Chelsea struggle to finish off Rubin Kazan but reach semi-finals". The Guardian. 11 April 2013.
  11. ^ "Europa League (Sky Sports)". Sky Sports. Retrieved 1 January 2020.
  12. ^ "Archived copy". Chelsea F.C. Archived from the original on 16 November 2013. Retrieved 16 May 2013.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link)
  13. ^ "New Deal for Aké". Chelsea F.C. 8 August 2013.
  14. ^ "Didier Drogba scored his first goal since rejoining Chelsea as they recorded their biggest Champions League win with a dominant victory against Maribor at Stamford Bridge". BBC Sport. 21 October 2014. Retrieved 21 October 2014.
  15. ^ "Royals Sign Nathan Ake on Loan". Reading F.C. Retrieved 25 March 2015.
  16. ^ "Nathan Ake handed Reading debut". Sportsmole.co.uk. Retrieved 4 April 2015.
  17. ^ "West Brom inflicted a third league defeat of the season on champions Chelsea in an eventful game at The Hawthorns". BBC Sport. 18 May 2015. Retrieved 19 May 2015.
  18. ^ "Every Chelsea player to get a Premier League medal says Jose Mourinho". ESPN FC. Retrieved 1 January 2020.
  19. ^ "OFFICIAL: Aké Joins Hornets On Loan". Watford F.C. Archived from the original on 21 February 2016. Retrieved 14 August 2015. ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "New deal for Aké". Chelsea F.C. Retrieved 14 August 2015.
  21. ^ "Championship Preston reached round three of the Capital One Cup as Marnick Vermijl's goal saw off Premier League Watford, who finished with 10 men". BBC Sport. Retrieved 25 August 2015.
  22. ^ "Newcastle United vs. Watford 1 – 2 (9/19/15)". Soccerway. Perform Group. 19 September 2015.
  23. ^ "Watford 3-0 Liverpool". BBC Sport. 20 December 2015. Retrieved 1 January 2020.
  24. ^ ئ ا Barlow, Matt (18 May 2016). "Watford: END OF SEASON AWARDS: Gomes Named 2015/16 Player Of The Season". Watford F.C. Archived from the original on 3 June 2016. Retrieved 5 July 2016. ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ "Ake loaned to the Cherries". Chelsea F.C. 29 June 2016.
  26. ^ "West Ham United 1–0 Bournemouth". BBC Sport. 21 August 2016. Retrieved 21 August 2016.
  27. ^ "Team news: Morecambe vs AFC Bournemouth – Ten changes from West Ham United defeat". AFC Bournemouth. 24 August 2016.
  28. ^ "Stoke City 0–1 Bournemouth". BBC Sport. 19 November 2016.
  29. ^ "Bournemouth 4-3 Liverpool". BBC Sport. Retrieved 14 January 2022.
  30. ^ "Nathan Ake: Chelsea recall defender early from Bournemouth loan". BBC Sport. Retrieved 8 January 2017.
  31. ^ Lythell, Phil (28 January 2017). "Willian leads impressive Chelsea to big FA Cup fourth round win vs. Brentford". ESPN FC. Retrieved 28 January 2017.
  32. ^ "Wolverhampton Wanderers 0–2 Chelsea". BBC Sport. 18 February 2017.
  33. ^ "Chelsea 4–2 Tottenham". BBC Sport. 22 April 2017.
  34. ^ "Nathan Ake: Bournemouth sign Chelsea defender for a club record fee". BBC Sport. 30 June 2017. Retrieved 30 June 2017.
  35. ^ "Chelsea are selling Nathan Ake to Bournemouth for £20m but are already thinking about buying him back". The Independent. 29 June 2017. Archived from the original on 18 June 2022. Retrieved 1 January 2020.
  36. ^ Pollard, Rob. "Nathan Ake completes City switch". www.mancity.com.
  37. ^ Brennan, Stuart (21 September 2020). "Man City player ratings vs Wolves". Manchester Evening News. Retrieved 21 September 2020.
  38. ^ "Manchester City 2–5 Leicester City". BBC Sport. 27 September 2020.
  39. ^ "Manchester City 3-0 Olympiakos". BBC Sport. 3 November 2020.
  40. ^ "Nathan Ake: Manchester City defender's father died minutes after first UEFA Champions League goal". BBC Sport. 16 September 2021. Retrieved 17 September 2021.
  41. ^ "N. AKÉ". Soccerway. Perform Group. Retrieved 26 September 2014.
  42. ^ "Captain Aké learns from Chelsea stars". UEFA. Retrieved 14 May 2012.
  43. ^ "Chelsea star Ake could snub Netherlands for Ivory Coast". Goal.com. Perform Group. Retrieved 3 May 2017.
  44. ^ "Morocco 1 Netherlands 2: Promes and Depay shine as 10-man visitors hold on". beIN SPORTS. Retrieved 1 January 2020.
  45. ^ "Nathan Ake Starts 3rd game in row for Manchester City". Kuwait Online.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  46. ^ "'I follow my own path' - Ake reveals Drogba advice not the reason he signed for Chelsea". Goal.com. Perform Group. Retrieved 1 January 2020.
  47. ^ "Nathan Aké". 11v11.com. AFS Enterprises. Retrieved 31 July 2020.
  48. ^ "Nathan Aké on Watford, Mourinho and the Chelsea loanees' WhatsApp group". The Guardian. Retrieved 17 April 2016.
  49. ^ "Near and Far: Nathan Ake". Chelsea F.C. Retrieved 3 May 2017.
  50. ^ Fisher, Ben (30 July 2018). "Premier League 2018–19 preview No 2: Bournemouth". The Guardian.
  51. ^ "N. Aké: Summary". Soccerway. Perform Group. Retrieved 31 July 2020.
  52. ^ McNulty, Phil (1 March 2015). "Chelsea 2–0 Tottenham Hotspur". BBC Sport. Retrieved 27 April 2019.
  53. ^ McNulty, Phil (15 May 2013). "Benfica 1–2 Chelsea". BBC Sport. Archived from the original on 25 January 2016.
  54. ^ McNulty, Phil (27 May 2017). "Arsenal 2–1 Chelsea". BBC Sport. Retrieved 27 April 2019.
  55. ^ McNulty, Phil (25 April 2021). "Manchester City 1–0 Tottenham Hotspur". BBC Sport. Retrieved 25 April 2021.
  56. ^ "Man. City 0–1 Chelsea: Updates". UEFA. Retrieved 31 May 2021.
  57. ^ "Chelsea Annual Awards". chelseafc.com. Chelsea F.C. Archived from the original on 18 September 2017. Retrieved 22 August 2016.
  58. ^ "Ake Crowned Supporters' Player of the Season". AFC Bournemouth. 4 May 2018. Retrieved 26 February 2020.