خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
![]() لۆگۆی فەرمی خوولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (١٩٩٢) | |
دامەزراندن | ١٩٥٥ (لە ١٩٩٢ بە سیستەمی نوێ) |
---|---|
ناوچە | ئەورووپا |
ژمارەی تیمەکان | ٣٢ |
شیاو بۆ | جامی سووپەری ئەورووپا جامی جیھانیی یانەکانی فیفا |
کۆتا پاڵەوان | ![]() (یەکەم نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | ![]() (١٥ نازناو) |
دروشم | No To Racism (نەخێر بۆ ڕەگەزپەڕستی) |
ماڵپەڕی فەرمی | Official website |
خوولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (بە ئینگلیزی: UEFA Champions League) پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی ئەورووپییە ، ساڵانە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕێکدەخرێ ، لە ساڵی ١٩٥٥ - ١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانێتییەکە ڕێکخرا کە یانەی ڕیاڵ مەدرید براوە بوو ، یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە ئێستادا براوەی ئەم پاڵەوانێتییە کاتێ بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بردەوە
ئەم پاڵەوانێتییە بەیەکێك لە گرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیھانییەکان دادەنرێت کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە تەماشای دەکەن ، لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانێتییەکە جامی ئەوروپا بوو بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ - ١٩٩٣ دا دووبارە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ خوولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە یانەی مارسیڵیای فەڕەنسی براوە بوو تیایدا ، لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانێتییەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنھا پاڵەوانەکانی خوولە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەوروپی تێیدا بەشداردەبوون بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ دا قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و ھاتن فراوانترکرا و ژمارەی یانەکانیش زیادکرا هەر لەکاتی گۆڕینی ناوی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٩٢ دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانێتییەکە زیادکران بۆ ٣٢ یانە و وەرزی ٢٠٢٣ / ٢٠٢٤ کۆتا وەرز بوو کە بەم سیستەمە کاری پێ بکرێت کە لە وەرزی ٢٠٢٤ / ٢٠٢٥ بەدواوە سیستەمێکی نوێ و فراوان پەیڕەودەکرێ بۆ پاڵەوانییەتیەکە
ژمارەی ھەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە ٢٣ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە ھەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەن ، یانەی ڕیاڵ مەدرید هەڵگری زۆرترین نازناوە بەتێکڕای ١٥ نازناو
یانە براوەکان
[دەستکاری]یانەی پاڵەوان | ژمارەی جارەکان |
---|---|
ڕیاڵ مەدرید | ١٥ جار |
ئەی سی میلان | ٧ جار |
لیڤەرپووڵ | ٦ جار |
بایڕن میونخ | ٦ جار |
بەرشەلۆنە | ٥ جار |
ئەیاکس ئەمستەردام | ٤ جار |
ئینتەر میلان | ٣ جار |
مانچستەر یونایتد | ٣ جار |
بەنفیکا | ٢ جار |
یۆڤێنتۆس | ٢ جار |
نۆتێنگهام فۆڕیست | ٢ جار |
پۆڕتۆ | ٢ جار |
چێڵسی | ٢ جار |
سێڵتێك | ١ جار |
ھامبۆڕگەڕ | ١ جار |
ستیوا بووچارست | ١ جار |
ماڕسیلیا | ١ جار |
فەیەنۆڕد ڕۆتەڕدام | ١ جار |
ئەستۆن ڤێلا | ١ جار |
پی سی ڤی ئایندھۆڤن | ١ جار |
ڕێد ستار بڵیگڕاد | ١ جار |
بڕوسیا دۆرتمۆند | ١ جار |
مانچستەر سیتی | ١ جار |
پاریس سان جێرمان | ١ جار |