بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێدین ھازارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیدین هازارد یاری پێش کۆتایی یۆرۆلیگی ساڵی ٢٠١٩

ئێدین ھازارد لەدایکبووی ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکا و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیی، ھازارد زیاتر لەھێڵی ناوەندی ھێرشبەر یاری دەکات.

ھازارد دەناسرێتەوە بە خێرایی، بڕینی یاریزانان، پاسدانی نایاب.[١][٢]

بەو شێوازە یاریکردنەی ھەیەتی، زۆرجار لەلایەن یاریزانان و ڕاھێنەرانی تۆپی پێ بەراوردی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکرێت وەک باشترین یاریزانی جیھان لەئێستادا.[٣][٤][٥][٦] زۆرکەس لەو بڕوایەدان ھازارد یەکێکە لەباشترین یاریزانەکانی جیھان.

ھازارد لەدەستپێکی یاریکردنیدا لەگەڵ دوو تیپی لاوان لە بەلجیکا دەستی بەیاریکردن کرد. دواتر لەساڵی ٢٠٠٥، ڕوویکردە فەڕەنسا بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی لیلی فەڕەنسی. ھەر لەگەڵ لیلی فەڕەنسی، ھازارد لەتیپی لاوانەوە چووە تیپی گەورەکان و لە خوولی فەڕەنسی یاریکرد ئەمەش لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بوو. ھازارد بووە یەکەم یاریزانی نا فەڕەنسی ببێتە باشترین یاریزانی لاو لە خوولی فەڕەنسا،[٧] وە لەوەزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ ھەمان خەڵاتی بردەوە و بووە یەکەم یاریزان کە دووجار ئەم خەڵاتە بباتەوە.[٨] ناویشی لەپێکھاتەی ساڵ دابوو.

لە حوزەیرانی ٢٠١٢، ھازارد ڕوویکردە یانەی چێڵسی ئینگلیزی. لەگەڵ چێڵسی دووجار بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و یۆڕۆلیگ. لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەلجیکاش لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨، توانیان پلەی سێیەم بەدەستبھێنن، ھازارد تۆپی سلڤەری لەپاڵەوانیەتییەکە پێدرا وەک دووەم باشترین یاریزان.

هازارد ساڵی ٢٠٢٠ ڕوویکردە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «St Etienne v Lille: Preview». ESPN. ٥ی ئازاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە. ١٧ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Leach، Jimmy (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). «Arsenal: potential transfer targets». The Independent. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  3. ^ Lyttleton، Ben (١٨ی نیسانی ٢٠١١). «Ten top Ligue 1 talents who could be on the move this summer». Sports Illustrated. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  4. ^ Benammar، Emily (١ی نیسانی ٢٠١٠). «Eden Hazard, the Lille winger dubbed 'the next Lionel Messi». The Daily Telegraph. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Foreign correspondent: Eden Hazard». Ligue de Football Professionnel. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  6. ^ «Eden Hazard, un genio del desborde». Marca (بە Spanish). ١ی نیسانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ «Eden Hazard prolonge son contrat au LOSC» (بە French). Lille OSC. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  8. ^ «Hazard named Young Player of Year». Ligue de Football Professionnel. ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.