بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خولی نایابی ئینگلیزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پریمەرلیگەوە ڕەوانە کراوە)
خوولی نایابی ئینگلیزی - پڕیمەڕلیگ
خولی نایابی ئینگلیزی
لۆگۆی خوول
دامەزراندن٢٠ - ٢ - ١٩٩٢؛
(٢٩ ساڵ)
ناوچەئینگلتەرا
ژمارەی تیمەکان٢٠
شیاو بۆخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا

خولی ئەورووپا

خولی کۆنفرانسی ئەورووپی
جامی نێوخۆییجامی یەکێتی ئینگلتەرا

قەڵغانی خێرخوازی یەکێتی ئینگلتەرا

جامی کارەباو
کۆتا پاڵەوانئاڕسناڵ (١٤ــەمین نازناو)
سەرکەوتووترین یانەمانچستەر یونایتد (١٣ نازناو)
بێژەری تەلەڤیزیۆن
دروشمNo room To racism (شتێک نییە بەناوی ڕەگەزپەرستییەوە)
ماڵپەڕی فەرمیpremierleague.com

پرێمیەڕلیگ - خوولی نایابی ئینگلیزی (بە ئینگلیزی: Premier League) بەرزترین ئاستی سیستەمی خولی تۆپی پێی ئینگلیزییە، پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی پیاوان بۆ خولی یانەکانی ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت ٢٠ یانە ڕکابەری لەسەر دەکەن ، ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٨٨٨ بەڕێوەچوو لە ژێر ناوی ″English First Division - خولی پلە یەکی ئینگلیزی″ بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ نوێکرایەوە و ناسرا بە خوولی نایابی ئینگلیزی (پڕێمەرلیگ) ، لە ئێستادا یانەی ئاڕسناڵ پاڵەوانە دوای ئەوەی توانی دواى ٢٢ ساڵ نازناوەکە بباتەوە بەپێی یاسای ئەم خوولە چوار یانەی ڕیزبەندی یەکەم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن. کۆتا سێ یانەی ڕیزبەندییەکەش دادەبەزنە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا ناسراو بە چامپیۆنزشیپ

لە سەرەتای دەستپێکی پرێمەڕلیگەوە واتە لە دوای وەرزی ١٩٩٢/١٩٩٣، ٤٩ یانەی جیاواز بەشداریان لە خوولەکە کردووە کە ٤٧ یانەیان ئینگلیزین و دوو یانەش وێلزی بوون

براوەکان (لە دوای وەرزی ١٩٩٢/١٩٩٣)

[دەستکاری]
ناوی یانە ژمارەی بردنەوەی نازناو ساڵەکانی بردنەوەی نازناوەکە
مانچستەر یونایتد ١٣ ١٩٩٣ , ١٩٩٤ , ١٩٩٦ , ١٩٩٧ , ١٩٩٩ , ٢٠٠٠ , ٢٠٠١ , ٢٠٠٣ , ٢٠٠٧ , ٢٠٠٨ , ٢٠٠٩ , ٢٠١١ , ٢٠١٣
مانچستەر سیتی ٨ ٢٠١٢ , ٢٠١٤ , ٢٠١٨ , ٢٠١٩ ، ٢٠٢١ ، ٢٠٢٢ ، ٢٠٢٣ ، ٢٠٢٤
چێڵسی ٥ ٢٠٠٥ , ٢٠٠٦ , ٢٠١٠ , ٢٠١٥ , ٢٠١٧
ئاڕسناڵ ٤ ١٩٩٨ , ٢٠٠٢, ٢٠٢٦
بڵاكبێڕن ڕۆڤڕس ١ ١٩٩٥
لیستەر سیتی ١ ٢٠١٦
لیڤەرپوول ٢ ٢٠٢٤,٢٠٢٠

ئامارەکان - دوای وەرزی ١٩٩٢/١٩٩٣

[دەستکاری]
  • ئالان شیرەر یاریزانی پێشووی نیوکاسڵ بە گۆڵکاری مێژووی خوولەکە دادەنرێت بەتۆمارکردنی ٢٦٠ گۆڵ.
  • گارێـث بارى یاریزانی پێشووی وێست بڕۆمیچ ئاڵبیۆن هەڵگری نازناوی زۆرترین یاری لە خوولەکەدا هەیە وەک یاریزان بە کۆی ٦٥٣ یاری.

پاڵەوانانی خوول ﴿١٨٨٨ - ئێستا﴾

[دەستکاری]
یانەی پاڵەوانجاری بەدەست ھێنراو
مانچستەر یونایتد٢٠ جار
لیڤەرپووڵ٢٠
ئارسناڵ١٤
مانچستەر سیتی١٠
ئێڤەڕتن٩
ئەستۆن ڤێلا٧
سەندەرڵاند٦
چێڵسی٦
شێفێڵد وێنزدای٤
نیوکاسڵ یونایتد٤
بلاکبێرن ڕۆڤڕز٣
لیدز یونایتد٣
ووڵڤەرهامپتن٣
شەیفیڵد تاون٣
دێڕبی کاونتی٢
تۆتنھام ھۆتسپێر٢
بێڕنلی٢
پۆڕتسمۆس٢
بڕیستۆن نۆڕث ئێند٢
نۆتێنگهام فۆڕیست١
ئایپسویچ تاون١
وێست بڕۆمیچ١
شێفیڵد یونایتد١
ڵێستەر سیتی١
ئالان شیڕەڕ لەکاتی ڕاهێنانکردن - نیوکاسڵ

گۆلکارە مێژووییەکانی پڕیمەڕلیگ

[دەستکاری]
ناوی یاریزانژمارەی گۆل
ئالان شیرەر٢٦٠
وەین ڕوونی٢٠٨
ئەندرێو کۆڵ١٨٧
فڕانك لامپاڕد١٧٧
تیێری ھێنری١٧٥

سەرچاوەکان

[دەستکاری]